سەبری ئۆک: شکستی ئاکەپە - مەهەپە تێکشکاندنی مێشکی سەد ساڵەی کۆماری تورکیایە -نوێکرایەوە-

سەبری ئۆک باسی لە گرنگیی هەڵبژاردنەکانی ئەمجارەی تورکیا کرد و وتی: "شکستی دەسەڵاتی ئاکەپە - مەهەپە تێکشکاندنی مێشکی سەد ساڵەی کۆماری تورکیایە. بێگومان ئەمە حاڵەتێکی نوێیە". ئۆک ئاماژەی بەوەکرد، کۆتایی بە دەسەڵاتی ئاکەپە هاتووە.

سەبری ئۆک باسی لە گرنگیی هەڵبژاردنەکانی ئەمجارەی تورکیا کرد و وتی: "شکستی دەسەڵاتی ئاکەپە - مەهەپە تێکشکاندنی مێشکی سەد ساڵەی کۆماری تورکیایە. بێگومان ئەمە حاڵەتێکی نوێیە". ئۆک ئاماژەی بەوەکرد، کۆتایی بە دەسەڵاتی ئاکەپە هاتووە.

سەبری ئۆک ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بەشداریی لە 'بەرنامەی تایبەتی' ستێرک تی ڤی دا کرد.  سەبری ئۆک باسی لە گۆشەگیریی تووندی ئیمرالی، نەورۆزی ٢٠٢٣ ، هەڵبژاردنە گشتی و سەرۆکایەتییەکەی تورکیا کرد. چاوپێکەوتنەکە لەگەڵ سەبری ئۆک بەم شێوەیەیە:

ماوەی دوو ساڵ و نیوە، گۆشەگیری و دابڕاندنێکی تووند لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەیە. سەرەڕای ئەوەش لە نەورۆزدا خاوەنداریکردنێکی زۆری گەل لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا هەبوو. هەروەها خاوەندارییەکی زۆر لە پلاتفۆرم و ناوچە جیاوازەکان و گۆڕەپانی نێونەتەوەیدا هەیە. هۆکاری ئەم خاوەنداریکردنە چییە؟

سەرەتا جارێکی تر نەورۆز لە هەموو گەلەکەمان، هەڤاڵان و گەلی خۆڕاگر و بەرەنگار پیرۆز دەکەم و بێگومان پێش هەموو شتێک نەورۆزی ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەم. دۆخی ڕێبەر ئاپۆ گرنگترین بابەتی ژیانییە، دەبێت هەمیشە لە بەرنامە و ڕۆژەڤی رێکخستنمان و هەموو هەڤاڵێک دا بێت و هەموو کەس دەزانێت ماوەی ٢٤ ساڵە بە سەختی هەناسە دەدات و دەژی، یانی ئێمە دەڵێین، ئەمە وەک  سیاسەتی جینۆسایدکردن و پاکتاوکردنی گەلی کورد، کە لە دژی ڕێبەر ئاپۆ پەیڕەوکراوە لێکدەدەینەوە و ٢٤ ساڵ بە لێوردبوونەوە ، بە بەرخودان و بە هەموو شێوەیەک خۆی گەیاندووەتە ئەمڕۆ و ئەوەشی هەیە ئەمڕۆ بەرخودان و بەرەنگاری دەکات. دەچێتە ٢٥هەمین ساڵەوە.

ئەمە بۆ بزووتنەوەکەمان، پارتەکەمان پەکەکە و هەموو گەلەکەمان، بۆ هەموو هەڤاڵان و هاوڕێیان، بۆ دۆستانمان بابەتێکی گرنگ و گرنگە. بۆچی، لەبەر ئەوەی هەموو ئەو دەرفەت و توانایانەی دروستکراون و چەسپێنراون و ئەوەی  گەل گەیشتوونەتە ڕاستیی هەبوونی خۆیان و پێویستی بە ئازادی خۆیان و سەرەڕای ئەوەی هەموو جیهان لەسەر مۆدێڕنیتەی کاپیتالیست، فشار دەخاتە سەر بزووتنەوەکەمان، حیزبەکەمان، بەڵام دیسانەوە پەکەکە لەسەر پێیە و نەک هەر ڕۆژەڤی گەلی کورد، بەڵکو ڕۆژەڤی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیاری دەکات. وەک ئەلتەرناتیڤێک، پەرە بە پارادایمی خۆی دەدات. ئەمانە هەموویان ڕاستیەکانی ڕێبەر ئاپۆن. ئێمە هەرچەند بە دڵسۆزی و ڕاستگۆیی لەسەر هێڵ و ڕێگای ڕێبەر ئاپۆدا هەوڵ دەدەین و هەمیشە لە هەوڵی ئەوەداین، کە خۆمان سەرلەنوێ بونیاد بنێین و بە ڕۆحێکی فیدایی وەک دەزانرێت لە چیاکانی کوردستان و لە هەموو شوێنێک دا  ناسراوین، هەڤاڵان بەرخۆدان دەکەن، بەڵام لە ئەنجامدا ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی دەسبەسەرە، بەو بۆنەیەوە، نە ئێمە، نە گەلەکەمان و نە ئەو کەسانەی ڕێبەر ئاپۆ دەناسن، خۆشیان دەوێت و ڕێزی لێدەگرن، ئاسوودە نین.

ئێمە هەمیشە لەم ئازار و ناڕەحەتیەدا دەژین. ئەوە دەبێتە هۆی ئەوە، کە بە شێوەیەکی باشتر ببینە وەڵام و بەرپرسیارێتیی خۆمان بەجێ بێنین. بێگومان وەک ئاماژەتان پێدا ئێستا لە نەورۆزدا، لە هەر چوار پارچەی کوردستان،  لە دەرەوەی وڵات تاوەکو ژاپۆن و لە هەموو شوێنێکی دنیادا کوردێک هەبێت نەورۆز بە ڕۆحی ئازادی و ناسنامەی کورد و بەو جۆرەش هەبوون و ئازادیی خۆی پیرۆز کرد، بەڵام هەموو هەست و سۆزی گەلەکەمان، لە هەرکوێ پیرۆزی بکات، نەورۆز، هەموو ویست و خواستەکان، هەموو دەنگەکان پێکەوە  بەرزبوونەوە. ئەویش چی بوو، ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بوو. بۆچی گەلەکەمان ئەمەیان دەوێت؟ ڕێبەر ئاپۆ لەو بارەیەوە  دەڵێت؛ ئەو ئەوەی بۆ خۆی دەوێت، واتە ئەگەر گەلەکەمان، بۆ ئێمە ئەگەر ڕۆژێک زووتر ڕێبەر ئاپۆ ئازاد ببێت، بژی، هەمووان دەزانن، بەبێ ڕێبەر ئاپۆ مەحاڵ و ئەستەمە، بۆ نموونە دروشمی ئێمە، ئێمە دەڵێین، "بێ ڕێبەر ئاپۆ ژیان نابێت". بەبێ پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ ژیان نابێت.  ئەمە ژیان نییە، ژیانی بە کەرامەت، ئازاد، بە ئیرادەی ئازاد بژین، گەلەکەمان لەوە ئاگادار و هۆشیار بووەتەوە.

