'ساکینە جانسز مانیفێستی تێکۆشان بوو'

شەڕدا مەزڵوم گابار یەکێک لە فەرماندەکانی بڕیارگەى ناوەندیی یەژا ستار وتی: "ساکینە جانسز مانیفێستی ژیان و تێکۆشان بوو" و وتیشی، "ساکینە جانسز پەکەکەیەکی راستەقینە بوو، کە لە دڵەوە بەشداریی لە دامەزراندن، پێشکەوتن و گۆڕینی پەکەکە دا کرد".

شەڕدا مەزڵوم گابار یەکێک فەرماندەکانی بڕیارگەى ناوەندیی یەژاستار بەبۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژییەکەی پاریسەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.

- ساکینە جانسز یه‌كێك بوو له‌ كادرە پێشه‌نگه‌كانی شۆڕش. سارا له‌ تێكۆشانی ژنی ئازاد دا خاوه‌نی چ پێگه‌یه‌كه‌، له‌ تێكۆشاندا چی ده‌گه‌یه‌نێت؟

 هه‌ڤاڵ ساکینە جانسز، كه‌ هێمای ژیانه‌وه‌ی خوداوه‌ندییه‌، له‌ تێكۆشانی ئێمه‌دا زۆر شتی بۆ یه‌كه‌م جار ئه‌نجامداوه‌ و واتای زیاد كردووه‌ و هه‌ڤاڵ رۆژبین و رۆناهی، كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ودا كوژران، به‌ خەمناکی و خۆشه‌ویستییه‌وه‌ به‌ بیردێنمه‌وه‌. من بیر له‌ ده‌ماری سه‌ره‌كی و خانه‌ی بنچینه‌یی تێكۆشانی ژنان و شكۆی ئازادیمان واته‌ هه‌ڤاڵ ساکینە جانسز ده‌كه‌مه‌وه‌. ئه‌و ژنه‌ ئازاده‌ی له‌ ناوی حزبه‌كه‌مان زۆر شتی بۆ یه‌كه‌مین جار ئه‌نجامدا.

 یه‌كه‌مبوون له‌ هه‌موو شتێكدا هه‌یه‌ و له‌ ژیانی مرۆڤه‌كاندا شوێنه‌وارێك، كه‌ هه‌رگیز له‌ بیر ناكرێت جێده‌هێڵێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی یه‌كه‌م گه‌وهه‌رن. ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مه‌ له‌ پێشه‌وه‌، پێشه‌نگه‌ له‌ بواری زمان، شوێن و واتای راستیدا له‌ پێشه‌وه‌ی كه‌سانی تره‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش له‌ ژیانی كۆمه‌ڵگا و مرۆڤه‌كاندا ئێش، دژواری، دابڕان و جیابوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م له‌بیر ناكرێن و به‌خته‌روه‌ری، خۆشه‌ویستی، به‌زم و شتی دیكه‌ی خۆشی ژیانیش له‌ بیرناكرێن. له‌ قۆناغه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندندا ئه‌وانه‌ی یه‌كه‌من خاوه‌نی ناوه‌رۆكێكی له‌و جۆره‌ن كه‌ ئه‌نجامی لێ ئاشكرا ده‌كه‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ تێگه‌یشتنی ئه‌وانه‌ی پێشه‌وه‌ و واتاداركردنی ئه‌وانه‌ی به‌دوایدا دێن زۆر گرنگه‌.

 ئه‌گه‌ر له‌مڕۆدا بمانه‌وێت له‌ بزوتنه‌وه‌ی ئازادی ژنانی كوردستان تێبگه‌ین، پێویسته‌ ئێمه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بكه‌ین له‌وه‌ی له‌ مێژووه‌كه‌یدا چی هه‌یه‌ و كێ چۆن ژیاوه‌. ئه‌وه‌ش به‌ تێگه‌یشتن له‌و كه‌سانه‌ی له‌ پێش هه‌مووانه‌وه‌ به‌شداربوون ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تێگه‌یشتن له‌ ئه‌نجامی چۆنایه‌تی، به‌ تێگه‌یشتن له‌و تێڕوانینانه‌ی ئه‌و ئافراندونی و به‌ تێگه‌یشتن له‌ هۆشمه‌ندی كاراكته‌ر و ژیان مسۆگه‌ر ده‌بێت. هه‌ر دیارده‌یه‌ك بگه‌شێته‌وه‌، له‌ كارتێكه‌ره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كاریگه‌ری وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام له‌ بنه‌ڕه‌تدا له‌ ژێر كاریگه‌ری كاراكته‌ره‌ گه‌وهه‌ریه‌كه‌ی خۆیدایه‌. سه‌ره‌تای تێكۆشانی ئازادیمان هه‌ڤاڵ سارایه‌. گه‌وهه‌ره‌كه‌ی هه‌ڤاڵ سارایه‌. لێره‌دا زۆر گرنگه‌ كه‌ مرۆڤ گه‌وهه‌ری سه‌ره‌تا، په‌یوه‌ستبوونی به‌ شۆڕش، بوێری، دڵپاكی، ره‌وشت، هه‌ڤاڵێتی و خۆنه‌ویستی ببینێت.

