ساکینە جانسز له ساڵی ٢٠١١دا بانگهێشتی سێهه‌م كۆنفرانسی یه‌كێتیی ژنانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان (یه‌ژه‌ره‌كه / YJRK) كرابوو. چیمه‌ن ئاراس سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری زیلان له سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی كۆنفرانسه‌كه، گرنگیی تێكۆشان بۆ ژنانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و سیاسه‌ته‌كانی رژێمی ئێران په‌یوه‌ست به ژنانەوە چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ساکینە جانسز سازكردبوو، به‌ڵام به هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی له دابەزاندنی دەنگی ده‌نگهه‌ڵگرەکەدا چاوپێكه‌وتنه‌كه نه‌توانرابوو تا ئێستا بڵاوبكرێته‌وه. له نزیکبوونەوە لە ساڵیادی شه‌هیدبوونی ساکینە جانسز، بۆ یه‌كه‌مجار چاوپێكه‌وتنه‌كه له ژماره‌ی كانونی دووه‌می ٢٠٢٢ی رۆژنامه‌ی نه‌وای ژن‌دا بڵاوكرایه‌وه.
ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌ی چیمه‌ن ئاراس له‌گه‌ڵ ساکینە جانسز ئه‌نجامیدا و بۆ یه‌كه‌مجار له نه‌وای ژن‌دا بڵاوكرایه‌وه به‌م جۆره‌یه:
- ئێوه‌ش به‌شداریتان له كۆنفرانسی یه‌ژه‌ره‌كه‌دا كرد و له نزیكه‌وه ئاگاداری ئه‌و گفتوگۆکان بوون. ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و كۆنفراسه‌كه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
ساکینە جانسز: له‌سه‌ره‌تادا سڵاو له سێهه‌م كۆنفرانسی یه‌ژه‌ره‌كه ده‌كه‌م. كۆنفرانسێكی سه‌ركه‌وتوانه‌بوو. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌دا پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌ڤاڵه ژنەکانمان ده‌كه‌م، كه وه‌ك نوێنه‌ر به‌شدارییان له كۆنفرانسه‌كه‌دا كرد. ئاستێكی به‌رزی گفتوگۆی تێدابوو، ئاستێكی گرنگی بڕیاردانیش پێش خرا. من ئه‌وه‌م زۆر له نزیكه‌وه هه‌ستپێكرد. له كوردستان ئه‌و ئاسته‌ی بزوتنه‌وه‌ی ژنانی ئێمه پێیگه‌یشتووه گرنگه. یه‌كه‌م گۆڕه‌پان، كه په‌كه‌كه خۆی تێدا رێكخست، وه‌ك حزب دامه‌زرێنرا و كاریگه‌ری كرده سه‌ر گه‌ل باكوری كوردستان بوو، به‌ڵام دواتر به ته‌واوی كوردستاندا بڵاوبوه‌وه و به تێپه‌ڕبوونی كات رێكخراو و رێکخستنی خۆسەر و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ژنانیش پێشخران. له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ژنانی كورد له رۆژهه‌ڵاتیش به شێوه‌یه‌كی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر خۆیان رێكخستووه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش، ئه‌وه هه‌نگاوێكی گرنگه.
- له سه‌ره‌تاوه ئێوه له‌ناو تێكۆشانی ئازادی‌دا به‌شدارن. به‌ر له تێكۆشانی ئازادی ئه‌و دۆخه‌ی ژنی كوردی تێدابوو چۆن بوو. له به‌ره‌وپێشبردنی بزوتنه‌وه‌ی ئازادی ژنانی كورددا عه‌بدوڵا ئۆجالان رێبه‌ری گه‌لی كورد و په‌كه‌كه چ رۆڵێكیان هه‌بوو؟
ساکینە جانسز: بێگومان ده‌توانین بڵێین، كه له هه‌ر لایه‌كی كوردستان به گشتی ئه‌و كێشانه‌ی ژنانی كورد تێیدا ده‌ژین و دۆخی ژنان هاوشێوه‌ی یه‌كه. به‌ر له‌وه‌ی تێكۆشانی ئازادی ده‌ستپێبكات، به راستی ژن نه‌مابوو. ته‌واوی به‌هاكانی گه‌لی كورد ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرابوو، تاڵانكرابوو، له هه‌موو لایه‌نێكی ژیاندا داگیركارییه‌كی به‌رفراوان هه‌بوو. وێڕای داگیركاری له‌سه‌ر خاكی كوردستان، زمان و كولتوری گه‌لی كورد، هه‌موو به‌ها مێژووییه‌كان دزرابوون. ئێمه ده‌توانین بڵێین ژنی كورد و كۆمه‌ڵگای كوردستان وه‌ك یه‌كبوون، له یه‌كده‌چوون. له كوردستاندا رامانی ژن، رێكخراوبوونی ژن، به‌دواداچوون و تێكۆشانی ئه‌و به راستی نه‌بوو. ژنی كورد ئه‌و ژیانه‌ی وه‌ك چاره‌نوس بۆ خۆی په‌سه‌ند كردبوو. بێده‌نگییه‌ك له ناو ژناندا هه‌بوو. له‌به‌ر ئه‌وه و به ته‌واوه‌تی له وه‌ها دۆخێك‌دا ده‌ستپێكردنی تێكۆشانی ئازادی، دامه‌زراندنی په‌كه‌كه و ده‌ركه‌وتنی رێبه‌رایه‌تی گرنگ بوو. ئه‌وه ده‌ركه‌وتن و قۆناغێكی وه‌هابوو، كه ته‌واوی ئه‌و بێده‌نگییه مێژووییه، تاریكییه مێژووییه و بێ رێكخستنییه‌ی هه‌بوو پارچه پارچه كرد. له هه‌موو روویه‌كه‌وه كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی دانا. له راستیدا هیچ كه‌سێك چاوه‌ڕێی هه‌نگاوێكی له‌و جۆره نه‌بوو. له سه‌ر هه‌موو كۆمه‌ڵگا به تایبه‌تی له‌سه‌ر ژنان كاریگه‌ری گه‌وره‌ی دانا.