گەلی کورد لە مێژوودا بۆ چەندین سەدەیە لە برسێتیی ڕێبەراتیدا ژیاوە، کەسێک بتوانێت بە ڕاستی ڕێبەرایەتی بکات، وەک هەموو گەلانی جیهان بە ناسنامەی خۆی بژی و ئازاد بێت. زۆرێک لەڕێبەرەکانی کورد هەستان و ڕاپەرین، بە ڕۆڵی خۆیان هەستان، خاوەن  هەڵوێست بوون و تێکۆشان و شەڕیان کرد. بەداخەوە کیشەی کورد کێشەیەکی ئاسایی نەبوو، وەک چۆن ناسنامەی گەلێک دەبوو، جوگرافیای گەلی کورد، ستراتیژیک و جیۆپۆلەتیک، دابەشکردن و دابەشبوونی کوردستان، هەمیشە چەندین دەستی نێونەتەوەیی، هێزە نێونەتەوەیەکان لەم کێشەیەدا بوون. نەیانهێشت گەلی کورد، ئەوانەی ڕێبەرایەتی دەکەن هەناسە وەربگرن. بە بۆنەیەوە چەندین کەسی وەک شێخ سەعید، سەید رەزا، وەک قازی محەمەد لە سێدارە دران و گەلی کوردیش هەمیشە خەونی بەوەوە دەبینی.  ئازاری ڕێبەرایەتیی دەکێشا. ئەمڕۆ ڕێبەرێکی وەک ڕێبەر ئاپۆ، هەموو جیهانیش هێرشی کردە سەری، بەڵام نەیانتوانی جارێکی تر لە مێژوودا ڕێبەری گەلی کورد لەناوببەن. پارادایمی خۆی هەبوو، نەک تەنیا بۆ گەلی کورد، کاریگەری لەسەر هەموو مرۆڤایەتی هەیە.

بۆ نموونە ئەوانەی دژی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارین، ئەوانەی بە بەها دێموکراسی و ئازادیخوازی و ئیکۆلۆژیەوە پەیوەستن و بەتایبەتی ئازادیی ژنان، لە چوارپارچەی کوردستان، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەفریقای باشوور، لە ئەفریقا، لە ئەوروپا، لە ژاپۆن، لە هەموو شوێنێک پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ بەو ئەندازەیە، کە ئێمە پەرەی پێ بدەین و بڵاوی بکەینەوە و لە مرۆڤایەتیی تێبگەیەنین، بیکەینە ڕۆژەڤی مرۆڤایتتی، بەڕاستی مرۆڤایەتیی و زۆرێک لە گەلان تێکدۆشن، بەرهەڵستی دەکەن و بەپێی ئەم پارادایمە خۆشەویستییان بۆ مۆدێرنیتەی دیموکراتیک و بۆ ڕێبەر ئاپۆ زۆرە. خۆشیان دەوێت، دەیانەوێت تێبگەن، وەک سیستمێک، وەک ئینتەرناسیۆنالیستێکی نوێ لەسەر بەهاکانی ئازادی و دێموکراسی، ئازادی ژنان و ئیکۆلۆژی یەکدەگرن و وەک ئیرادەیەکی دێموکراتیک. بە بۆنەی ئەو خۆشەویستییەیان بۆ ڕێبەر ئاپۆ، بە هەبوون و پارادایمی خۆی، ڕۆژەڤی گەسانی دیموکرات و سۆسیالیستیش دەگرێتەوە. زۆر ئاسایییە، هەتا هەوڵ بدەین، ئێمە باوەڕمان بەوە هەیە، ئێمە تا چەند بیکەینە ڕۆژەڤ و بەرنامەی مرۆڤایەتی، مرۆڤەکان بەو ڕادەیەوە لە یەکتر نزیکتر دەبنەوە. ئەو هۆشمەندی و هۆشیارییە، ئەو نزیکبوونەوەیە لە بەهاکانی دێموکراسی و سۆسیالیزم، ژنانی ئازاد، زیاتر پەرە بە هێزێکی نێونەتەوەی و کۆمەڵایەتی دەدات. بەو بۆنەیەوە خۆشەویستیی ڕێبەر  ئاپۆ، خاوەنداریکردن لە ڕێبەر ئاپۆ شتێکی زۆر سروشتی و زۆر ئاسایی و تەنانەت دەگمەن و بێ وێنەیە.

نەورۆزی ئەمساڵ، لە چوار لای کوردستان و لە هەر شوێنێک کوردی لێبوو، لەلایەن کوردان و دۆستەکانیانەوە بە پەرۆشی و حەماسەتێکی زۆرەوە پیرۆزکرا. هەروەها لە ناوچەکانی نەورۆزدا، پەیامی ڕوون و ئاشکرا بڵاوکرایەوە. ئێوە ئەو پەیامانە لە گۆڕەپانەکانی نەورۆز چۆن دەبینن؟ ئەمە چۆن کاریگەری لەسەر تێکۆشانی ئێوە بۆ ئازادی دروست دەکات؟

نەورۆز بۆ گەلی کورد ڕۆژێکی تایبەتە، بۆ گەلانی دیکەی خۆڕاگر، بە تایبەتی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕۆژێکی تایبەتی بێگومانە. رۆژێکی چۆنە؟ بە بەرخۆدان، بە بوێری و بە ڕۆحی ئازادی نەخشێنراوە، هەر خۆی ئەوە هەی گەلی کوردە، بەڵام چۆن داگیرکاری یاریی بە هەموو شتێک کردووە و هەموو شتێکی تێکداوە، یاریشی بەو ڕۆژە کردووە و هەوڵی تێکدان و شێواندنی داوە، بەڵام بە دروستبوونی پەکەکە نەورۆز جارێکی دیکە بوویەوە بە ڕۆژەڤی گەلی کورد. پێشتر چۆن پیرۆز دەکرا ئەوە هەموو کەس دەیزانێت، بەڵام زیاتر لەوە، کەسانێک دەیانخواست ئەوە پێچەوانە بکەنەوە. ئەوان دەیانوت، ڕۆژی بەهار و نازانم چیە، بەڵام ناوەرۆکەکەیان بەتاڵ کردبوو. ڕێبەر ئاپۆ، ئەو ڕۆژە لە ساڵی ١٩٧٣دا لە بەنداوی چوبوک کۆبوونەوەیەکی ڕێکخت، ئەوە واتایەکی هەیە، ئەوە بێمانا نەبوو. تۆوی بزووتنەوەی ئاپۆیی لەوێ چێنرا. ئەمە زۆر گرنگ بوو. بەو بۆنەیەوە ئەمڕۆ دەڵێین، پەکەکە لە هەمان کاتدا وەک حیزبی نەورۆزە. تەنانەت لەو بۆنەیەشدا دەڵێین، گەلی کوردیش گەلی نەورۆزە. بە نەورۆز لە ڕاستیی خۆی ئاگادار بوویەوە. بە ڕۆحی نەورۆز، جارێکی تر ئەو ڕۆحە مێژووییە بۆ خۆی بنیادنا. ئەوەش دەزانرێت لە ساڵانی ١٩٩٠ دا داگیرکەری بە چ دڕندەیەکەوە پەلاماری گەلی دەدا و دەیویست ئەو ڕۆژە پیرۆز نەکرێت.