 مرۆڤ ده‌توانێت به‌م جۆره‌ هه‌ڵسه‌نگاندن بكات، كه‌ بزوتنه‌وه‌ی ئازادی ژنان له‌ ناو گه‌وهه‌رێكی به‌و جۆره‌دا ده‌ق ده‌گرێت و له‌ ناو ژیانه‌وه‌دا جارێكی ده‌خوڵقێته‌وه‌. گه‌شه‌كردنی به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی تێكۆشان، وه‌ك گه‌شه‌سه‌ندنی تۆوێكه‌، تۆوی ئازادی پته‌و كردووه‌، گه‌وره‌ی كردووه‌ و پێیگه‌یاندووه‌. رێكخستنكردنی كۆمه‌ڵێك گه‌نجی كوردستان، ئه‌وانه‌ی له‌ به‌هاری ته‌مه‌نیاندان، به‌ تێپه‌ڕبوونی كات بووه‌ته‌ رێكخستنی ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌ك ئه‌وین به‌ ئازادیه‌وه‌ به‌ستراونه‌ته‌وه‌ و زیاتریش ئه‌و ژنانه‌ی پێویستیان به‌ ئازادی هه‌یه‌، له‌ ناو حزبه‌دا جێگه‌یان بووه‌ته‌وه‌ و رۆژ له‌دوای رۆژ زیاتر بوون. له‌ هه‌لومه‌رجێكی به‌و جۆره‌دا بوێری بۆ تێكۆشان و ئازادی زۆر به‌نرخ و به‌ واتایه‌.

 ئه‌و هه‌ڤاڵه‌ ژنانه‌ی له‌ رووی به‌شدارییه‌وه‌ له‌ هه‌ڤاڵانی سه‌ره‌تادا، له‌ هه‌لومه‌رجی دژواردا ژیاون، له‌ به‌رامبه‌ر ژیانێكی هه‌رزان و نه‌ریتیدا شه‌هیدبوونیان به‌ قاره‌مانی له‌ ته‌مه‌نێكی گه‌نجیدا به‌لاوه‌ په‌سه‌ند بووه‌. له‌ كاتی تێكۆشاندا ئه‌وانه‌ ده‌بنه‌ سه‌رچاوه‌كانی هێز بۆ ئێمه‌، خانه‌ی ماك و سه‌ره‌كی، راستی، به‌هاكانی ئێمه‌ و ئه‌و راستیه‌ گه‌وهه‌ریه‌ی كه‌ ده‌بێت ئێمه‌ دڵ و مێشكمانیان پێبده‌ین. ئێمه‌ جه‌نگاوه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی ئازادی، له‌ بواری پێناسه‌ی قوڵی ناسنامه‌ی خۆمان، شرۆڤه‌ی كه‌سایه‌تی ژن و خۆناسیندا كێشه‌مان هه‌یه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ رابردوو، ئێستا و داهاتووی خۆمان باش هه‌ڵسه‌نگێنین، ئێمه‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ده‌بێت مرۆڤ چۆن بژی، چی بكات و له‌ كوێوه‌ ده‌ستپێبكات، ده‌توانێت له‌ مێژووی خۆیدا ببینێت.

 له‌و بواره‌دایه‌ كه‌ ژن بیر و هزری خۆی ده‌خوڵقێنێت و خۆی ده‌ناسێت، ده‌توانێت ئه‌و شتانه‌ی به‌سه‌ریدا هاتوون په‌یوه‌ندیه‌كه‌یان به‌ مێژوو، كۆمه‌ڵگا و دیارده‌كانی ناو ژیان ساز بكات و هه‌وڵه‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت وشه‌، پێناسه‌ و مێژوو بخوڵقێنێت، خاوه‌نی به‌هایه‌كی ئازادی خوازییه‌. هه‌ڤاڵ ساکینە جانسز له‌ ناو تێكۆشانی ئێمه‌دا هێزی بونیاتنه‌ری زۆر شتی یه‌كه‌م، پێناسه‌كاره‌ و واتای ئه‌و شتانه‌ی زیاد كردووه‌. ئه‌و به‌شداری له‌ یه‌كه‌م كۆنگره‌دا كردووه‌، له‌به‌رامبه‌ر دوژمندا به‌رخۆدانێكی ئه‌فسانه‌یی كردووه‌، نه‌ له‌ به‌رامبه‌ر باڵاده‌ستی پیاوان و نه‌ له‌ به‌رامبه‌ر دواكه‌وتوویی ژنان ملكه‌چ نه‌بووه‌، له‌به‌رامبه‌ر سته‌م و نادادپه‌روه‌ریدا تێكۆشاوه‌ و هاواری به‌سه‌ر پیاواندا كردووه‌.

 كاتێك كه‌ تۆوی ئازادی له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی وڵاته‌كه‌مان چێنران، هه‌ڤاڵ ساکینە جانسزیش له‌ دێرسیم به‌شداری تێكۆشان بوو، له‌و رۆژه‌وه‌ی به‌شداربوو تێكۆشانێكی كارای به‌ڕێوه‌برد. هه‌ڤاڵ ساکینەی جانسز له‌ یه‌كه‌م رۆژه‌وه‌ كه‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ی ناسی، به‌ هه‌وڵێكی زۆره‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر بنه‌ماڵه‌كه‌ی و هه‌موو كه‌سانی ده‌وربه‌ری شه‌ڕی كرد. ئه‌و به‌ هێزه‌وه‌ ئه‌و راستیانه‌ی پاراست كه‌ باوه‌ڕی پێیان هه‌بوو، شه‌ڕی له‌ پێناو ئه‌و راستیانه‌دا كرد كه‌ باوه‌ڕی پێیان هه‌بوو، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و راستیانه‌ بكات به‌ كردار له‌ ئیزمیر كه‌ دوور له‌ زێدی ئه‌وه‌، له‌ كارگه‌ی خواردنه‌وه‌ و شیرینی خانه‌كان كه‌ ره‌نجی مرۆڤه‌كانی تێدا تاڵان ده‌كرا كاری كرد.