سه‌رۆكایه‌تیش له سه‌ره‌تای تێكۆشانی ئازادییه‌وه گرنگییه‌كی زۆری به ژن‌دا و به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت به هه‌ندی وه‌رگرت. رێبه‌رایه‌تی ئه‌وه‌ی ده‌ستنیشان كرد، كه ژیان و به كۆمه‌ڵگابوون به ژنه‌وه ده‌ستیپێكردووە و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كاتێك هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ كۆمه‌ڵگا كرد له نیۆلیتیكه‌وه (چاخی بەردینی نوێ)ەوە ده‌ستیپێكرد. خوڵقاندنی به هاكانی مرۆڤایه‌تی، پاراستنیان، به كۆمه‌ڵگاكردنیان، به‌شێوه‌یه‌كی به سیستم رێكخستنی ئه‌وان، هه‌ندێكیشی له كه‌سایه‌تیی ژناندا، له كه‌سایه‌تیی كولتوری دایك - خوداوه‌نددا به‌ره‌وپێشچوو، به‌ڵام ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارێتییه‌ش كه له‌سه‌ر جێنده‌ر پێشخرا، له سه‌ر ژن هاته ئاراوه. ئه‌وه‌ش مێژووی ژن و چاره‌نووسی ژنی به ته‌واوه‌تی گۆڕی. رێبه‌رایه‌تیش ئه‌و راستیه‌ی زانیبوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كاتێك ئاوڕی له كۆمه‌ڵگای كوردستان دایه‌وه، له سه‌ره‌تادا ژنی هه‌ڵسه‌نگاند. له‌به‌ر ئه‌وه له‌و خاڵه‌دا ده‌ركه‌وتنی و په‌یدابوونی ئایدۆلۆژیا و سیاسه‌تی ئێمه گرنگ بوو. ئه‌و بنه‌مایانه و ئه‌و مامه‌ڵه‌یه، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه وایانكرد بزوتنه‌وه‌كه‌مان به شێوه‌یه‌كی قوڵ كاریگه‌ری له سه‌ر كۆمه‌ڵگا دابنێت و گه‌لیش خاوه‌نداری لێبكات. له‌ناوبردنی كۆمه‌ڵگایه‌ك به تێكشكاندنی ئیراده‌كه‌ی، بێده‌نگكردنی، دورخستنه‌وه‌ی له سیاسه‌ت و كۆمه‌ڵایه‌تی بوون پێكده‌هێنرێت. له كوردستانیش راستییه‌كی له‌و جۆره هه‌بوو. ئه‌وه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا كورد و ژنی كورد به قوڵی په‌یڕه‌و كرابوو. به‌ڵام ژن له گۆڕینی ئه‌و دۆخه‌دا وه‌ك هێزی سه‌ره‌كی رۆڵی بینی. له پێناو ئه‌وه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه سه‌رله‌نوێ بژیێته‌وه، سه‌ر له نوێ به خۆیدا بچێته‌وه، بگه‌ڕێته‌وه بۆ سروشتیبوونی خۆی و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه خۆی به‌ره‌وپێش ببات و خۆی رێكبخات، ره‌گه‌زی سه‌ره‌كی ژن بوو.
- ژنی كورد چۆن خۆی له‌و دۆخه خراپه رزگار كرد و چۆن ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی به‌ده‌ستهێنا؟ له‌ناو تێكۆشانی ئازادی‌دا چۆن هێز و رێكخستنبوونی خۆی گه‌یانده ئه‌م ئاسته؟
ساکینە جانسز: له باكوری كوردستان به‌ره‌وپێشچوونی تێكۆشانی ژنان دژواربوو. ئه‌زمونێك نه‌بوو. له مێژووی تێكۆشانی ئێمه‌دا به‌رخۆدان هه‌بوو، بزوتنه‌وه و به‌دواداچوون هه‌بوو، گه‌ڕان به‌دواداچوونی ژنان به شێوه‌ی تاك به تاك هه‌بوو، به‌ڵام به ده‌وری ئایدۆلۆژیایه‌كه‌وه به ئاگاهاتنه‌وه، به بنه‌ماگرتنی راستی خۆی، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ مێژووی خۆی و به پێی ئه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كۆمه‌ڵگا و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه خۆرێكخستن نه‌بوو. له‌به‌ر ئه‌وه له‌و كاته‌دا بینینی پێویستی رێكخستنی ژنان و به‌ره‌وپێشبردنی هه‌نگاوێكی مێژوویی بوو. بێ گومان ئه‌وه بۆ هه‌موو ژنانی كوردستان ئه‌زمونێكی واتادار و گرنگه. تێكۆشانی ئێمه نزیكه‌ی ٤٠ ساڵه به‌رده‌وامه. له كاتی ئێستادا رێكخستنه‌كانمان بۆ ژنان به گشتی له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا بڵاوبووه‌ته‌وه. ته‌نانه‌ت سنوری كوردستانیشی تێپه‌ڕاندووه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و ژنانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م خاكه ده‌ژین دانا. ئه‌و تێكۆشانه په‌یوه‌ندی به هه‌موو ژنانی دیكه‌شه‌وه هه‌یه و ئه‌وانیش له‌خۆده‌گرێت. زۆر ژنینش بۆخۆیان به‌شدارن تێیدا.
بۆ ژنان ئه‌وه‌ی به ئازار و خراپ بوو، نه رێكخراوبوونی ئێمه بوو. ناڕێكخراوبوونی ئێمه ریشه‌ی له كوێدابوو؟ ئێمه بێ ئایدۆلۆژی بووین. له قۆناغی دواییدا هه‌نگاو به هه‌نگاو خۆی گه‌یانده ئایدۆلۆژی رزگاریی ژن، یاسا و رێساكانی خۆی دروستكرد، به گوێره‌ی ئه‌وه خۆی رێكخست و هێنده‌ی تر خۆی به‌هێزكرد. ئه‌وه زۆر گرنگه.