دەیویست هەمووان لە یەکتر دووربخاتەوە و بڵاوەیان پێ بکات، ئەوەشی بە قەتڵوعام، کۆمەڵکوژی، کوشتن و تیرۆرکردن ئەنجام دەدا. هەروەها دەیخواست ئەو ڕۆژە لە ئێمە بدزێت، یان لە دەستمان دەری بهێنێت، بەڵام گەلەکەمان هەنگاوی بۆ دواوە نەنا، هەمیشە خاوەنداریی لێدەکرد، قوربانیی زۆریشیان بۆ دەدا، بۆیە ئیدی ئەو ڕۆژە ئێستا بوو بە ڕۆژی گەلی کورد. بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بە دروستبوونی پەکەکە بە ڕۆح و ئیرادە و ورەی ئازاد پیرۆز کرا، هەروەها گەلان بەرەنگاری دەکەن، ئەمساڵیش بەو شیوەیە پیرۆز کرا. بەڕاستی داگیرکاران دەزانن، کە ئەم ڕۆژە رۆژی نەورۆزی  گەلی کوردە، تۆ بینیت من دەستی لێ نادەم با بە دڵی خۆیان پیرۆزی بکەن، ئەوە نە عەقڵ، نە ئەخلاق و نە بەزەییەکە، ئەوانە لەم داگیرکەرەدا نییە، بەڵام گەلەکەمان لە ٧٠ ساڵەوە تاوەکو ٧ ساڵی، ژنان، پیاوان، پیرەکان و بە تەمەنەکان، هەموو کەسێک لە گۆڕەپانی نەورۆز، لە هەموو گۆڕەپانەکان، شار و شارۆچکەکان، دەزانێت ئەم ڕۆژە چۆن بە دڵی خۆی، بە بوێری و شانازیی و سەربڵندییەوە پیرۆز بکات و داگیرکاریش ناتوانێت پەلاماری بدات، چونکە ڕۆژی نەورۆزی وەڵامی خۆی وەرگرتووە. بەو شێوەیە پیرۆز کرا. لەو بۆنەدا هیچ شتێک جگە لە قوربانیداین، جگە لە ڕەنجدان نییە، ئەوە بە ناوی گەلی کوردەوە نووسراوە و تۆمار کراوە، ئەوەش لە خۆیەوە بەدینەهاتووە، بە زەحمەت، ڕەنجدان، بە قوربانیدان، بەرخودان، بەدیهاتوە و ئەوەش نەورۆزە و نەورۆزیش ئەوەیە.

 ئەمساڵ ملیۆنان کەس لە گەلەکەمان هەستان و ڕاپەڕینە سەر پێ و بەم بۆنەیەوە جارێکی تر پیرۆزبایی لە گەلەکەمان دەکەین. بێگومان زۆر کەس شانازی بەڕۆژەکەیانەوە دەکرد، هەم خاوەندارییان لە ڕۆژی خۆیان کرد  و هەم بە دەنگی بەرز داوای ئازادیی ڕێبەر ئاپۆیان کرد، وەک ئەوەی تۆ تۆزێک لەوە پێش وتت، بە ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ وەک یەک ڕۆح، یەک هەست، یەک ئیرادە و یەک دەنگ لە هەموو شوێنێک نیشاندرا و ئەوە ڕوون بوویەوە. بێگوومان ئەمە کاریگەریی لەسەر داهاتوومان دەبێت. هەر خۆی نەورۆز هەر ئێستاش هەمان سەردەمی ڕۆژی نوێیە، هەم سەردەمی سەرەتای ساڵی نوێیە، واتە چۆن یەکەم هەنگاو نرا، یەکەم هەنگاو چۆنە، داهاتووش لەمەودوا بەو شێوەیە دەبێت. بناغە بەو شێوەیە هەنگاوی بۆ دەنرێت، بناغە بەو شێوەیە بونیات دەنرێت. ئێمە لەوە باوەڕەداین، کە چۆن نەورۆز ئەمساڵ پیرۆزکرا و بە جەماوەری لە هەموو شوێنێک پیرۆز کرا، وەک وتمان، بەو شێوەیە بە ئازایەتی و بە ئومێدێکی زۆرەوە پیرۆز کرا. ڕۆژانی دوای ئەمەش بەو شێوەیە دەبن.

لە هەمان کاتدا هەفتەی قارەمانییش بەمشێوەیە لە لایەن گەلەکەمانەوە پیرۆز کرا. کەسی هەڤاڵ مەزڵوم دۆغان، مەعسووم کۆرکماز، هەموو ئەانە بەهاکانی گەلی کوردن و شەرەفی گەلی کوردن. ئەوان بە بەرخۆدانی خۆیان ئەمەیان بەدەست هێناوە و سەلماندویانە، لەسەر ئەم بنەمایە، لەسەر ئەم بناغە و چوارچێوەیە، گەلەکەمان، لەسەر ئەو بەها و نرخانە، گەلەکەمان لە ئێستا بە دواوەش لە بەرامبەر داگیرکاری، لە کەسایەتی، نرخ و بەها و ژیانی ئازادی خۆی، یەکێتیی خۆی، یەکێتیی نەتەوەی، هەرگیز سازۆش ناکات و باج بە دەوڵەتی داگیرکەر نادات. نە هەنگاویش بۆ دواوە دەنێت، بە پێچەوانەوە، ئێمە وتمان نەورۆز ڕێپێوانی ئازادیی ٥٠ ساڵی چی هێناوەتەوە پێشەوە و چەسپاندویەتی؟ چی خستووەتە سەر یەک و چیی کردووە؟ ئەوە بەو مانایە نییە، کە ئێمە بڵێین ئەمە بەسە و بەشمان دەکات و تەواوە، ئێمە زیاتر گەشەی پێدەدەین و بەرەوپێشی دەبەین، گەورەی دەکەین، بەرز و بڵندی دەەینەوە، نەورۆز بووە بنەمای ئەمە. داهاتووی ئێمە ئەوەیە، داگیرکەری ئەوەی بینی، ڕەنگە پرسیار بکرێت، گفتوگۆی لەسەر بکرێت، هێشتا بە شێوەیەکی دڕندانە هێرش دەکاتە سەر گەریلا و گەلەکەمان. دەیەوێت گۆڕەپانی ژیان لە گەلەکەمان سنووردار و بەرتەسک بکاتەوە و گەلەکەشمان بە بەرخودانی ٥٠ ساڵەی خۆی، هەبوون و هێزی رێبەر ئاپۆ و هەروەها گەریلا ئازادەکان، بزووتنەوەکەمان بە گشتی پەکەکە، لەسەر خۆیەتی، بڕوای بە خۆی هەیە و زیاتر هەنگاو بەرەو پێش دەنێت، سازش ناکات و سست نابێت، هەر چۆن بە ڕۆح و ئیرادە و ورە دەستیپێکی نەورۆز چووە ساڵی نوێوە، بەو شێوەیەش خێراتر و بەهێزتر و زیاتر بەرەو پێش دەچێت.