 ئامانجی هه‌ڤاڵ ساکینە ئه‌وه‌ بوو كه‌ ژنانی كرێكار له‌و كارگه‌یانه‌دا په‌روه‌ده‌ و به‌ رێكسختن بكات. ئه‌و به‌ هه‌ڵوێست، دیسپلین و هزری خۆی له‌ ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا زۆر ژنی رێكخست. لانیكه‌م سه‌رنجی ئه‌و ژنانه‌ی بۆ لای شتی سیاسی راكێشا و گه‌ڕان و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌وانی به‌هێزكرد. هه‌ڤاڵ ساکینە به‌ هه‌وڵێكی زۆر تێكۆشانی په‌ره‌ پێدا و ویستی ئه‌و تێكۆشانه‌ بكاته‌ كۆمه‌ڵایه‌تی. گه‌ڕه‌ك به‌ گه‌ڕه‌ك گه‌ڕا و گروپێكی له‌ نزیكه‌ی ٧٠ كه‌س پێكهێنا. ماڵ به‌ ماڵ گه‌ڕا و په‌روه‌رده‌یدا. كاتێك مرۆڤ له‌ هه‌لومه‌رجی بزوتنه‌وه‌كه‌مان و راستی كۆمه‌ڵگاكه‌ی وردببێته‌وه‌، به‌دی ده‌كرێت كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ژنانی كوردستان بێنه‌ ناو تێكۆشانی هه‌بوونی گه‌لانه‌وه‌ هیچ ده‌رفه‌تێك له‌ ئارادا نه‌بووه‌، هیچ كه‌سێك بڕوای نه‌كردووه‌ ئه‌و تێكۆشانه‌ سه‌ربكه‌وێت و كه‌مێكیش بێت هیوا نه‌ماوه‌. له‌و دۆخانه‌دا مرۆڤ نابێت به‌ شێوه‌ی نه‌ریتی له‌و شتانه‌ نزیك ببێته‌وه‌.

 له‌ ساڵانی سه‌ره‌تادا، ئه‌گه‌ر زۆر قوڵیش نه‌بوایه‌ ئه‌و ژنانه‌ی ده‌چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی قاڵب و چوارچێوه‌ی ژیانه‌وه‌، ئه‌و سنورانه‌ی دیاریكراون و رۆڵی جڤاكییان، به‌ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و سنورانه‌ كاتێك تێكه‌ڵ به‌ تێكۆشانی هه‌بوون و ئازادی ده‌بوو، خاوه‌نی واتا و به‌هایه‌كی گه‌وره‌یه‌. وه‌ك راستی كۆمه‌ڵگای كوردستان، له‌ كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌و جۆره‌دا كه‌ ده‌ره‌به‌گایه‌تیش به‌ قوڵی تێیدا ژیاوه‌، كاتێك ژن ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ی قاڵبه‌كانی ژیان و ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ی بۆی دیاریكراوه‌ و به‌هاكانی نه‌ریتی كه‌ له‌ ناو كۆمه‌ڵگادا هه‌ڵوه‌شاندووه‌ و هاوسه‌نگیه‌ دواكه‌وتووه‌كانی هه‌ژاندووه‌. پێشه‌نگی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ ره‌سه‌نه‌ هه‌ڤاڵ ساکینە  جانسز بوو. له‌ زیندانه‌كانیش له‌ به‌رخۆدانی سه‌ره‌تایی له‌ به‌رامبه‌ر شێوازه‌ نامرۆڤایه‌تیه‌كانی كانونی دووه‌می ١٩٨١دایه‌. له‌و كاته‌دا ژماره‌ی هه‌ڤاڵانی ژن به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی پیاو كه‌میش بووبێت، هه‌ڤاڵانی ژن به‌ شێوه‌یه‌كی كارا به‌شداریان له‌ به‌رخۆداندا كرد.

 هه‌ڤاڵ ساکینە جانسز له‌ به‌رامبه‌ر هه‌موو جۆره‌ ئه‌شكه‌نجه‌ی دوژمن به‌ شكۆ و سه‌ربه‌رزیه‌وه‌ خۆڕاگری كرد و ئه‌وه‌ش له‌ ناو گه‌لدا كاریگه‌ری ئه‌رێنی دروست كرد و به‌رخۆدانی ئه‌و ده‌نگیدایه‌وه‌. هه‌ڤاڵ ساکینە له‌ ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری په‌كه‌كه‌ كه‌ دادگایی ده‌كرا به‌شێوه‌ی سیاسی به‌رگریی له‌ خۆی كرد. له‌ سه‌ره‌تاوه‌ تا كۆتایی له‌به‌رامبه‌ر به‌ دوژمن به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی شكۆمه‌ندانه‌ و شۆڕشگێڕانه‌. زۆر دایكی وڵاتپارێز ناوی ساکینەیان له‌سه‌ر منداڵه‌كانیان دانا و ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی له‌و كاته‌دا هاتنه‌ ناو تێكۆشانه‌وه‌، ناوی ساکینەیان له‌خۆیان نا.

 هه‌ڤاڵ ساکینە هێنده‌ی هه‌ڵوێستی سته‌مكارییان به‌ رووی جه‌لاده‌كاندا هاواری كرد، به‌ هه‌ڵوێسته‌كانی له‌ ناو بونیاتنانی ژناندا، له‌ به‌رخۆدانی زیندانه‌كانیشدا خاوه‌نی لایه‌نێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه‌. هه‌ڤاڵ ساکینە به‌ هه‌ڵوێستی به‌ سام و هه‌یبه‌تی، به‌ شكۆ و سه‌ربه‌زی له‌ ناو هه‌موو هه‌ڤاڵاندا بووه‌ سه‌رچاوه‌ی هێز، به‌ په‌روه‌رده‌ و به‌ شێوازی جیا كه‌ ئه‌و دایهێنابوون، هه‌ڤاڵانی ژنی به‌ ژیانه‌وه‌ به‌سته‌وه‌. له‌ خه‌باتی په‌روه‌رده‌، تا خه‌باتی شانۆ، له‌ خه‌باتی نوسین تا هه‌موو گۆڕه‌پانه‌كانی ژیان له‌ هه‌موو بوارێكدا پێشه‌نگایه‌تی هه‌ڤاڵانی كرد. ئه‌و به‌رخۆدانه‌ی هه‌ڤاڵانی ژن هێنده‌ كۆمه‌ڵێكی گشتیی كاریگه‌ری قوڵی له‌سه‌ر ژنانیش دانا. هه‌ڤاڵ ساکینە زۆر ئه‌و رێگایه‌ی گرته‌به‌ر، به‌ دژوارترین ئه‌زمونه‌كاندا تێپه‌ڕی، بووه‌ موریدێكی هه‌ره‌ ناوازه‌ی باره‌گای ئه‌وین. رێبه‌رایه‌تیمان ده‌یگوت، ‌ ئه‌و هێرشه‌ی كراوه‌ته‌ سه‌ر ساکینە، هێرش بووه‌ بۆ سه‌ر من‘، ئه‌وه‌ش راستی ژیان و تێكۆشانی خسته‌به‌رچاو.