ئێستا به گشتی بزوتنه‌وه‌ی ژنانی ئێمه له هه‌موو گۆڕه‌پانێك، گۆڕه‌پانی گه‌ریلا، گۆڕه‌پانی كۆمه‌ڵایه‌تی، له هه‌موو گۆڕه‌پانه‌كانی ژیاندا به‌رێكخستن كراوه. به رێكخستنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریش پێشده‌كه‌ون. خۆیان گه‌یانده ئاستی به حزب بوون و چه‌تری خۆیان سازكرد. هه‌روه‌ها كادره‌كانی رێكخستنیشی پێشخست و به گوێره‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ئازادی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ئه‌وان په‌روه‌رده ده‌كات و پێشیان ده‌خات. ئه‌وه‌ش له تێكۆشاندا هه‌نگاوێكی گرنگه.
- ئێوه به‌شداری ژنانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له تێكۆشانی ئازادی‌دا چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟ كاریگه‌رییه‌كه‌ی له سه‌ر كۆمه‌ڵگا چۆن ده‌بێت؟ گرنگییه‌كه‌ی بۆ گۆڕانكاری له كۆمه‌ڵگا و به‌ده‌ستهێنانی ئازادی چییه؟
ساکینە جانسز: له ناو تێكۆشاندا هه‌ڤاڵانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش هه‌ن. به‌تایبه‌تی دوای پیلانگێڕی له دژی رێبه‌رایه‌تیمان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه به‌شداربوون زیاتر بوو. له‌سه‌رتاشه‌وه تێكۆشانه‌كه كاریگه‌ر بوو، به‌دواداگه‌ڕان و لێکۆڵینەوە هه‌بوو. له مێژووشدا به‌رده‌وام له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌وڵدان و گه‌ڕانی گه‌له‌كه‌مان بۆ تێكۆشان و ئازادی هه‌بووه، به‌ڵام دوای ئه‌و پیلانگێڕییه‌ی به‌سه‌ر رێبه‌رایه‌تیماندا هات، په‌یوه‌ستبوونێكی گه‌وره، خاوه‌نداری و پشتیوانیی جه‌ماوه‌ری هاته ئاراوه، به‌ڵام بۆ خاوه‌نداری ژن، پۆل پۆل هاتنه‌ناوه‌وه‌ی كچانی گه‌نج بۆ ناو تێكۆشان زۆر گرنگه. پۆل پۆل هاتن بۆ چیا ئازاده‌كان، ئه‌وه به راستی و له خۆیدا شۆڕشێكه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی به گوێره‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ژیانی ئێمه له هه‌موو گۆڕه‌پانێكدا دوای ده‌ركه‌وتنی ئه‌و ئایدۆلۆژیایه واتاداره. هاتنه ده‌ره‌وه‌ی یه‌ك ژنیش له‌وێ بزوتنه‌وه‌یه‌ك ساز ده‌كات. له‌و باره‌وه رێبه‌رایه‌تیش ده‌یگوت: "ئه‌گه‌ر له ماڵێكدا ژنێك به‌شداری تێكۆشان بووبێت، ئه‌وه به‌و واتایه‌یه، كه له‌وێ شۆڕشێك دروست بووه. له گوندێك ژنێك هاتبێته ده‌ر ئه‌و شوێنه ده‌بێته شۆڕشگێڕ".
له به‌ر ئه‌وه هاتنی هه‌ر ژنێك له رۆژهه‌ڵاته‌وه، له ماكۆ، له ورمێ، له سنه، له هه‌ورامان ده‌ركه‌وتنی هه‌ر هه‌ڤاڵێكی ژن، به‌راستی له خۆیدا هه‌نگاوێكی ئازادییه، شۆڕشێكه. بۆچی، له به‌ر ئه‌وه‌ی سیستم له رۆژهه‌ڵات، له ئێران یاخود سیستمی گشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌ندێكیش له كه‌سایه‌تی ئێران‌دا گۆڕدراوه بۆ سیستمی سه‌خت و دژوار. نه‌ریتی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌ی رژێمه‌كه‌ی ئه‌وێ، ئایینی به سیاسی كرد و ئایینی كرد به ده‌وڵه‌تی، نه‌ته‌وه‌بوونی گه‌یانده ئاستی ده‌وڵه‌ت. هه‌موو به‌ره‌وپێشچوونێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، سه‌رجه‌م به‌هاكانی مرۆڤایه‌تی به بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و رژێمه گیرایه ده‌ست و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دانا. له راستیشدا ئه‌مڕۆ گه‌یشتوه‌ته وه‌ها ئاستێك كه له‌و راستییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی ئێستادا زیاتر ژن له تاریكی‌دا ده‌ژی. له ناو واقع و راستیی كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌و جۆره‌دا كه‌وتنه ناو گه‌ڕان به دوای ئازادی‌دا و هاتنه ناو شۆڕش شتێكی ئاسایی نییه. دوای ساڵانی ١٩٩٩ و به‌شداربوونی ژنان بۆ ناو شۆڕش زۆر زیاتریش بوو‌و. دوای ساڵانی ٢٠٠٠ به‌دواداگه‌ڕان قوڵتر بووه‌وه و ژن تا ده‌هات به هێزی زیاتره‌وه خۆی رێكده‌خست. به گوێره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری پارچه‌كانی كوردستان خۆی به‌رێكخستن كرد. له‌ئێستاشدا خۆرێكسختنی یه‌ژه‌ره‌كه گرنگه. ئه‌وه شه‌ش بۆ حه‌وت ساڵیشه له بزوتنه‌وه‌ی ژن‌دا نه‌ریتی خۆرێكسختنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریش هه‌یه. ئه‌وه بونیاتنرا. به ته‌واوه‌تی نه‌ریتی تێكۆشانی نزیكه‌ی ٤٠ ساڵ هه‌یه. هێزیان له ئه‌زمونه‌كه‌ی وه‌رگرتووه، به‌ڵام له بنه‌مای خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریاندا سازكردنی یه‌كێتیه‌كی به‌و چه‌شنه زۆر گرنگه. له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌و ئه‌زمونانه هه‌ن كه به‌ده‌ستهێنراون. ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی نراون هه‌ن. ئه‌وه كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر كۆمه‌ڵگا. هه‌ر هه‌ڤاڵێك، له رێگه‌ی به‌شداریی خۆیه‌وه كاریگه‌ری له سه‌ر چوارده‌ور و بنه‌ماڵه‌كه‌ی كه لێوه‌ی هاتووه داده‌نێت. هاتنی هه‌ر هه‌ڤاڵێكی ژن، له به‌رامبه‌ر ئه‌و سیستمه‌ی كه ئازادی ژنی دزیوه، گه‌وره‌ترین وه‌ڵام بوو، به‌ڵام رێكخستنی ئه‌و گه‌وهه‌ر و هێزه‌ی ژن، بانگه‌شه‌ی ژن و به‌وه‌ش چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگا، له‌لایه‌ن ژنه‌وه هه‌وڵه‌كانی، رێكخستنی ئه‌و تا دێت گرنگی پێویستی گه‌وره‌تر ده‌هێنێته ئاراوه. ئه‌گه‌ر ئێمه به دروستی خۆمان به رێكخستن بكه‌ین، به هێزه‌وه رێكخستن بكه‌ین، ئێمه ده‌توانین وه‌ڵامی ئه‌وه بده‌ینه‌وه.