بەڵێ لە نەورۆزی ئەمساڵدا بەتایبەتی لە ناوچەکانی وەک جزیر، نسێبین، کە لە پلانی چۆک پێداداندا، دوژمن هێرشی کردنە سەر و بە هێرشێکی دڕندانە پەلاماری ئەو ناوچانەی دا، بەڵام لە نەورۆزی ئەمساڵدا پەرۆشی و جۆش و خرۆشێکی زۆر هەبوو، خاوەنداریکردنێکی زۆر هەبوو، ئێوە ئەم دیمەنە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

ئەوە بە تەواوەتی شایەنی جزیرا بۆتانە. نەک هەر ئەمرۆ، لە مێژوودا جزیرا بۆتان بەم جۆرەیە. سەری بۆ کەس دانەنەواندووە. بەردەوام بە شێوەیەکی سروشتی ژیاوە، بەردەوام بە تایبەتمەندییە نەتەوەیی و سروشتییەکانی پێکەوە پێداگری لە سەر ژیانی خۆی کردووە. نەورۆز، ساڵانی ٩٠ گەر بە بیرت بێتەوە، ساڵی ١٩٩١، ١٩٩٢ بە تایبەتی بە شەهیدبوونی هەڤاڵ کامەران، چۆن سەرهەڵدان گەش بوو بە هەمان شێوە جزیرا بۆتان، بسێبین، لە مێژووماندا، لە تێکۆشانماندا، بە راستی شەپۆلێکی نوێ بوو. واتە وشیارییەکی نوێ لەلای گەلەکەمان دروست بوو. بەرامبەر بە هەبوون و ئایندەیان وشیار بوونەوە. ئایندەیان چۆن بێت، سەرباری هەموو لێدان، هەموو کردەوەی بکەر نادیار، هەموو قڕکردنەکان، جزیرا بۆتان هەنگاوی بۆ دواوە هەڵنەگرت. چەند ساڵ پێش سەرهەڵدانی خۆبەڕێوەبەری دروست بوو. دیموکراتیک، مافی گەلی کورد بوو ئەو کاتە، دیسان رێگەی نەدا هەناسە بداتنە لە رووی سیاسیەوە نە شێوەی تر. گەلەکەشمان ئیرادەی خۆی نیشاندا. ئیرادەیەکی دیموکراتیک بوو. بەڵام دوژمن، داگیرکەر و کۆلۆنیالیست زۆر بە شێوەی دڕندانە هەڵیکوتایە سەر جزیرا بۆتان، ماڵەکانی بەسەردا رووخاندن. تەرمی ژن و منداڵ بۆ چەندین رۆژ لە بەفرگردا مانەوە. گەلەکەمان ئەوە لە بیر ناکات. لەبیرکردن خیانەتە و هەر لە بیریشی ناکات. پەتیان بە تەرمەکانەوە بەست و بە سەر زەویدا رایانکێشان و بە هەموو چەکێک بە شێوەی دڕندانە لەو ماڵانەیاندا. بە دەیان، بە سەدان چ ژن، چ قارەمان وەک محەمەد تونچ، وەک پاکیزە، وەک ئاسیا و زۆر هەڤاڵ لەم دواییانەشدا چیاگەر، زۆر هەڤاڵ، هاوڕێ وڵاتپارێز بە راستی مۆری خۆیان لەو سەرەمە دا. قەت گەلی کورد لە بیریان ناکات. ئەوە کۆمەڵکوژی بوو. داگیرکەری ویستی چ پەیامێک بداتە گەلی کورد؟ ئەگەر ئێوە بە ناوی خۆتانەوە، وەک کورد، وەک کوردستان، وەک ئازادی، وەک ناوی رێبەر ئاپۆ، خۆڕاگری بکەن، پێداگری بکەن، چارەنوستان، کۆتایتان بەم جۆرە دەبێت. ویستی ئەو پەیامە بدات. واتە لەمەبەدواوە ئێوە بێدەنگ بن. بە راستی قەربانی زۆر دژوار درا و بە راستی بە بەرچاوی مرۆڤایەتیەوە نە ئەخلاقی شەڕ، نەپێوانەکانی شەڕ، هەموو شتیان خستە ژێر دەستوپێوە و بەم جۆرە کۆمەڵکوژییان کرد. نەورۆزی ئەمساڵ بەتایبەتی جزیرا بۆتان، چ جزیر، چ سلۆپی، چ نسێبین و هەر وەها وایبۆدەچم کە تائێستا هەرگیز لەم ئاستەدا نە جەماوەری و نەم بەم جۆرە پڕ جۆش و خرۆش، بە بڕیاردانەوە پیرۆز نەکراوە. ئەوەش پەیامی گەلی کوردە بۆ داگیرکەریی. واتە ئێوە هەرچییەک بکەن، ئاگریش لە زێدی ئێمە بەربدەن، کۆمەڵکوژیش بکەن، تەرمەکانیشمان پارچە پارچە بکەن، لە تورەکەدا بیخەنەوە ناو ئامێزی دایکانمان، هەنگاو بۆ دواوە نانێین، ئەوە وەڵامی گەلەکەمانە، بەم جۆرە وەڵامی دایەوە. دیالێکتیکی ئەوە لەگەڵ بەرەوپێشچووندا چییە؟ بە دڵنیاییەوە ئەو گیانی خۆڕاگرییەی گەلی کورد، بێ دوو دڵی سەردەکەوێت. هەربۆیە گەلەکەمان لە بۆتان، جزیرا بۆتان کە ئەمساڵ وەڵامێکی بەو جۆرەی بە داگیرکەریدایەوە و مرۆڤایەتی و جیهانیش بینیان کە بەر لە چەند ساڵ دەوڵەتی تورک وتی ئێمە کۆتاییمان پێهێنا، جارێکیتر چۆن هەڵسایەوە سەر پێ و هەموو کەس بینی. نابێت، دەوڵەتی تورک ناچارە ئیرادەی گەلی کورد قەبوڵ بکات، لە راستی رێبەر ئاپۆ تێبگات، بێتە سەر رێگەی راست، هەر نەبێت دەزانێت. واتە کولتوری بەرخودان و ژیاننمان. رەنگە کە هێشتاش قوربانی بدەین بەڵام رێگە چارە ژیانی ئازاد، شکۆمەندانە زۆر دەمێکەیە شایەنیەتی و پێشیەوە دەژی.