 - ئێوه‌ هاوڕێیه‌تی رێبه‌ری له‌گه‌ڵ ساکینە جانسز چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟ رێبه‌رایه‌تی ساکینە جانسزی وه‌ك رێبه‌ری ژنان پێناسه‌ ده‌كرد، ئێوه‌ ئه‌و پێناسه‌كردنه‌ چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟

زۆر زەحمەتە هەندێک لە پەیوەندیەکان و شێوەکانی پەیوەندی بە زمانێکی شیکاری ڕوون بکەیتەوە. مرۆڤ دەتوانێت قسە لەسەر هەست و ئەو شتانە بکات، کە دەکەونەوە یادی، بەڵام بە گشتی دەربڕینیان زۆر زەحمەتە. پەیوەندیی نێوان رێبەرایەتی و هەڤاڵ ساکینە لە سەرشان و مێشکی ژناندا جێی خۆی چەسپاند. بوو بە پەیوەستبوون و بەندێکی پیرۆز. پەیوەندییەکی زۆر سروشتی، نەبینراوترین نموونەی هاوڕێیەتی رێبەرایەتی و ژنان، مانادارترین هاوبەشیکردن بوو، کە بە ڕەنجێکی زۆر بنیاد نرابوو. پەیوەندی هەڤاڵ ساکینە بە ڕێبەرایەتی زۆر جیاواز بوو. زەحمەتە بە تێگەیشتنی کەلتووری باو لەوە تێبگەیت. پێش هەموو شتێک ژنان خۆیان لە رێبەرایەتیدا دۆزیوەتەوە و کەسایەتییەکی لەو شێوەیە، ناسنامە، ئازار، کێشە، خۆشەویستی، سەرکەوتن و کەلتووری خۆی شیکردۆتەوە و سەرلەنوێ دروستی کردووەتەوە. خۆشەویستیی رێبەرایەتی لەدڵ و دەروونیدا چەقیوە ئەو دڵانەی کەوتوونەتە ژێر ئاڵای دواکەوتووترین شێوازەکانی شۆڤێنیزمەوە ناتوانن لەمە تێبگەن و لە خەتی خۆی دووری بخەنەوە.

بەڵام ئێستا دەبێت تێبگەین. ئەوە جیاوازتر و زیاترە لە خۆشەویستییەکی کلاسیکی، ئەمە لە نوێترین ئاگری ئازادیدا تاقیکراوەتەوە و پیرۆزکراوە. خۆشەویستی و هاوڕێیەتیی رێبەرایەتی مانای قووڵ و حەقیقەتی تێدایە. هەڤاڵ ساکینە جانسز بە ژیان و تێکۆشانی خۆی ڕایگەیاند، پرەنسیپی دۆستایەتیی ژنان لەگەڵ رێبەرایەتیدا هەیە و ئەو بنەمایەش ئاشکرا بووە، هەڤاڵ ساکینە هاوڕێیەتی لەگەڵ رێبەرایەتیدا کرد، ئەو هەڤاڵێکی ڕاستەقینەی رێبەرایەتی بوو. ئەو ژنێکی خۆشەویستی بوو، ساکینە جانسز بۆ هەڤاڵێتی لەگەڵ رێببەرایەتیدا ڕوونترین نموونەی هاوڕێیەتییە. ڕێبەرایەتیمان بە جوانترین شێوە وەسفی هەڤاڵ ساکینەی کرد و وتی، تێکۆشانی ئەو  تێکۆشانی ئازادیی ژنانە. ئەو ئاماژەی بەوەدا، تێکۆشانی ئازادیی ژنان بە رەنجی ئەو هێدی هێدی لە ڕێگەی کار و تێکۆشانەکانییەوە چەسپاوە. رێبەرایەتی مانای ئەوەیە کە لە پێش بێت، بە لێهاتوویی خۆی ڕێنوێنیی کۆمەڵگا و هەڵوێستەکان و بزووتنەوەکان بکات. واتە بە مانای رێزان و رێنیشاندەر و ڕێکخستنە. هەڤاڵ ساکینە لە هەموو شوێنێک دا توانیبووی ببێتە رێبەر. بۆچوونی هەبوایە و دەری ببڕیایە، یان نەیبوایە و دەری نەبڕیبێت، هیچ فەرقی نەبوو بۆی.  ئەو رێبەرێکی پێشەنگی سروشتیی ژنان بوو.

