رۆژنامەنووسێکی زیندانیکراو: هەواڵەکانمان رێگا رۆشنەکە پیشان دەدەن

رۆژنامەنووس دیندار کاراتاش کە لە ئێستادا بە هۆی کارە رۆژنامەنووسیەکانی زیندانی کراوە دەڵێت، ئێمە وەکو راگەیاندنی ئازاد چەندین ساڵە قوربانی دەدەین، بە هەواڵە راستەکانمان کە لە دژی تاریککردنی یاسا بلاوی دەکەینەوە، رێگا رۆشتنەکە پیشان دەدەین.

دیندار کاراتاش رۆژنامەنووسی (MA) لە بەرواری ٢٤ی تشرینی دووەم لە شاری وان بە هۆی کاری رۆژنامەنووسیەوە، بە تۆمەتی 'ئەندامی رێکخستنە' دەستگیر کرا و دواتر رەوانەی زیندان کرا.

کارتاش لە بەندیخانەی پیتی (H)ی ئەرزرۆمەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە و وتی:"بە هۆی ئەوەی لە دژی پێشەلکاری و ئەشکەنجەدان وەستاینەوە، زیندانی کراین. ئێمە وەکو راگەیاندنی ئازاد چەندین ساڵە قوربانی دەدەین. لە دژی تاریککردنی یاسا، بە هەواڵە راستەکانمان رێگای رۆشنمان پیشاندا. بەردەوام دەبین لەسەر ئەم رێگایە. راگەیاندنی ئازاد بێدەنگ نەما و بێدەنگیش نامێنێت."

ز.ش