رۆژنامەوانان داوایان کرد کە کۆتایی بە تاوانەکانی دەوڵەتی تورک بهێندرێت

رۆژنامەوانان سەربارەت بە تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لە بەرامبەر خەباتکارانی راگەیاندنی ئازاد داوایان لە رێکخراوە پەیوەندیدارە نێونەتەوەییەکان کرد کە بەر بە تاوانەکانی دەوڵەتی تورک بگرن.

دەقی نامەی ناڕەزایەتی رۆژنامەوانان بەرامبەر دژی تیرۆرکردنی رۆژنامەوانانی کورد گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین بەم جۆرەیە:

بۆ باڵیۆزخانەی ووڵاتان لە بەغدا

بۆ کونسوڵگەری ووڵاتان لەهەرێمی کوردستان

فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنوسانی بێسنور

هەموو سەندیکاو ڕێکخراوەکانی چاودێری مافی مرۆڤ و ڕۆژنامەوانان

ڕۆژی هەینی٢٣ی مانگی ٨ی ٢٠٢٤،هەمووتان بینەری ڕوداوێکی تراژیدی و دور لەمرۆڤانەبوون، لەناو شەقامێکی قەرەباڵق و دوور لەهەموو ڕێسا و یاساکانی پەیوەست بەسەروەری خاکی عێراق و هەرێم، تورکیا بە درۆن دووکچە ڕۆژنامەنوسی کردە ئامانج کە ناو و ناسنامەیان ڕونکرایەوە و ئەوان چەکدارنەبوون و لەمەیدانی جەنگ نەبوون، ڕۆژنامەوان بوون و لە جێ بەجێ کردنی کاری ڕۆژنامەوانی تیرۆر کران.

ئێمە وەک ڕۆژنامەنوسان چاومان لەوەیه، تەنها وەک هەواڵ و پێشێلکاری ئەم ڕووداوە تۆمار نەکرێت، بەڵکو، لەڕێگەی کەناڵەسیاسی و دیبلۆماسیەکانی خۆتانەوە ئەو ولاتەتە ناچاربکەن دەست لەم تیرۆرە سیاسیە هەڵگرێت و ڕۆژنامەنوسان پەلکێشی جەنگ نەکات، بە بەرپرسیارەتیەوە لەناو خاکی عێراق و هەرێمدا مامەڵەبکات، چونکە ئەوتاوانەی ئەنجامی داوە دوورە لەهەموو بنەماو یاساکانی جەنگ و مرۆڤایەتیەوە.

چاومان لەهەنگاوی خێرایە بۆ ڕەوینەی مەترسیەکان و بەرگرتن بە کوشتنی ڕۆژنامەوان و تەسکردنەوەی مەودای کاری ڕۆژنامەوانی.

١.عبدالله مەلا نوری.  کەسایەتی سیاسی و پەڕلەمانتاری خانەنشین

٢. گۆهدار زێباری، ڕۆژنامەنوس و چالاکوان

٣.دکتۆر علی زەڵمی/مامۆستای زانکۆ/بەریتانیا

٤.شاخەوان علی دەروێش/ڕۆژنامەنوس بەریتانیا

٥.سامان  علائەدین نقشبندی ،/میدیاکار/ئەڵمانیا

٦.امین حاجی زەڵمی/ڕۆژنامەنوس و چالاکوان

٧/ ژیان مۆبێرگ /ڕاگەیاندكار/لندن

٨.نیاز عبداللە/ڕۆژنامەوان بەرگرکار لە مافی مرۆڤ/فەڕەنسا

٩.هەورامان نیعمت ،، ڕۆژنامەنووس ، چالاکەوان /بەریتانیا

١٠هەندرێن هەورامی/ڕۆژنامەوان/بەلجیکا

١١.ئیسماعیل حمەڕەحیم،

سەرۆکی ڕێکخراوی زینۆ بۆ پاراستنی شوێنەوار

١٢.نیاز حامد برایم - شرۆڤەکار لە کاروباری رۆژهەڵاتی ناڤین./کەنەدا

١٣-ژاڵانە نەقشەبەندی ڕۆژنامەوان/ ئەلمانیا