- له قۆناغێكی له‌م جۆره‌دا بۆ ژنانی كورد و به رێكخستنكردنی ژنانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان گرنگی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفرانسێكی له‌و چه‌شنه چییه؟
ساکینە جانسز: بۆ به‌رێكخستن بوون و تێكۆشان یه‌ژه‌ره‌كه وه‌ڵامه. هه‌نگاوێكی مێژووییه. سێهه‌م كۆنفرانسه. سێهه‌م كۆنفرانسی یه‌ژه‌ره‌كه له‌سه‌ر ئاستی گفتوگۆ و هه‌ڵسه‌نگاندنی سیستمدا زۆر به‌هێزبوو. ئه‌و دڕنده‌ییه‌ی ئێران له‌سه‌ر ژنان په‌یڕه‌وی ده‌كات، له‌سێداره‌دان، به‌ردباران و ته‌واوی كرده‌وه‌كانی تر سه‌رله‌نوێ خوێندنه‌وه‌یان بۆ كرا و سه‌رله‌نوێ هه‌ستیان پێكرا. من خۆیشم هه‌تا سه‌ر ئێسك هه‌ستم به بابه‌ته‌كه كرد. هه‌م له سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانیشدا ئه‌وه‌م به‌دیكرد. به‌راستیش هه‌ر هه‌ڤاڵێك كه له‌وێ ژیاوه، ئه‌و شته‌ی به ته‌واوه‌تی بینیوه، دوباره و دوباره ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی كه ئه‌و دڕنده‌ییه له‌سه‌ر ژن و كۆمه‌ڵگای ساز كردووه هه‌ستیان پێكرده‌وه. ئه‌وه‌ش زۆر گرنگ بوو. كاتێك ئه‌و هه‌سته بگۆڕدرێت بۆ لایه‌نی زانستی، بگۆڕدرێت بۆ بڕیار و دوورنما و راسپارده، بگۆڕدرێت بۆ به‌رێكخستن بوون له‌و كاته‌دا ئه‌و كاره ده‌بێته وه‌ڵام. ئێمه ده‌توانین وه‌ڵامی ئه‌وه بده‌ینه‌وه. به‌وه ده‌توانین كرده‌وه‌كانی ئه‌و رژێمه تێپه‌ڕێنین و تێكیبشكێنین.
بێگومان ئه‌وه ئاسان نییه. ئێمه (له كۆنفرانسه‌كه‌دا) گفتوگۆ و مشتومڕمان كرد. به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و هه‌مووه سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌یه‌ی رژێم، كه به‌ر هه‌موو ژنێك كه‌وتووه، دانوستان له گه‌ڵ هه‌موو بنه‌ماڵه و هه‌موو به‌شه‌كانی كۆمه‌ڵگا ئه‌ركی ئێمه‌یه. شتی ئه‌سته‌م بوونی نییه، هه‌لومه‌رج هه‌رچی بێت، ده‌رفه‌تیش هه‌یه. خۆی له خۆیدا رژێمیش ده‌یه‌وێت ئه‌و تێگه‌یشتنه ساز بكات. ده‌یه‌وێت بڕوایه‌كی له‌و جۆره ساز بكات، كه بڵێن، "ئه‌و سیستمه به‌و جۆره هاتووه و به‌و جۆره به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌و رژێمه سته‌مكاره ناتوانرێت هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه". ده‌یه‌وێت له ناو كۆمه‌ڵگادا ئه‌و بیركردنه‌وه‌یە ساز بكات. ئێمه ده‌زانین، کە له هه‌ندێك بواردا ئه‌نجامی ئه‌وه‌شی چنیوه‌ته‌وه. به‌و سته‌م و گوشاره‌ی له سه‌ر كۆمه‌ڵگا په‌یڕه‌وی كرد ئه‌وه‌ی ده‌سته‌به‌ر كرد. ئه‌گینا هیچ به‌شێكی كۆمه‌ڵگا، هیچ ژنێك ئه‌و سته‌مه قبوڵ ناكات. ئایا هیچ ژنێك ده‌یه‌وێت به‌ردباران بكرێت، ئه‌وه قه‌بوڵ ده‌كات؟ نا، هه‌رگیز.