لەبەرامبەر بڕیاری ئێوە بۆ راگرتنی چالاکییەکانتان هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامن. لەم دواییەدا ناوەندی پاراستنی گەل بە راگەیەندراوێک گێرەشێوێنیەکانی دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپەی خستبووەڕوو. تۆ جۆن ئەوە هەڵدەسەنگێنیت؟

 دۆخی بومەلەرزە بەبەرفراوانی بووە بابەتی سەرەکی لە لای گەلی کورد و تورکیادا. ئازارێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا. وەک دەزانرێت لە بەڕێوەبەریمان، ئێمە گفتوگۆیەکی بەو جۆرە مرۆیی و ویژدانیمان کرد بۆ ئەوەی بزانین ئەرکی ئەخلاقی ئێمە چییە، چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو بابەتەدا بکەین یاخود ببینە وەڵام بۆ ئەو قۆناغە، ئێمە تاوتوێمان کرد. وەک دەزانرێت ئێمە بڕیاری راگرتن و وەستاندنی چالاکیمان دا. واتە تا داگیرکەر هەڵنەکوتێتە سەر گەریلا، گەریلا ناچالاک دەبێت. بریارێکی لەجێدابوو، ئێمە هێشتاش لەسەر ئەو بڕوایەین. وەک بەرپرسیارێتییەک بوو. تەواوی کۆمەڵگای تورکیا و گەلی کورد لەبەرامبەر ئەو قۆناغە ولە بەرامبەر بومەلەرزە کەوتە خۆی، با ئەوەش بڵێین؛ بێگومان زۆر کەس، هێزی نێونەتەوەیی، وەک دەوڵەتانیش هەندێک جار راستەوخۆ، هەندێک جار بە شێوەی جیاجیا، هەواڵیان بە بەڕێوەبەریمان دەدا، سڵاویان دەنارد، {پەیامی بەم جۆرەیان دەنارد} ئەگەر ئێوە رۆژێک بەم جۆرە چالاکی رابگرن، بڕیاری ئاگربەست بدەن، ئێمەش رۆڵ دەگێڕین و هەوڵ دەخەینەگەڕ، رۆڵی خۆمان جێبەجێ دەکەین، بڕیارێکی لەو جۆرە زۆر باش دەبێت. رەنگە ئەوەش، هەڵبەتە لەو بڕیارەماندا کاریگەری ئەوەش هەبوو، وەک باسمان کرد لە بنەڕەتدا ویژدانی و ئەخلاقی بوو، ئەمە بەم جۆرە مامەڵەمان کردئەو کەسانەی لەو کاتەدا ئەوەیان لە ئێمە دەویست بینیان و بیستیان کە بڕیارێکی بەو جۆرەمان داوە.هەم لە ناوخۆی تورکیادا، هەم لە ئاستی نێونەتەوەیی، بەڵام دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بریارەکەمان بە فەرمی نەناسی. لە ژیاندا، لە پراتیکدا وەک لاوازییەک دەیەوێت هەڵیبسەنگێنێت. بەڵام لە راستیدا ئەوە نییە. وەک دەرفەت، وەک هەلێک دەیەوێت بەکاریبهێنێت، وەک پێشتر، زیاتر لە جارانیش، رۆژانە هێرش دەکاتە سەر گەریلا. دیسان هێرش لە دەرەوەی پێوان، نائەخلاقی، وەک بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی، چەکی کیمیایی لە بەرامبەر گەریلا بەکاردەهێنێتەوە. هەپەگە لەوبارەوە راگەیەندراوی دا. سەرۆکایەتی کەجەکەش راگەیەندراویدا. تەنانەت ئێمە لەناوخۆشماندا وتمان. واتە ئەگەر هەموو کات بەم جۆرە بێت، ئاوا ناکرێت. نیەت وخواستی بزوتنەوەکەمان، ئەو بڕیارەی دراوە، هەڵوێستێکی گونجاو و ئەخلاقی و مرۆییە، بەڵام بە خراپی دەقۆزرێتەوە. بەڵام کاتێک بینیت هێرشەکان بەردەوام بوون، هەپەگە بە پێویستی زانی راگەیەندراو بدات، واتە لەو کاتەدا دەبوایە ئە راگەیەندراوەی هەپەگە بدرایە. ئەگەر فەرماندەیی ناوەندیی هەپەگە راگەیەندراوێکی بەم جۆرەیدا، خۆی لە خۆیدا پێویستیی بە کارێکی لەو جۆرە هەبوو. لەپێشی پێشەوە ئەوانەی داوایان دەکرد بۆ ماوەیەک چالاکی رابگیرێن، یاخود ئێمە بڕیارێکی لەو جۆرە بدەین، بەتایبەتی ئەو کەس وهێز و رێکخراواە با بزانن، ببینن کە دۆخەکە بەم جۆرەیە. باج و قوربانی بۆ ئەوە لەوە قورستر و مەترسیدارتر دەبێت. ئێمە بەو جۆرە بیر دەکەینەوە، هاوکات بینیتان، مانگی رەمەزانە، بەم بۆنەوە مانگی رەمەزان و رۆژووی تەواوی مسوڵمان پیرۆز بێت. ئەوە بەرپرسیارێتیەکە، ئەگەر زۆر هەپەگە ناچار نەکەن، هێشتا بڕیارەکەمان بەرکارە. بەڵام راگەیەندراوەکەی هەپەگە واتایەکی دیکەی زۆر گرنگیشی هەیە. خۆی لە خۆیدا بەرەو خاڵی کۆتایی دەچێت. ئەمە گوشارێکە لەسەر ئێمە، کاتێک ئەوە هەبێت. هەموو کات بەم جۆرە نابێت. وەک بزوتنەوە، ئێمە ئەرکی خۆمان بەجێگەیاند. وتمان بومەلەرزە روویدا، رۆژووە، تا هەڵبژاردن، نەک ئەوەی ئێمە بەو بۆنەوە ئەو بڕیارەمان داوە. هەموو شتەکان کەوتنە سەر یەک. بەڵام لایەنی پەیوەندیدار یاخود دەوڵەتی تورکیا ئەوانە نابینێت، گرنگی و واتای پێنادات، وەک وتم هەپەگەش نیگەرانی خۆی زۆر بە روونی دەربڕیوە. واتای ئەوە هەیە. هەموو کات بەم جۆرە بەردەوام نابێت.