- کەی ئێوە یەکەمجار کەی ناوی ساکینە جانسزتان بیست، یەکەم ناسینت لەگەڵی چۆن بوو؟

هەندێک ژیان لە هەندێک لە مرۆڤەکاندا هەیە، لە یەکەم چاوپێکەوتندا دڵی خەڵک گەرم دەکەن و دەبنە هۆی سەرسامی و ئارەزووی ناسینیان. لەوانەیە مرۆڤ نەزانێت بۆچی لەو کاتەدا دڵت گەرمە و دەتەوێت بیزانیت، بەڵام کاتێک مرۆڤ هۆکارەکانی بزانێت، مرۆڤ بە تێگەیشتنی زیاتر حەزی لێ دەکات. کاتێک یەکەم جار هەڤاڵ سارام بینی، ئەو هەستەم بە قووڵی تیدا دروستبوو. هەزاران کیلۆمەتر لە وڵاتی ئێمەوە دوورە، ئەو ژنێکی وڵاتی چیاکان بوو، بەڵام لە وڵاتێکی دەریایدا هەڤاڵ سارام ناسی. ئەوە نیسانی ١٩٩٨ بوو، لەگەڵ هەڤاڵ نودا و فەردا، کە لە گۆڕەپانی رێبەرایەتییەوە هاتبوون بۆ کامپی پەروەردەمان و رێببەرایەتی ئەکداری کردبوون و ڕایسپاردبوون، هەرچەندە لەو کاتەدا بە باشی نەمدەزانی بۆچی، بەڵام لەو کاتەدا ئەوەندەی تێگەیشتم، هەستم کرد شوێنی هەڤأڵ سارا لە ژیانی مندا بووە پێگەیەکی تایبەت.

دووەم کۆبوونەوەی ئێمە لە کانوونی یەکەمی ١٩٩٩ لە کاتی کۆنگرەی ٧ دا بەڕێوەچوو. هاوڕێ سارا زۆر بە دڵەوە باوەشی بۆ کردمەوە وەک ئەوەی ئێمە ساڵانێکی زۆر هاوڕێی یەکتر بین. من لە کاتی کۆنگرەدا ئەوم لە نزیکەوە ناسی. دەیخواست بە نیگاکانی مرۆڤ بە قووڵی بناسێت، هەڵوێستی سەربەرزانەی، زانین و هۆشیارییەکانی وەرگەڕاندبووە ناو ژیان و جوڵەکانی خۆی، رەسەنایەتی  ئۆتۆنۆبوون و خۆسەر بوونی کاریگەریی لەسەر من دروستکرد. لە کاتی کۆنگرەدا هەندێک جار لە نزیکەوە سەیری هەڤاڵ سارام دەکرد، هەندێک جاریش لە دوورەوە سەیری هەڤاڵ سارام دەکرد. قژی لول و سوور، کە وەک سەلماندن و دەرخەری دڵە  ئەنارکیستی و سەرکێشانەکەى بوو، بڕوا بەخۆبوونی، وشەکانی پەیوەندیی لە ناخی دڵی مرۆڤدا دروست دەکرد، هەڵسوکەوتە بە پرەنسیپییەکانی، کاریگەری و رێگایەکی قووڵی لە دڵمدا بەجێهێشت. گوێگرتن لەو بەڕاستی زۆر جوان بوو. لە پەیوەندی لەگەڵ مرۆڤەکاندا زۆر پێشکەوتوو بوو. تێکۆشەری و جەنگاوەری تەواو یەکلاکەرەوە بوو.

دوای کۆنگرە لە شوێنی کۆنگرە ئێمە پەروەردەی کادریمان بینی. لەو پرۆسە و قۆناغەدا من چەندین رۆژێکی زۆر باش و خۆشم لەگەڵ هەڤاڵ سارا هەبوو. من لەگەڵ ئەو حەزم لە وەرزشەکانی بەیانی بوو. من یەکەم گژوگیاکانی بەهارم لەگەڵ ئەو کۆکردەوە، پێکەوە رۆیشتین بۆ کیوارگ و قارچک، لەو بوارەدا من زۆر بێ سوود بووم، بەڵام هەڤاڵ سارا بە سەبر و ئارامگرییەکی زۆرەوە نیشانی دام، کە چۆن قارچکەکان کۆ بکەمەوە و ناوی گیاکانی فێر کردم. بەناوی باخچەی خۆشەویستییەوە، گۆلێکی شایستەى و شیاوی دروستکرد و گوڵی چاند و لەسەر مێزەکەی خۆی، کە لە دار دروستی کردبوو، گوێی لە ڕادیۆکەی دەگرت، بیری دەکردەوە، گفتوگۆی دەکرد و دەینووسی. فەرهاد (عوسمان ئۆجالان) لەو کاتەدا لەوێ بوو. ئەو هێڵەکەى خۆی دەسەپاند. ئەو کاتە دەیخواست هێڵی رێبەرایەتی، هێڵی ئازادیی ژنان و ڕێکخراوبوونی ژنان پووچ بکاتەوە.

هەڤاڵ سارا لە دژی فەرهاد و هێڵی پاکتاوکاری خۆبەدەستەوەدەر ئێمەى هۆشیار کردەوە، بە بیر و مکوڕی و پێداگریی ئازادی تێدەکۆشا. لێرەدا دەمەوێت باسی بیرەوەریەکی خۆم بکەم.  کاتێک لە ئەکادیمیای کادیران بووین، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر نۆت و نووسراوی چاوپێکەوتنێک لەگەڵ رێبەرایەتی لە هۆڵی ئەکادیمیاکەدا کۆبووینەوە. فەرهاد کۆمسیۆن بوو. ئاماژەی بەوەدا، کە ئێمە جارێک پابەندی رێبەرایەتین، بەڵام ئەو بە هۆی برایەتییەوە دوو جار پابەندی رێبەرایەتییە. لەو کاتەدا بە جۆش و خرۆشی گەنجێتی، بە هەستیاری و هۆشیاری و ڕادیکاڵیزم، ئێمە و چەند هەڤاڵێک هەستاین و ڕامانگەیاند، ئێمە ئەم دۆخە قبوڵ ناکەین و ڕەخنەمان لێگرت.

