سانجار لە روحا سەردانی کرێکار و دوکاندارەکانی کرد

میدحاد سانجار هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە لە روحا سەردانی دوکاندار و کرێکارانی کرد و لەگەڵ نوێنەری هاوڵاتیانی عەرەب کۆبووە.

میدحاد سانجار هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و کاندیدی پارتی چەپی سەوز لە روحا سەردانی شاری روحای کرد. کاندیدەکانی پارتی چەپی سەوز لەگەڵ سانجار بەشداریان لە سەردانەکەدا کرد. سانجار سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە هەرێمی پیشەسازی سەردانی کریکارانی کرد و لەگەڵ کرێکاران قسەی کرد و نانی بەیانی خوارد و گوێی لە کێشەکانیان گرت. سانجار بەبۆنەی ١ی ئایار جەژنی کرێکاران پیرۆزبایی لە کریکاران کرد و رایگەیاند کە تێکۆشان فراوان دەکەن و سەردەکەوین.

سانجار و شاندەکە دوای ئەوەی سەردانی کرێکارانیان کرد، چوونە گۆمی ماسییەکان و لەوێ سەردانی دوکاندارانیان کرد. سانجار سەردانی مەرقەدی خەلی و رەحمان کرد و دواتر لە گۆلی عەین زەلیخا گەڕا. سانجار لەوێ سەردانی دوکاندارەکان و هاوڵاتیانی کرد و ئاماژەی بە گرنگی هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار کرد. هاوڵاتیان خۆشحاڵی خۆیان بە سەردانی سانجار پیشاندا و سانجاریش باسی لە گرنگی یەکێتی و یەکگرتن لەم سەردەمەدا کرد.

سانجار دواتر چووە ئۆفیسی هەڵبژاردنی زاهیرئەجیلەر و دواتر سەردانی کۆمەڵەی عەرەبانی ئەنادۆڵی کرد. سانجار کە لەگەڵ نوێنەری هاوڵاتیانی عەرەب کۆبووە، ئاماژەی بە گرنگی هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار کرد.

ف.ق