- ئێوە باسی ڕێبازەکانی ڕژێمتان کرد، بەڵام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕژێمی ئێران، سیستمی باوکسالاری فشارێکی گەورە دەخاتە سەر ژنان. ئەمە چۆن کاردەکاتە سەر کۆمەڵگا؟ ڕژێم بەم فشارانە چی لە کۆمەڵگا دەکات؟
ساکینە جانسز: بۆ دەربڕینی شێوازەکانی ڕژێم دەمەوێت فیلمێک وەک نموونە نیشان بدەم. من باوەڕم وایە کە زۆر لە هاوڕێیانیش سەیری فیلمی "بەردبارانی سۆریا"یان کردووە. ئەو فیلمە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر من دانا. ئەم فیلمە دۆکیۆمێنتارییە. لەو فیلمەدا لایەنی زۆر سەرنج ڕاکێشی رژێمم بینی. هاوڕێیانی ژن و گەنجان دەبێت سەیری ئەم فیلمە بکەن. بەتایبەتی هاوڕێیانی گەنج لەکەسایەتی ئەو فیلمەدا پێویستە جارێکی تر واقیعی ڕژێمی سیستم و واقیعی پیاوان و ئەو ئاستە ببینن کە ئەم سیستمە چی‌یان لە ژنان کردووە. لە هەڵسەنگاندنەکانی ڕێکخراوەکەدا تا ئێستا خودی سیستەمەکە بە فراوانی لە بەرنامە و چالاکییەکانی یەرەکەدا باس کراوە و لایەنە کاریگەرەکانی دەستنیشان کردووە. ئێمە بە قووڵی شێوازەکانی ڕژێم و وێرانکاری و نامرۆڤایەتی و ئەو دەرئەنجامە ئابوورییەکانی ئەم سیستمە و سیاسەتەکانی هەڵدەسەنگێنین. ئەمە هەروەها بە فراوانی لە بەرنامەی یەرەکەدا هەیە. بەڵام هەندێک جار ئەم فیلمانە گرینگن.
ئێمە چی لەو فیلمەدا دەبینین؟ لە کۆمەڵگەدا ئەو سیستەمەی کە لە سەر ڕەگەزێک گەشە دەکات و هێزی لەسەر بنەمای ڕەگەزێک و ئەو دەرئەنجامانەی کە لە پیاواندا بەرهەم دەهێنرێت، مرۆڤ بە ترسەوە سەیری دەکەن. تا ئەو رادەیەی مرۆڤ ناتوانێت سەیری بکات. خوێنی مرۆڤ دەبەستێت. بۆ نموونە؛ ئەو پیاوێکی خێزاندارە، دوو کچ و دوو کوڕی هەیە. بەڵام دوای ماوەیەک دووبارە هاوسەرگیری کرد. دووبارە هاوسەرگیری بکەی لەگەڵ کچێکی زۆر گەنج، لەوانەیە ١٠ یان ١٢ ساڵ، یان ١٤ ساڵ بێت و زەواجی لەگەڵ دەکات. بەم شێوەیە، پیاوان دووبارە بە دوای کلتورێکی دەستدرێژی لە سەر ژناندا دەسەپێنن، بە هەموو شێوەیەک بێئیرادەی دەکەن، هێرش دەکاتە سەر گیانی، جەستەیی، هۆشی و قێزەونی دەکات. ئەمە بۆتە سیاسەت، بەڵام بناغەکەی لە سیستەمەکە وەردەگرێت. چونکە سیستەمی باوکسالاری بە هەموو شێوەیەک یاساکانی و کلتوری ئەم سیستمەی ئامادە کردووە. لە مەلاکانەوە بۆ مامۆستایان تەواوی بیرۆکراسییەتی ناو دەوڵەت بەم لۆژیکە دامەزراوە و پشتگیری ئەم سیاسەتە دەکەن.
لە فیلمی "بەردبارانکردنی سورەیا" دا ئەوەش بە ڕوونی دەبینین: پیاوان ژنان بە زینا تۆمەتبار دەکەن. لەژێر ناوی زینا لەگەڵ کەسێکی تر لەسەر شەقام، ژنەکە دەکوژن و هەموو پیاوەکان پشتگیری دەکەن. ژنانی دەوروبەریش هەر دەگریان ئەو ژنانەی کە چادری ڕەشیان لەبەرە، بەو دۆخە دەناڵێنن. درۆکانی پیاوەکە دەبینن و لەبەر ئەوەی دەزانن ئەوە ساختەکارییە. ئازاد دەبینن. ئافرەتێک هەیە کە دێتە پێشەوە، دەیەوێت بەرگری بکات، بەڵام هێزەکەی بەشی بەرگری ناکات.
لە لایەکی ترەوە کاتێک ژنەکە بەردباران دەکرێت، هەموو منداڵانی ئەو گەڕەکە بەرد کۆدەکەنەوە. لە ڕاستیدا، لە کەسایەتی ئەو ژنەدا کۆمەڵگایەک دەکوژن. گیانی خۆیان دەکوژن. گیانی منداڵەکانیان دەکوژن. ئەمە هەروەها ناخی منداڵان لەو تەمەنەدا قێزەون دەکات. ئەوان هیچ نازانن، بەڵام لەو سیستەمە نێرینەیەدا، لەو تەمەنە بچووکەدا رایاندەهێنن. هەموو کەس لەم تاوانەدا تێوەگلاوە. هەموو کەسێک بەرد کۆ دەکاتەوە، هەموو کەسێک بوێری لە یەکتر وەردەگرێت و ئەم تاوانە ئەنجام دەدات. لەوێ ئازایەتییان سەرکوتی ژنان و بەردبارانکردن و کوشتنە. پیاوەکە بە ئەنقەست دەیکات بەو تێگەیشتنەی کە دەبێت شەرەف پاککاتەوە، بەڵام چ شەرەفێک پاک دەکاتەوە؟ بەڕاستی ئەو پیاوە گەورەترین بێشەرەفی ئەنجام دەدات. هەڵخەڵەتاندنێکی گەورە هەیە. بەڵام خودی سیاسەتی دەسەڵاتخواز لەسەر بنەمای ئەم دامەزراوە. هەموو پەیوەندیەکانی سیاسەتی دەسەڵاتخواز بەم شێوەیەیە. لەبواری ئابووریشدا لەبواری ڕۆشنبیریشدا هەمیشە ئەم ساختەکاریە بەڕێوە دەبات. بەم شێوەیە کۆمەڵگا دەخەڵەتێنێت و کۆمەڵگا لەناودەبات و بەهاکانی کۆمەڵگا و بەها جوانەکانی مرۆڤایەتی و ژنان لەناودەبات.