ئەویش وڵامی دایەوە و وتی، "ئێوە هەرچیەک بکەن، ئەو برای منە. ئێمە چاوەڕێی وڵامێکی بەو شێوەیە نەبووین، نەماندەزانی چی بڵێین و لە جێگەی خۆمان دانیشتین. هەڤاڵ ساکینە فریامان کەوت. بێ ئەوەی فەرهاد مافی قسەکردن بە هەڤاڵ ساکینە بدات، هەستایە سەرپێ و وتی، " تۆ ناتوانی ئیرادەی ئەم گەنجانە نەبینی. رەخنەکانیان ڕاستن.' فەرهادیش قسەی پێ بڕی و وتی، " تۆ کێشەیەکت هەیە کە زۆر باسی ئیرادە دەکەیت'. هەڤاڵ سارا وتی، 'ئەگەر هەڤاڵ مەزلۆم و کەمال لێرە بۆنایە' ئێوە نەتادەتوانی ئەم کارە بکەن'، بەڵام فەرهاد گوێی پێ نەدا، کۆتایی بە پەروەردە هێنا و چووە دەرەوە. هەڤاڵ سارا خۆی ڕانەگرت و لەدوای فەرهاد چووە دەرەوە. لە بەردەم ئەشکەوتی دۆڵە کۆکێ بە دەنگێکی بەرز دوای کەوت. فەرهاد بە خێرایی هەڵهات، شایەنی بینین بوو. هەڤاڵ سارا نەیهێشت نە ئەو و نە هەڤاڵانی بچووک ببینرێن. بۆیەش هەموو کاتێک دەبووە ئامانج.

 هەندێکجار دڵی توند دەبوو، بەڵام سەربەرزی تێکۆشان و بڕوابوون بە ڕوخسارییەوە دیار بوو. لەوانەیە ئەم خاڵە بوو بێت، کە وایکردووە بەم ئەندازەیە خۆشەویست بێت. شۆڕشگێری، تێکۆشان، ئەڤینی ڕێبەرتی و ئازادی لە دڵ و دەروونی خۆیدا چاندبوو و ئەوەش بە ڕووخسار، هەڵسوکەوت و پەیوەندیەکانییەوە دیار بوو. زۆر لایەنی هەبوو، کە مرۆڤ لە دەروونی خۆشیدا باسی نەکردبوو، بەڵام لای ئەو هەبوو. هەڤاڵ سارا بڕوایەکی وەهای خوڵقاندبوو کە بە باشی لە مرۆڤ تێدەگەیشت. لە قۆناغی پەروەردەیی خوێندنگای کادراندا، لە هەمووی زیاتر بەهۆی هەڤاڵ ساراوە فێری ژیان و هەڵوێستی پەکەکە بووم. پێکەنینەکەی وەک خونچەیەک، قاڕەمانێتی لە پراکتیکدا، پەروەردەکردنی خۆی و هەڤاڵانی، دیسیپلینەکەی، هێزی دابەشکردنی، شوێنپەنجەی کەسایەتی ئەو لەسەر ژیانمان هەبوو.

بێ ئەوەی باسی نەزانی مرۆڤێک بکات،  هەوڵی دەدا مرۆڤ فێری شتێک بکات. کاتێک سەیرم دەکرد، دەمزانی کە پەکەکەیی بوون چۆن لە ژنێک دێت و چۆن بە دیسیپلین ژیان جوان دەکات. خۆشەویستی هەڤاڵ سارا بۆ خاک، وڵات، شاخەکان، ژیان و ژنان زۆر بوو. لەو فێربوون کە ژیانی گەریلا خاوەن فەلسەفەیەکە. سەختی و جوانی کارەکتەری ژیانە و باجەکەشی هەرچیەک بێت، شەڕکردن لەم پێناوەدا شەرەفمەندانە و خۆشە. ئاپۆییەکی ڕاستەقینە بوو، لە دڵەوە بەشداری دامەزرانی پەکەکە، گەشەپێدان و گۆڕانکارییەکان بوو. ژنێک بوو کە سنورەکانی تێپەڕاندبوو. کاتێک سنورەکانی تێدەپەڕاند، کاتێک هێزی لە خۆیدا دەبینی، کۆنتڕۆڵی لەدەست نەدەدا  و لەسەر خۆ بوو. لە هەموو بوارێکی ئەم خەباتەدا کاری کرد.

 وەک بەڕێوەبەر، فەرماندە، شەڕڤان و دیپلۆمات لەنێو پەکەکەدا کاری کرد. لە هەموو دۆخێکدا سادەبوون، لەسەرخۆبوون، تێکۆشان بۆ ڕاستیەکان کە بڕوای پێبوو و هێڵی سەرەکی کەسیەتی خۆی هیچ کاتێک بزر و ون نەدەکرد. پێوانە سروشتیەکانی خۆشەویستی، دڵڕاکێشان بۆ ئازادی لە دڵی خۆیدا جێگیر کردبوو و وەک تۆیەکی ئازادی بە ئێمەی دەبەخشی. هیچ کاتێک ناتوانم چاوەکانی کە وەک ئاو زوڵال بوون و لە قۆڵایی مێژوو هاتبوون لەبیر بکەم. هەموو وشە و ڕستەیەک لە جوانترین ئازار و سەختی و دابەشکارییەوە پاڵێورابوو و مانایەکی پەیدا کردبوو. جێگیربوونەکەی لە تێکۆشانی ئازادیدا ئاوێتەی یەکتری ببوو.

ناکرێت هەڤاڵ سارا لەخەبات و تێکۆشان و خەبات و تێکۆشان لە هەڤاڵ سارا بەجیا وەسف بکرێت. پاشان ئێمە هەمیشە لەسەر ڕێبازی هەڤاڵ سارا بووین. هەندێک جار بە کورتی یەکترمان بینی، بەم دواییانە لە گابار کاتێک بەفر دەباری، دەچوون بۆ دار کۆکردنەوە. لە ڕادیۆکە بیستم کە هاوڕێ سارا لە پاریس شەهید کراوە. لەو ڕۆژە ساردەی زستاندا، ئاگر لە دڵمدا کەوتەوە. کێ دەتوانێت ئەم دڵە جوانە و ژنێکی ئازاد لەناوببات. چەندین ساڵیش تێپەڕی، بەڵام ئەو هەر لە دڵی ئێمەدایە. ئەو هەمیشە لەگەڵ ئێمەدایە. بە ناسنامەی ژنانی ئازاد، بە شکۆدارترین و ڕەسەنترین و زیندووترین لایەنی ناسنامەی پەکەکە هەردەم لە دڵماندایە. ئەوانەی دەڵێن، بە شەهیدکردنی هەڤاڵ سارا توانیویانە بیکوژن، هەڵەن.

