سەبری ئۆک: ئێمە کۆتاییمان بە دەسەڵاتی ۲۰ ساڵەی ئاکەپە هێنا- نوێکراوەتەوە

سەبری ئۆک ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند: دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە - مەهەپە تا ئێستا بە هەموو شێوەیەک هێرشی کردووەتە سەر گەلی کورد، بەڵام ئەوانیش دەزانن ئەستەمە گەریلا و گەلی کورد لەناوببەن. ئێمە کۆتاییمان بە دەسەڵاتی ٢٠ ساڵەی ئاکەپە هێنا.

سەبری ئۆک ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەشداریی لە 'بەرنامەی تایبەتی' ستێرک تیڤی دا کرد و هەڵسەنگاندنی بۆ ڕۆژەڤی ئێستا کرد. چاوپێکەوتنەکەی سەبری ئۆک بەمشێوەیەیە.

گۆشەگیریی سەخت لە ئیمرالی بە هەموو شێوەیەک بەردەوامە. فاشیزمی ئاکەپە / مەهەپە تا ئێستا لە بەرامبەر گۆشەگیری خۆی بێدەنگ کردووە، بەڵام لەم دواییانەدا، گۆشەگیریی ئیمراڵیی بە بارودۆخێکی گونجاو وەسف کرد. لە لایەکی ترەوە، گەلی کورد و دۆستانی کورد و لە گۆڕەپانی نێونەتەوەیدا خاوەندارێتییەکی گەورەیان لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان-یان هەیە. ئێوە چۆن ئەم دوو دۆخە هەڵدەسەنگێنن؟

هەر دوو دۆخەکەش ڕاستە. یانی نزیکەی ٢٥ ساڵە گۆشەگیری و دابڕاندن لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە. ئەوە ڕاستییەکە و وەزیری دادی تورکیاش خۆی فریو دەدات و دەیەوێت هەموانیش فریو بدات، لەو بڕوایەدایە، کە دەتوانێت فریو بدات و درۆ بکات. هۆکارەکەی ئەوە نییە، کە زانیارییان لەسەر دۆخی ڕێبەر ئاپۆ نەبێت. باش دەزانن، کە گوشار و ئەوانەی گۆشار دەکەن ئەوان هەر بۆخۆیانن. گۆشەگیری هەیە، هیچ مافی زیندانییەکی ئاسایی بۆ ڕێبەر ئاپۆ بوونی نییە. لە ڕاستیدا ئەوان و سی پی تی-یش پێکەوە لەگەڵ یەک ڕێککەوتوون. سی پی تی بەپێی ئەخلاق و پێوەرەکانی خۆی ناجوڵێتەوە، دەتوانێت گوشار لە دەوڵەتی تورک بکات و ئەوانیش دەزانن گۆشەگیری و دابڕاندن هەیە، بەڵام لەگەڵ یەکتر ڕێککەوتون، وەک بابەتێکی سیاسی لێی نزیک دەبنەوە و درۆ دەکەن.

بۆ دۆخی ڕێبەر ئاپۆ و گەلەکەمان و مرۆڤایەتی و هێزە ڕێکخراە سۆسیالیستییەکان، شۆڕشگێڕەکان شەو و ڕۆژ لەسەر پێن. بە شێوازی جۆراوجۆر ناڕەزایەتیی خۆیان لە دژی گۆشەگیری دەردەبڕێن و بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ لەسەر پێن. لە ڕووەکانی سیاسی، یاسایی و کۆمەڵایەتییەوە خاوەنداریکردن و پشتیوانیکردنێکی لەو شێوەیە بۆ ڕێبەر ئاپۆ هەیە. ئەو پرۆسە و قۆناغە بەردەوامە. گەلی کوردیش تەحمولی نەماوە. کەسێکی وەک ڕێبەر ئاپۆ لەلایەن دەوڵەتێکی داگیرکەرەوە، کە ڕێز لە هیچ بەها و پێوەرێکی مرۆڤایەتی ناگرێت و شەو و ڕۆژ بە شێوەیەکی بەدەر لە هەموو ئەو پێوەرانە لە ئیمراڵی ڕاگیراوە. گەلەکەمان، ئێمەش بۆ خۆمان و کەسانی خاوەن ئەخلاق و پێوەر ئەو شتانە قبوڵ ناکەن. چەند رۆژ لەوە پێش کۆنفرانسێک بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ  و ئەو دