رۆژنامەوانان جانئۆزەر، گۆک، ئاککایا و ئۆروچ زیندانی کران

لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیدا کە لە ئامەد و ٢١ شار بەڕێوەچووبوو، چەندین کەس دەستگیرکران. رۆژنامەوانان بێریتان جانئۆزەر، عەبدوڵرەحمان گۆک، رەمزی ئاککایا و محەمەد شاه ئۆروچ زیندانی کران.

لە چوارچێوەی لێپرسینەوەیەکی داواکاریی گشتیی کۆماری ئامەد و لەسەر بڕیاری ٣یەمین دادگای سزای سوڵحی ئامەد لەبارەی ٢١٦ کەس لە رۆژنامەوانان، سیاسەتمەداران، هونەرمەندان، پارێزەران و ئەندامانی سەندیکاکان فەرمانی دەستگیرکردن دەرچووبوو.

لەئەنجامی هەڵکوتانە سەرماڵاندا ١٢٨ کەس دەستگیرکرابوو. ئەو رۆژنامەوانانەی دەستگیرکرابوو دوای وەرگرتنی وتە لە داواکاری گشتیی بە داوای زیندانی کردنەوە رەوانەی دادگای سزای سوڵح کرابوون. لە دادگا بڕیاردرا بە زیندانی کردنی رۆژنامەوانان بێریتان جانئۆزەر، عەبدوڵرەحمان گۆک، رەمزی ئاککایا و محەمەد شاه ئۆروچ.

هـ . ب