هەروەها بەو شێوەیە قەناعەت بە باوکەکەش دەکەن. یەکەم بەرد باوکەکە لێی دەدات، ئەو پیاوەی کە هاوسەریەتی لێی دەدات. ئەو ژنە ئەوەندە ئازار دەچێژێت کە جەستەیی پارچەپارچە بووە، بەڵام قورسترین شت چییە بۆ ژنێک و دڵی ئازار دەدات؟ منداڵە بچوکەکانیشی دایکیان بەردباران دەکەن. ئەمە خودی سیستەمەکەیە. هەروەها پیاوان ئەو منداڵانە دەکەنە بەشێک لەم سیستەمە و لە هەمووی زیاتر منداڵەکانیەتی کە ئازاری دەدەن.
با بیر بکەینەوە، ڕۆحی ئەم جۆرە سیستمە چی دەبێت؟ ئایا ڕۆحی منداڵ، ڕۆحی پیاو، لە سیستەمێکی ئاوادا دەمێنێتەوە؟ لەم پیاوانەدا مرۆڤایەتی دەمێنێت، خۆشەویستی دەمێنێت، هەست دەمێنێتەوە؟ هیچ شتێک نەماوە. هیچ مرۆڤایەتیەک نامێنێت. چی ڕوودەدات. هەرکاتێک ئەم تێگەیشتنە لەنێو کۆمەڵگا بڵاوبێتەوە؟ کۆمەڵگا دەڕزێت. دیسان لەو فیلمەدا کە پیاوان ژنەکە بەردباران دەکەن، ژنان لە نێو چادری ڕەشدا ماتەمینی دەکەن و دەناڵێنن.، لە سنگیان دەدەن.، قژیان دەردێنن، بەڵام ناتوانن ئەو ژنە ڕزگار بکەن. ناتوانن ڕێگە لەو دۆخە بگرن.
ئێستا گرنگە ئەم ڕاستییە، رۆحی قێزەون و بکوژی سیستم بگۆڕدرێت. ئەمە حەقیقەتی کۆمەڵگایەک، عەقڵییەتێک، ڕژێمێکە. لە سێدارەدانیش بەم شێوەیەیە. بە هەمان تێگەیشتن ئەم کارە دەکەن. کاتێک کەسێک بۆ لەسێدارەدان دەبەن، دەیانەوێت کەسانی دیکە سەیری بکەن. لە دۆخێکی بەم شێوەیەدا ئێدی مرۆڤایەتی نەماوە.
- ئەرکی ژنان و میلیتانەکانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی ژنان لەم دۆخەدا چیە کە ئەم جۆرە زوڵم و ستەمە بەرامبەر بە ژنان دەکرێت؟
ساکینە جانسز: لەبەر ئەم هۆکارانە بەگشتی ئێمە تێدەکۆشین بۆ ڕێگەگرتن لەوەی نەبینە ئەو ژنانەی کە هیچ ناکەن و دەگرین و هیچیان لەدەست نایەت. بۆ ئەوەی نەبینە ئەو ژنەی ڕەشی پۆشیوە، لەنێو تێکۆشانداین لەسەر ئەم شاخانە. ئەو بارودۆخەی کە سورەییا لە کۆمەڵگادا دەژی چارەنووس نییە. ئێمە دەبێت ئەو چارەنووسە بگۆڕین. پێویستە ئەم عەقڵییەتیە بگۆڕین. کاریگەری ئەو عەقڵییەتیە لە هەموو بوارەکاندا بشکێنن.
لێرەدا ئەرکی یەرەکە زۆر گرنگە. لەدایکبوونی شەڕڤانانی یەرەکە هەستکردنی ئەو ئازار و ستەمەیە کە کۆمەڵگا و ژنان لە مێژوودا بینیویانە و لە دنیای ئەمڕۆدا دەیبینن. وڵامی ڕاست بەم شێوەیەیە. دروستکردنی ئەم وشیاری و ئایدیۆلۆژیا و فیکر و ئاسۆیە، ئامێری تێکۆشانن. ئێمە تەنیا و تەنها بە ڕێکخستنێکی فراوان دەتوانین لەبەرانبەر ئەم دۆخە بوەستینەوە و تێیپەڕێنین.
ساڵانی سەرەتای خەباتی ئێمە ئاسان نەبوون. زۆر زەحمەت بوو، ئێمە دەبوا لەگەڵ خانەوادە شەڕ بکەین بۆ ئەوەی بەشداری لە تێکۆشان بکەین. چونکە باوکان و دایکان و خێزانەکان بەپێی سیستەمەکە شێوەیان گرتبوو. بۆ ئەوەی ژنێک بچێتە ناو خەباتەوە، ئەمڕۆش هێشتا ئاستەنگی زۆر هەیە، بەڵام دەبێت ژنان لە دژی ئەم بەربەستانە تێ‌بکۆشن و بڕیار بدەن و هەنگاوبنێن. ڕێگای ئازادی ئاسان نییە.
ئەو ژنانەی کە یەکەم جار بەشدارییان لە تێکۆشان‌دا کرد، گروپێکی زۆر بچووک بوون، بەڵام دواتر خۆیان ڕێکخست و پەیوەندیان دروست کرد و ژمارەیان زیادی کرد. پیشەکی ئایدۆلۆژی و ڕێکخستنبوون زۆر گرنگە.
بەڕاستی ئەزموونێکی زۆر باش لەم بوارەدا هەیە. ژنان لە تێکۆشان‌دا سەختی زۆریان بینی، بەڵام بە گشتی ئەزموونێکیان بەدەستهێنا. زەحمەتیەکان چین؟ بە تەنها دڵڕەقی، زوڵم و زۆری دوژمن نییە، بەڵکو زەحمەتی گشتیە. سەیری کوێ بکەین، کاریگەری ئەو عەقڵییەتی زاڵبوونی نێرینە هەیە، بەڵام ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە ئێمە چۆن دژی ئەمە شەڕ دەکەین؟ لەبەرامبەر ئەمەشدا لەسەر پێی خۆمان ماینەوە، خاوەن پرەنسیپ بوون و بێزار نەبوون و هەنگاویان نا، ئەمە زۆر گرنگە.