- مەبەست لە کۆمەڵکوژی ٩ی کانوونی دووەم چی بوو؟ بۆچی ساکینە؟ چۆن مرۆڤ دەتوانێت وابەستەبوونی مێژوویی و ڕووداوەکە هەڵبسەنگێنێت؟

لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ کۆمەڵکوژیی هەڤاڵ ساکینە جانسز و ڕۆژبین و ڕۆناهی لە پاریس وەک قەتڵوعامی مۆدێرنیتەی کاپیتالیستی دروستترین پێناسەیە. خۆی ڕێبەرتی ئێمە پێشتر کۆمەڵکوژیی هەڤاڵ ساکینەی وەک دووەمین کۆمەڵکوژیی دێرسیمی پێناسە کرد. لەگەڵ کۆمەڵکوژیی دێرسیمدا زۆر بەهای سروشتی و کلتور و ئەخلاق و جوانی مرۆڤ کرانە ئامانج. ویستیان هەڵویستت خۆڕاگر و تەسلیمنەبوون کۆمەڵکوژ بکرێت. ویستیان یاری بە شکۆی گەلێک بکەن. بە هەمان سیاسەتی کۆمەڵکوژی لە شاری پاریسی ئەوروپا هەڤاڵ ساکینەیان بە نامەردی و ناپاکی کردە ئامانج. مانای مێژوویی ئەم هێرشە هەیە. چونکە هەڤاڵ ساکینە خەڵکی دێرسیم بوو، بۆ ئەوەی نەبێتە ژنێکی ونی دێرسم بەرخۆدانی دەکرد، هەرچەندە دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەوڵیدا، بەڵام نەیتوانی هەڤاڵ ساکینە لە دەرسیم و دەرسیمبوون دوور بخاتەوە.

 جەوهەری ئەو مرۆڤە جوانە بە ڕێبەرتی و راستی پەکەکە زیاتر جوان دەبوو و واتادار دەبوو. پەیوەندی پتەوی نێوان ڕێبەرتی و ساکینە جانسز ساڵانێکە بە ڕەنج و خۆشەویستی و بیرەوەرییەوە دروست بووە. ئەوە کۆنکرێتیترین نموونەی ناسنامەی ژنی ئازاد بوو. بەم کەسایەتییەوە بیری خەڵکی هێنایەوە کە دوژمن درۆزن و ساختەکارە و دوژمن هەرچیەک بکات ناتوانێت سروشتی مرۆڤ لەناوبەرێت. ساکینە لەبەرچاو بوو، بەڵام لە بنەڕەتدا ڕێبەرتیان کردە ئامانج. ئەو ژنە ئازادەی کە ڕێبەرتی خوڵقاندبووی کرایە ئامانج. ئەوان لەو ژنە ئازادە دەترسان کە ڕێبەرتی خوڵقاندبووی. نابێت شەهیدکردنی هەڤاڵ ساکینە وەک ڕووداوێکی ئاسایی ببینرێت. هێرشی سەر هەڤاڵ ساکینە هێرشێکی پلان بۆ داڕێژراو بوو. هاوڕێ ساکینە بە تایبەتی کرایە ئامانج. کاتێک هەڤاڵ ساکینە کرایە ئامانج، واتە ڕێبەرتیان کردە ئامانج.

 ئەگەر بیانەوێت کۆمەڵگایەک لەناوببەن، پێویستە هزری کۆمەڵگا لەناو ببەن. بە کۆمەڵکوژیی هەڤاڵ ساکینە. ویستیان گورز لە بیری ڕێکخستن بدەن. ڕێبەرتی کۆمەڵکوژیەکەی وەک سەردەمی شەڕ لەدژی خۆی لەقەڵەمدا و رایگەیاند، کۆمەڵکوژیەکە لە کوشتنی وەلیئاختی نەمسایی لە جەنگی جیهانی یەکەمدا گەورەترە. وەک دەزانرێت لەو کاتەدا دەوڵەتی تورک هەندێک شاندی ناردە لای ڕێبەرتی و چاوپێکەوتنی ئەنجامدا. ڕێبەرتی ئەوەی وەک پیلانگێری گلادیۆ لەقەڵەمدا. لەگەڵ ئەوەی باجەکەی قورسیش بوو، بەڵام ڕێبەر ئاپۆ بە شێوەی خۆی بەردەوامی بە چاوپێکەوتنەکاندا و هەنگاوی تۆڵەسەندنەوەی دەستپێکرد. تێکۆشانی هەڤاڵ سارای وەک تێکۆشانی ئازادی ژنان پێناسە کرد و وتی، 'بە تەئکیدی حسابی ئەو کۆمەڵکوژیە دەپرسم'. کاتێک بەردەوامی بە چاوپێکەوتنەکاندا، ڕێبەرتی ئەو شتەی کرد وەک حسابپرسین لە دەوڵەت و بکوژان.

ئێمەش وەک یەژاستار رامانگەیاند کە هۆکاری سەرەکی تێکۆشان ئەوەیە کە حسابی کۆمەڵکوژی پاریس بپرسین. ئەندامانی میت کە ئەو هێرشەیان ئەنجامدا، لەلایەن یەکەکانی تۆڵەی ساکینە جانسزەوە دەستگیرکران. بێگۆمان ئەوە بە واتای ئەو نایەت کە تۆڵەی هەڤاڵ ساکینە کراوەتەوە. تاوەکو لە ژیاندا بین، تۆڵەی ئەوە دەکەینەوە. بەهۆی شەهیدکردنی هەڤاڵ ساکینە دەبێت باجێکی زۆر بدەن.