تورکیا و باکوری کوردستان پێیناوەتە قۆناغی هەڵبژاردنەوە. هەڵبژاردنی ئەمساڵ گرنگییەکی چۆنی هەیە و ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنە کاریگەری چۆن دەکاتە سەر تورکیا و ناوچەکە؟

واتە هەڵبژاردن، بە دڵنیاییەوە هەموو کەس قسەی لەسەر دەکات. دەڵێن ئەو هەڵبژاردنە هەڵبژاردنێکی گرنگە و راستە ئێمەش دەڵێین هەڵبژاردنێکی گرنگە. واتە تورکیا هەندێک جار دەبینی، دۆخی نایاسایی، داگیرکەری، کۆلۆنیالیزم دێتەئاراوە، جیاواز بەڵام بە گشتی. واتە هەموو کات لە کاتی خۆشیدا نەبێت هەڵبژاردن بەڕێوەدەچن. چ هەڵبژاردنی خۆجێیی، چ گشتی. زۆر جۆش و خرۆش و زۆر پرس لە رۆژەڤی کۆمەڵگادا دروست نابن. بەم جۆرە شتێکی رووتین و ئاسایی دەبیندرێت. ئەم جارە بەم شێوەیە نییە. ئەم جارە بە راستیش ئەو هەڵبژاردنە زۆر گرنگە. گرنگیەکەی لەمەوە دێت. ٢٠ ساڵە ئەقڵیەتێکی نەتەوەدەوڵەت، ئەقڵیەتێکی ئوراسیا، ئەقڵیەتێکی ئەرگەنەکۆن، یەکیان گرت و بوونە دەسەڵات و ئەردۆغانیش بووە گەمەکەری ئەوە و تائێستا بەردەوام بووە. وەک هەمووشتێک تۆ بینیت، گەورە دەبێت، دەگاتە لوتکە بەڵام دوای لوتکە بەرەو سەرەوژێری دەچێت. ئێستا ئەم دەسەڵاتە لەم خاڵەدایە. واتە ئەستەمە لەمەودوا دووبارەی بکاتەوە یاخود لە دەسەڵات بەردەوام بێت. ئەو پێویستییەی نەما و بنەماشی نەماوە. بەڵام ئەوە مێشک و ئەقڵیەتێک بوو وەک باسمان کرد. تاقمێک بوو لە ناو دەوڵەتدابوو، بووە دەسەڵاتدار. بەتایبەتی دەسەڵاتداری ئاکەپە، گرنگە. لەبیرتان بێت، بینیتان، پرۆژەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەبوو. بڵێین ئیسلامی نەرم، دەیانویست لەسەر دەستی ئەردۆغان بەرەوپێشی ببەن. بەم جۆرە جۆش و خرۆشێکی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەهێنایە ئاراوە تا دەگاتە ئەفریقا. بەدەستی ئەمریکا و ئەوروپا ئەمەیان بردەپێشەوە. بەڵام بینرا، لە بنەڕەدا ئەوەی کە پەیوەندی لەگەڵ داعشدانا، پارەداری کرد، رێکخستنی بۆ ساز کرد و حەواندیەوە و دواتر لە رێگەیەوە هێرشی کردە سەر کوردان و مرۆڤایەتی و لەسەرووی ئەوەشەوە ئەلنوسرە، ئیخوان موسلمین، هەموو ئەوانەی کرد. واتە لە رووی ئایدۆلۆژیەوە لە بنەڕەتدا یەکێکن و تەنیا لەپێناو ئەوەدا کردوویەتی کە ئیرادەی گەلی کورد بشکێت و پەکەکەش پاکتاو بکات. لە ئوراسیاوە بگرە تا هەموو بەشەکانی دیکەی ئەرگەنەکۆن یەکیان گرت. بەرژەوەندییان یەکیگرتەوە. ئێستاش ئەو دەوڵەتە واتە ئەردۆغان وەک ئاکەپە، لە بنچینەدا بووە هۆشمەندی، کۆماری دەوڵەتی تورکیا لە سەدەکەدا. یاخود بەم جۆرەیە بەردەوام بێت یاخود لە ئەقڵیەتی کۆماری تورکیای داگیرکەردا شکست دێتە ئاراوە. تا ئەمرۆ خۆی راگرت، بەڵام ئیتر لەمەودوا هەم بە تایبەتی بزوتنەوەی ئازادی و تێکۆشانی گەلی کورد هەم تێکۆشانی دیموکراسی تورکیا، هێزە سۆسیالیستەکان، بەتایبەتی خەباتی ژنانی ئازاد و بە گشتی جێگەی بەوان لێژ کردووە. لەبەڵگاندنیاندا، جێگرەوەکانیان، شتێکی نوێ نەماوە کە بیدەنە گەلان و فریویان بدەن یاخود تەنیا بە حوکمی زۆرداری بتوانن رایانبگرن. ئەوەیان لەدەست دەرچوو. لە دەرەوە مرۆڤ لێی بڕوانێت، دەبینێت ئەو کەسانەی ئەو سا ئەوانیان گەیاندە دەسەڵات، ئەوانیش ئاشکرایە کە دەستی هاوکارییان لێکێشاونەتەوە. سەرمایەدارانی جیهان دەستیان لێبەرداون. واتە بەم جۆرە هەندێک لاواز بوو. زۆرینە وەک ئوراسیا، پشتی خۆیان و دەستی خۆیان، وەک پوتین موتین بەوانەوە دەیانەوێت بەرەوپێشیان ببەن، زۆر ناتوانێت ئەوەش بکات. لە کەوانەدا دەڵێم، دەوڵەتی تورکی ئاکەپە، ئەندامێتی ناتۆی زۆر ژیرانە، لێزانانە، جارجاریش وەک نەفرەتێک بەکارهێنا، من هەمیشە ئەوە دەڵێم. هەم لەم لا گەمەی کرد هەم لەو لا. بەڵام هەرچیەکیش بکەن ناتوانن لە چوارچێوەی ناتۆ بێنە دەرەوە بەڵام گەمەی پێدەکەن. دەیانەوێت بەرژەوەندی خۆیان بەکاربهێنن، نە لەگەڵ ئەمریکا، نەلەگەڵ ناتۆ، ئەو شەڕە نائەخلاقی، بێ پرەنسیپانە بەسەر گەلی کورد، گەریلاکانی ئازادی، بزوتنەوەی ئازادی بە چەکی کیمیایی، بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکیە و بە چەک ناتوانێت هێرش بکات. بەڵام ئەندامی ناتۆیە، هەرچەندە ناڕازیش بن، هەرچەندە هاوکاری و یارمەتیشیان لێسەندبێتەوە، کەمیشیان کردبێت کاتێک بابەتەکە دەبێتە پەکەکە، یاخود بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد، ئازادی گەلی کورد، بێدەنگ دەبن یاخود لانیکەم هاوکاریشی دەکەن.