- لەم کۆنگرەیەدا بۆ ئەو هەنگاوانەی کە ئێوە باستان کرد، ئاستی بڕیارداری و هەوڵەکانتان چۆن بینی. بۆ داهاتوو هیوا و داواکاریەکانتان چییە؟
ساکینە جانسز: یەرەکە لە ڕاستیدا هەموو ئەو ئەزموونانەی هەیە. لەبەر ئەوە من زۆر هیوام هەیە. لە کۆنفرانسەکەدا ئاستی هەڵسەنگاندن و گفتوگۆکانیش ئەنجام درا و نزیکبوونەوەی هەڤاڵان زۆر مانادار بوو. هەروەها پێکهاتەیەکی باش هەبوو لە کۆنفرانسەکە. هەروەها هەستیاری هاوڕێکان هەبوو. ئەو پڕۆسەیەی کە ئێمە تێیداین، دۆخی ڕێبەرایەتیمان بە گشتی کێشە و مەترسییەی هەیە باسی لێوەکرا کە ڕووبەڕووی تێکۆشانی ئازادیمان دەبێتەوە، بەڵام بە پشتبەستن بە هەموو ئەمانە دوای ئەم کۆنفرانسە دەبێت ئێمەی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەنگاوی بەهێزتر بنێین لەم کاتەدا، پێشکەوتنی زۆر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە، چارەنووسی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر جیاواز نییە لە چارەنووسی کۆمەڵگاکەمان. دەیانەوێت لەو جێندەریە دەربێن کە ساڵانێکە تێیدان. دەیانەوێت لەو زوڵم و ستەمە ڕزگاریان بێت کە دەوڵەت و ڕژێم بە هەموو شێوەیەک بەڕێوەیبەرن. ئەوان بەدوای ئازادی‌دا دەگەڕێن، بەدوای دێموکراسی‌دا دەگەڕێن، ئەمە گرنگە. لە ئەنجامدا دەبینین کە ڕووداو و تێکۆشان کاریگەری لەسەر یەکتر هەیە. تێکۆشانی ئێمە کاریگەری لەسەر زۆر کەس هەیە. دوای ئەوەی خەباتمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕێکخست، کاریگەری لەسەر گەلانی دیکەش دادەنێت. دەبینین گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوایەکی زۆری بۆ تێکۆشانی ئازادیی هەیە.
هاوکات یەکێتی نەتەوەیی بەدیهاتووە و سەرەڕای ئەو ئاستەنگانەی کە هەیە لەم بوارەدا هەنگاوی گەورە نراوە، بەڵام لەم بوارەدا پێویستە یەکڕیزیی ژنان و یەکپارچەیی ژنانی کورد لەناو خۆیاندا و ڕێکخراوەکەیان و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ژنانی تر دروست بکرێت. ئەم تێکۆشانە دەبێت وەک هێزێکی ئازادی بۆ هەمووان وەک مەیدانی ئازادی تەماشا بکرێت. ئەمە پرسێکی زۆر گرنگە. خەباتی ژنانی کورد بۆتە چەقی خەبات و سەرنجی هەموو ژنانی تری گۆڕەپانی نێودەوڵەتی ڕادەکێشێت. دەبێت ئەم لایەنەی خۆمان ببینین. لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان یەژەرەکە هێزێکی وەهای هەیە کە دەتوانێت نەک تەنیا ژنانی کورد، بەڵکو پێشەنگایەتی بۆ هەموو ژنانی وەک فارس و بەلوچ و ئازەری بکات و ئاواتە مێژووییەکانیان لەو جوگرافیایە بەدی بهێنێت. بڕوام وایە کە ئەو هێزەی هەیە. کۆنفرانسەکە دەتوانێت لەم بوارەدا هەنگاوێک بەرەو پێشەوە بنێت، چونکە کۆنفرانسەکە هەنگاوێکی گەورە بوو بۆ بڕیاردان و دووبارە هەڵسەنگاندنەوەی پرۆسەکە و بینینی هەڵە و کەموکوڕیەکانمان و ئەو کارەی کە نەمانتوانی ئەنجامی بدەین. بڕیارەکە بەم شێوەیە بوو. بڕیاری زۆر بەهێز و گرنگ درا.
کۆنفرانسەکە لە بەهاری ٢٠١١و لە ٤ی نیسان لە ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەرتیدا دەستیپێکرد. هەموو لەدایکبوونێکی نوێ زۆر گرنگە. ئەمساڵ ٤ی نیسان بە بەرخۆدانێکی زۆرەوە تێپەڕی، گەلەکەمان هەمیشە لەسەر پێ بوون، ملیۆنان کەس لەسەر پێ بوون. داواکاری بۆ ئازادی زۆر بوو، بەهاکانی ئازادی لە هەموو شتێک زیاتر پارێزراو بوون. ئێمە لە پرۆسەیەکی وەها نوێداین کە سووربوونی خۆمان بۆ بەدیهێنانی ئازادی و دروشمی ئازادکردنی گەل و ڕێبەرایەتیمان و بەرخۆدان رۆژ بە رۆژ بەرەوە پێشەوە دەچێت. ئەو مانایەی کە ڕێبەرایەتی ئێمە بەم رۆژەی داوە بەم شێوەیەیە. ڕێبەرتی هەموو هەوڵ و کۆششێکی خۆی بۆ ئازادی ژنانداوە. هاوڕێیەتی ژنی ئازادی کردووەتە بناغە و لە هەموو شتێک زیاتر گرنگی پێداوە. بەو هۆیەشەوە کۆنفڕانسەکە لە رۆژی لەدایکبوونی ڕێبەرتیدا ئەنجامدرا. ئێمە لە کۆنفڕانسەکەدا هەستمان بە واتای ئەم ڕۆژە کرد. ئەمە لەدایک بوونی ئازادیە. فەلسەفەی ئازادی ڕێبەرایەتیمان دەکەوێتە بواری جێبەجێکردن. دەبێتە فەلسەفەی ئازادی کۆمەڵگا و ژنان. ئێمە ئەمەمان وەک لەدایکبوونەوەیەکی نوێ پێناسە کرد. ڕێبەرتیش ئەمەی بەزیندووبوونەوە و ژیانەوە وەسفکرد لەهەموو هەڵسەنگاندنەکانی بەرگرینامەکەیدا. ئێمە لەو چوارچێوەیەدا کۆنفرانسەکەمان ساز کرد. ئەم رۆژەش هەروه کۆنفڕانسەکەی مانادارتر کرد. وابەستەبوون بە ڕێبەرایەتی، وابەستەبوون بە ئازادیەوە زیاتر پەرە پێدەدات. ئەمە وادەکات بە قووڵی سەیری کێشەکان بکەین لە بەرنامەی کۆنفرانسەکەدا. لە هەمان کاتیش‌دا، ئێمە سوورن لەسەر ئەوەی کە وڵامێکی بەهێز بە قۆناغەکە بدەین. من ئەم بابەتە گرنگ دەبینم و بڕوام وایە کۆنفڕانسەکە سەرکەوتوو بوو.