- ساکینە وتبووی، " ژیانی من هەموو کاتێک شەڕ بوو" و باسی ژیانی خۆی کردبوو. ئەوە بۆ ژنان بە واتای چ دروشمێک دێت و دەبێت چۆن هەڵسەنگاندنی بۆ بکەن؟

ماناکانی ژیان لەو مانایانەدا شاراوەیە کە مرۆڤ پێی بەخشیوە. ماناکانی ژنی ئازاد وەک ئەوەی هاوڕێ ساکینە خوڵقاندی زۆرن و وشەکان تەعبیری ناکەن و شیکردنەوەی بۆ ناکرێت. بە ڕاستی زۆر زەحمەتە بتوانین شوناسێکی لەو شێوەیە دەرببڕین، بەڵام وەک قەرزی هاوڕێیەتی هۆکارێکە بۆ خەبات و ژیانمان. کاتێک مێشک و دڵ و جەستەی مرۆڤ لەو سنوورانەدا دەمێنێتەوە کە لەبەردەمتدا کێشراوە، ناتوانیت لەو بازنەیە دەربچیت و بچووکی بکەیتەوە، ئەوا ژیان ئەو کاتە دەبێتە شتێک کە خۆی دووبارە دەکاتەوە، دەبێتە شتێکی میکانیکی و لەبەرکردن، ئەوا ئەم بێمانابوونە ئەو کاتە نابێتە موڵکی تۆ. دەتەوێت ئەم ژیانە وەک بارێک هەڵگریت. کاتێک ئەمە دەبینیت، بە سەختی بژی. بەپێچەوانەشەوە کاتێک ئەم سنوورانە تێدەپەڕێنیت. دەستت لەچالاکی گەڕان و خوڵقاندن دەکەی و کاتێک دەچیتە نێو ئەم ژیانەوە مانای ئەوەیە کە باڵت هەیە و دەفڕیت. کەواتە ژیانت مانادارە. جۆش و خرۆشی دروستکردنی مانای نوێ و پەرۆشی و خۆشی، وەک عەشقێک دەورت دەدات و هەر کە دەفڕیت، ڕووناکی لەدەوری خۆتدا بڵاو دەکەیتەوە...

 کاتێک بیر لە هەڤاڵ ساکینە دەکەمەوە، سەرەڕای هەموو زەحمەتییەکان، ئەو جۆش و خرۆشەم لە بیرە کە وابەستەبوونی بە ڕێبەرتی وەک خۆشەویستی و مانا و ئازادی و ڕووناکیەکانی مانا لە دەوری خۆیدا بڵاودەکردەوە. ئەو سنوورەکانی تێپەڕاند، تێگەشتنێکی گەورەتری هەبوو. ئەو دڵێکی ئازاد بوو. ژیانی ئەو هەمیشە شەڕ بووە. لەگەڵ خۆی، لەگەڵ مێژوو و پیاو و ژن و دواکەوتوویی و نزیکەکانی شەڕی کرد. هاوڕێ ساکینە بەهایەکی زۆری بۆ بەجێ هێشتین، بەڵام لە هەموو شتێک زیاتر هێزی وابەستەبوونی بە ڕێبەرتی وەک عەشقێک بە ئێمە ناساند.

فێری کردین هەر کەسێک لەڕێبازی خۆی بگەڕێتەوە، بەڵام ئەو لەڕێبازی خۆشەویستی ناگەڕێتەوە. مانیفێستێکی ژیان و جەنگ بوو. هەموو ژنێک ناکۆکی دەوروبەری دەبینی و هەستی پێدەکات. بەڵام هەڤاڵ سارا ئەو ناکۆکیەی لە قۆڵەوە هەست پێدەکرد. جیاوازی ئەویش ئەوە بوو کە ئەو قۆلبونەوەیەی دەکردە هێزی تێکۆشان و  بەپێی زانستی خۆی دەستی بە ڕێکخستن دەکرد. خوڵقاندنی ناسنامەی ژنان، لە تێکۆشانی ئێمەدا وابەستەبوونی سەرەکی ئێمەیە. من لە هەڤاڵ ساکینەدا خوڵقاندنی ئەو پردەی نێوان مێشک و دڵم بینی. بە راستی هەندێک هۆکار هەن کە نایەڵن ئێمە بۆ ئەر راستیانەی کە شەڕی بۆ دەکەین، یەک بگرین.

 هەڤاڵ ساکینە دیالەکتیکی هەستیاربوون و  ئاگاداربوونی پەیوەندیە بچڕاوەکانی نێوان هەست و بیرمان دەخوڵقێنێت و فێرمان دەکات. دەڵێت، لە دڵەوە هەستی پێبکەن و  لەنێوان ئەو شتانەی کە دەزانن و دەیکەندا پەیوەندی دروست بکەن. خۆشحاڵم کە ئەوم ناسی. خۆشحاڵم کە شایەدی سەردەمی ئەوم. لەو فێر بووین کە ژیانمان بەپێی خەیاڵمان بگونجێنین. لەو فێر بووین کە هەرچیەک ببێت، بەڵام دەست لە هەستەکانمان هەڵناگرین. فێری کردین، جوانترین ژیان لەم جیهانەدا ژیانی پەکەکەیە و جوانترین هاوڕێیەتی لەنێو پەکەکەدایە.

هەڤاڵ ساکینە، رێگەی ئەڤینی چیا سەربەرزەکانی بە ئێمە ناساند. ساکینە جانسز ئەڤینی ئازادی و ژیانی واتادارتر کرد. ژیان بەرەو ئامانجی ئازادی و خوڵقاندنی بەها کۆمەڵایەتیەکان دەبێتە گەورەترین وڵام بۆ خەبات و تێکۆشانی هەڤاڵ ساکینە.

ژ.ت / ف.ق