واتە هێزەکەی لەوەوە وەرگرت، تاوەکو ئێستا خۆی لەبەرامبەر گەلی کورد و تەڤگەرەکەمان راگرت. لە ئێستاش بەدواوە، کە سەرنجی دەدەین، دەبینین، ئابوری لە دۆخێکی خراپدایە، بە دزی تورکیایان تواندەوە و خۆیان و دەوروبەریان دەوڵەمەند کرد. لەسەر کۆمەڵگای تورکیا و بە گشتی قورساییان دروست کرد و لە ئێستاشدا هیچ ئەرگومانێکیان بەدەستەوە نەماوە کە بەردەوامی بە دەسەڵاتی خۆیان بدەن. بەوهۆیەوە گرنگ، تێکچوونی دەسەڵاتی ئاکەپە \ مەهەپە، شکاندنی عەقڵیەتی سەد ساڵەی دەوڵەتی تورکیایە. ئەمە زۆر گرنگە. ئەگەر تێک بچێت، بێگۆمان دۆخێکی نوێیە، واتە پرۆسەیەکی نوییە، ئیرادەی کۆمەڵگەی دیموکراتە، خاوەن کاریگەریە و زۆر شت وەک پێشووتر نابێت. بەم هۆیەوەیە بەرگری دەکەن، واتە بەرلە هەڵبژاردنەکان هەوڵی تێکدەری دەدەن. واتە ئەگەر هەیە هەندێک شت بکەن. ئاشکرایە کە شکست دەهێنن. بەرەو ئەوە دەڕوات، بە چ دڕندەیی و بە چ شێوازێکی جیاواز، هێرش دەکەنە سەر گەریلا، بینیتان، هەپەگەش وتی، ڕاستە، هێرشەکان بەردەوام دەبن، ئەو مەسەلەیە خاو ناکەنەوە. هیچ شتێک لە دەستیاندا نەماوە. ناتوانن سیاسەتی تورکیا بگۆڕن، دیموکراسی جێبەجێ بکەن، خۆیان لە دەسەڵاتدان، فاشیستن، تەنانەت ڕەگەزپەرستن، داعشیش لە ڕووی ئایدیۆلۆژییەوە هەمان شتە. ناتوانن ئابووری تورکیا ببوژێننەوە، گەندەڵن، سەدان ملیار دۆلاریان دزیوە، لە جیهان دەیانشارنەوە، تاوانبارن. ناتوانن هیچ شتێک چاک بکەنەوە. ئەوان تەنها دەیانەوێت یەک کار بکەن، ئەوە چییە؟ لێدان لە پەکەکەیە. دەیانەوێت ئیرادەی گەلی کورد بشکێنن و بڵێن گەیشتوینەتە ئەنجامێک، جارێکی تریش دەبینەوە بە دەسەڵات. تەنها بەم شێوەیە یاری دەکات. لە دەرەوەی ئەوە هیچ چانسێکیان نییە. دەوڵەتی تورک لە لایەکی دیکەوە لە نەورۆزدا گەلی کوردی بینی. گەلی کورد دەزانێت لە دەسەڵاتدا چ خراپەکاری و کۆمەڵکوژی و قڕکردنێک هەیە. گەلی کورد خاوەنداری لە رێبەر ئاپۆ کرد. هەموو گەلی کورد هەموو رۆژێک لەگەڵ رێبەرتی دەژی ، هەڵوێستی خۆی دیاری کرد.  لەگەڵ ئەم هەموو فشارەکان کە دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە دەیکات، ئیرادەی خۆی دیاری کرد. ئەگەر تەماشای تورکیاش بکەی کۆمەڵگای تورکیا لەم حوکمڕانییەی ئاکەپە/مەهەپەدا زیانێکی زۆری بەرکەوت. چ کرێکاران، یان پێکهاتەکانی دیکە زۆربەی بەشەکانی دیکەی کۆمەڵگا، کەس بەرژەوەندی سیاسی، ئابووری، هیچ شتێک لە هەبوونی ئەم دەسەڵاتەدا نابینێتەوە. هەموو تورکیا دەڵێت کە ئیدی لەگەڵ دەسەڵاتە نابێت، بۆیەش هەندێک شت ئیدی یەکلایی دەبنەوە. لەلایەک دەبینیت هەموو ئۆراسیاییەکان و ئەرگەنەکۆنەکان و ناسیۆنالیستە کلاسیکەکان و وەک عەقڵی عوسمانی و دەوڵەتی تورک لەلایەکن و ئازادیخوازان و شۆڕشگێڕان و تەنانەت لیبراڵەکان و هەموو کۆمەڵگاش دەیانەوێت ئەردۆغان و مەهەپەی ڕەگەزپەرست و فاشیست نەمێنن. هەندێک لە پارتەکانی نێو سیستمیش دەیانەوێت ئەم دەسەڵاتە نەمێنێت. بۆ نموونە شەش لایەنەکە، ئەوانیش دەیانەوێت بچێت. بەهۆی ئەمەوە، واتە ئەم پرۆسەی هەڵبژاردنە، بەڕاستی کەمێک گەرم دەبێت، تەنانەت کراوەیە بۆ هەوڵی تێکدەریش.

دەزانین کە لەمەش بەدواوە، بە شێوەیەکی دڕندانە هێرش دەکەنە سەر هێزەکانی گەریلا. لەبەرئەوەی کۆتایی بە دەسەڵاتەکەیان دێت. بۆیەش گەریلا دەکەنە ئامانج و هێرش دەکەنە سەریان. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، ناتوانن خۆیان لە لەناوچوون رزگار بکەن. لەم ساتەدا گەلی کورد لە هەموو شتێک زیاتر پێویستی بە یەکێتی نەتەوەیی هەیە. گەلی کورد وەک نان پێویستی بەوە هەیە. رۆحی نەورۆز هەر وەک چۆن هەموو گەلەکەمان لە یەکدی نزیک دەکاتەوە، هەموو کەسایەتیەکانی کورد، رۆشنبیرانی کورد، شۆڕشگێرانی کورد، وڵاتپارێزانی کورد، رێکخستنەکانی کورد پێویستە لەسەر ئەم بناغەی یەکێتی نەتەوەیی کۆببنەوە. لەم رووەوە هەوڵیش هەیە. لەمەوبەدواوە هەوڵدان دەبێت. بە هەوڵدان بۆ کۆمەڵکوژی و دابەشکردن ناتوانن گەلی کورد لەناوببەن. گەلی کورد هەیە و بەردەوامی بە هەبوونی خۆی دەدات. بە تێکۆشان یەکێتی نەتەوەیی مسۆگەر دەکات.

گەلی کورد ئێدی کۆمەڵگایەکی هۆمۆژەنە. راستە چینایەتی هەندێک هەیە، بەڵام هەرچۆنێک بێت، هێڵی وڵاتپارێزی بە بناغە وەردەگرێت. ئەم هیڵە، ناسنامەی گەلی کوردە، داهاتووە. مرۆڤەکان پێویستە لەسەر ئەم هێڵە یەکگرتووبن. لەبەرامبەر چی؟ دەبێت لە بەرامبەر هێڵی داگیرکەری، هێڵی هاوکاری و خیانەت یەکبگرین. گەلی کورد گەلێکی بەخیرەتە، واتە وابەستەی ئازادی، شەرەف و ناسنامەی خۆیەتی. ئەوەندە بەسە کە یەکبگرن. لە چوار پارچەی کوردستان، لە دەرەوەی وڵات، کۆنفڕانس، کۆبونەوە، پلاتفۆرم و کۆنگرە ئەنجام بدەن. لە سەدەی دووەمی لۆزاندا، ئەمە گرنگترین پرسی ئەمەیە.