بە دڵنیاییەوە، گەورەترین ئەرکی ئێمە ئەوەیە کە لەئێستا بەدواوە چی بکەین. ڕێکخستن و چوونە ناو کۆمەڵگا و ناو ژنان هەنگاوی سەرەکییە. زۆر گرنگە ژنان لەنێو فشارەکان و دۆخی جێندەری لەنێو کۆمەڵگادا دەربهێنین. ژنان پێویستیان بەوە هەیە. هیچ کەسێکی تر نییە ژنان لەم دۆخە داگیرکەری و فشارە بێنێتە دەرەوە. واتە لە هزری ئازادی، لە فەلسەفەکەمانەوە، لە بزووتنەوەی ئازادیی ژنەوە، لە YJRK زیاتر لەس دۆستی ژن نییە کە ئازادی بکات. بۆیە پێویستە هەموو زوڵم و توندوتیژییەک لە دژی ژنان لەناوببەین. دەبێت بەردباران و لە سێدارەدان و کەلتوری دەستدرێژی کە ڕۆژانە ژنان ڕووبەڕوویان دەبێنەوە و فشار و توندوتیژی و هەموو جۆرە هێرشێک کە ئیرادەی ژنان دەشکێنن و هێرش دەکەنە سەر جەستە و جوانی ژنان لەناوببەین. وەک میلیتانی ژن دەبێت وەڵامی ئەم هاوارەی ژنان بدەینەوە، هەمیشە لەگەڵیان بین و بە هەموو شێوەیەک گرنگی پێ بدەین. ئەمە ئەرکی سەرەکی ئێمەیە. پێویستە ڕێگای بەهێزتر دروست بکەین بۆ ڕێکخستن. لەم رووەوە هەوڵ هەیە، بەڵام ئەگەر ئەم هەوڵانە پەرە پێبدەین، دەتوانین ئەنجام بەدەست بهێنین. من بڕوام وایە کە گەشە دەکات و ئەنجام بەدەست دەهێنێت.
- وەک ئەنجام بۆچوونتان چییە، بانگەوازتان چییە؟
ساکینە جانسز: لە ئەنجامدا دەمەوێت ئەمە بڵێم: لەسەر ئەم جوگرافیایە بەها مرۆییەکان پەرەیان سەندووە و ئەو بەهایانە موڵکی هەموو مرۆڤایەتین. لە هەمان کاتدا ئەمە جوگرافیایە ڕۆژهەڵاتە، ئەو خاکەیە کە کۆمەڵگەی سەرەتایی تێیدا گەشەی کردووە. کاتێک پێی دەوترێت ڕۆژهەڵات و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە مانایەکی تەسکەوە نایبینم. بێگومان دەبێت لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بایەخەکانی ئازادی دووپات بکرێتەوە و بەسەر هەموو گەلاندا بڵاوبێتەوە. من بڕوام وایە کە ئاسۆی ئەمە هەیە.
ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەمیشە کاریگەری زۆری لەسەر من داناوە. ئەمە ئەو شوێنەیە کە زەردەشتی تێدا گەشەی کردووە. ڕەنگە ڕژێمەکانی ئێستا لەڕووی سیاسییەوە لە ئایینەوە نزیک ببنەوە و زۆر سیاسیان کرد و خراپ بەکاریان هێنا. بەڵام ئەو نەریتە زەردەشتییە، کە کەلتوورە باوەکانی گەلانە، زۆر گرنگە. ئەمانە ئەو شتانەن کە زۆرترین یەکڕیزی دروست دەکەن و لە هەمووشیاندا خوشک و برایەتی ئازاد دروست دەکەن. لە بواری ژنانیشدا جەوهەری ئێمە لەو خاکانەدا شاردراوەتەوە. لە بەشەکانی دیکەشدا تێکۆشان پەرە دەسێنێت، بەڵام کاتێک لە ڕۆژهەڵات پەرە دەسەنێت، من زیاتر هەستیار دەبم. زیاتر کاریگەریم لەسەر دادەنێت. ڕۆژهەڵات زیاتر من ڕادەکێشێت. بەڕاستی تاوەکو قۆڵای دڵمان دەڕوات. من لەو باوەڕەدام کە یەژەرەکە لەم قۆناغەدا ڕۆڵێکی ئەوەندە گرنگ دەبینێت کە کاریگەری لەسەر هەموو کارەکانی پژاک و هەموو هەڤاڵان دەبێت. من ئەم بڕیارەم لە چاوی هەموو هاوڕێکانمدا بینی. من زۆر دڵخۆش بووم بەوە و هیوای سەرکەوتن دەخوازم.
ف.ق / ژ.ت