 

 

 

هەدەپە بڕیاریدا لەژێر چەتری هاوپەیمانی رەنج و ئازادی و لە رێگەی پارتی چەپی سەوزەوە بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکات. ئێوە ئەم بڕیارە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

چەند رۆژ لەمەوبەر سەیری کەناڵی ئەی تی ڤی ئاکەپەمان کرد، باسی هەڤاڵ عەباسیان دەکرد. دەیانگوت، نازانین هەڤاڵ عەباس پشتگیری لەم دەکات و پشتگیری لەو دەکات. پەکەکە بە چی دەزانن. پەکەکە خۆی پارتێکی ئایدۆلۆژی و سیاسیە. ئامانجی ئێمە سیاسەتکردنە. بێگۆمان پشتگیری لە لایەنێک دەکەین و پشتگیری لە لایەنێکی دیکە ناکەین. بەگوێرەی ئایدۆلۆژیمان، سیاسەتمان، تاکتیکەکانمان، ستراتیژی و کارەکانمان دەزانین کە تا چ رادەیەک پشتگیری لە کێ بکەین و لە کێ نەکەین. باشە ئاکەپە چی لە پەکەکە دەوێت؟ دەیەوێت بڵێت، نابێت پەکەکە باسی سیاسەت بکات؟ بێگۆمان فاشیستەکان نایانەوێت پەکەکە باسی سیاسەت بکات. بێگۆمان سیاسەت دەکەین بەڵام وەک بزوتنەوەیەکی ئایدۆلۆژی، ئێمە وەک پەکەکە ئەرک و بەرپرسیاری جیاوازمان هەیە. بزوتنەوەی سیاسیە، یاسایی و دیموکراتەکان جیاوازن. ئەوان دەزانن کە چۆن سیاسەتێک دەکەن، بەڵام ئەرکی ئێمەش ئەوەی کە سیاسەتی خۆمان دیاری بکەین. بێگۆمان لایەنێک سوود لەم هەڵوێستە وەردەگرێت، یان لە لایەنێک ئەمەی پێخۆش نابێت.

بۆ نمونە هەموو کاتێک دەڵێین کە بۆ کورد یاسا و دادپەروری نییە، چەندین جار وتومانە، دەبێت ئەوەش بڵێم کە ئێمەی کورد نابێت ئەمە لەبیر بکەین. بگرە ئاژەڵەکانیش لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا مافیان هەیە، دەیبینن کە هەم ناویان هەیە و هەم مافیان هەیە. بەڵام گەلی کورد هیچ ناوێکی نییە. بێگۆمان کورد هەیە، مافی رەوای هەیە، ئەمە جیاوازە، بەڵام دەوڵەتی تورک ئەمەی قبوڵ نییە. لە دەستووری بنەڕەتیدا، هیچ مافێکی بۆ کورد دیاری نەکردووە. گەلی کورد لە دەستووری بنەڕەتیدا خاوەن هیچ مافێک نییە. ئەم دۆخە لە ئەنجامی فشاری سەر هەدەپە و پارتە دیموکراتەکانی دیکەدا دیارە. شمشێری دەمۆکلەس لەدژی هەدەپە بەکار دەهێنن. هۆکارەکەشی ئەوەیە کە پارتێکە دیموکراتەکان، ئازادیخوازەکان، تورک، کورد، هێزە دیموکراتەکان، سۆسیالیستەکان لەنێویدا جێگەی خۆیان دەگرنەوە. چەندین هێز پێکەوە و ئەمەش شتێکی باشە. بەڵام پرسی داخستنی هەدەپە لە رۆژەڤدایە. لەو رۆژەی کە لیستی ناوی کاندیدەکانی ئاشکرا دەکات، دادگا بڕیار لەسەر داخستن یان دانەخستنی پارتەکە دەدات. هەموو جیهان ئەمە دەزانێت.

هەدەپە و سیاسیە دیموکراتەکان کورد ئەزمونیان هەیە. چەندین پارتی دیکە پێشتر داخران، هەندێک پارتی دیکە پەرش و بڵاو کران. بەڵام گەلی کورد، ئیرادەی دیموکراسی، هێزەکانی دیموکراسی و کۆمەڵگاکانی دیکە لەبەرامبەر ئەم فشارانە هەموو کاتێک هەبوونی خۆیان پاراستن و گەورەتر بوون. گەلی کورد و دۆستەکانی گەلی کورد و هێزە دیموکراتەکانی تورکیا، سۆسیالیستەکان، هەڵوێستی هاوبەش دەخەنەڕوو، سیاسەتی دیموکراتی بەڕێوە دەبەن. هەڵبژاردن هەیە و هەدەپە و هێزە دیموکراتەکان سەریان دانانەوێنن. لەبەرامبەر ئەم هێرشە سیاسیە، لە رێگەی پارتی چەپی سەوزەوە بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا دەکەن. بڕیارێکی زۆر راستە. بەگوێرەی ئێمەش بڕیارێکی زۆر لە جێی خۆیدایە. بە هەموو شێوەیەک پێشتر ئامادەکاری خۆیان کردووە. گەلی کورد و سیاستی دیموکراتی ئەزمونی رابردوویان هەیە. گۆڕینی لۆگۆی پارتێک کاری رۆژێکە. فێردەبن و دەنگی خۆیان دەدەن. ئەم دۆخە هیچ زیانێک بە هەدەپە ناگەیەنێت.

چەند رۆژێک بۆ ٤ی نیسان ماوە. ٧٤مین رۆژبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردە. لەبارەی ٤ی نیسان رۆژی لەدایکبوونی رێبەرتی پەیامی ئێوە چییە؟

لە سەرەتادا، ٤ی نیسان لە رێبەر ئاپۆ، گەلەکەمان و هەموو هەڤاڵان پیرۆز دەکەم. ٤ی نیسان رۆژی لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆیە. رۆژێکی گرنگ و واتادارە. گەلەکەمان لەگەڵ رێبەر ئاپۆ خۆی ناسیوە. پەکەکە لەگەڵ رێبەر ئاپۆ لەدایک بوو. رۆژی لەدایکبوونی گەلەکەمان، هێزە دیموکراتەکانە، واتە رۆژی لەدایکبوونی هەموومانە. لەگەڵ ئەوەی رۆژێکە کە دەبێت پیرۆز بکرێت، بەڵام دەبێت گەلەکەمان لەگەڵ ئەم رۆژە، راستی خۆی بزانێت. رێبەر ئاپۆ ٢٤ ساڵە لە ئیمڕالی دیلکراوە. پێویستە ئێمە ٤ی نیسان لە دەرەوە، لەگەڵ رێبەر ئاپۆ پیرۆز بکەین. گەلەکەمان، دۆستەکانمان لە هەموو جێگەیەک رۆژی لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەن، نەمام و دار دەچێنن. ٤ی نیسان رۆژی خۆناسینی ئێمەیە. دروشمی ئێمە ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆیە. رۆژی لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆ لە کوردستانێکی ئازاددا پیرۆز دەکەین.

ف.ق\ ژ.ت\ هـ.ب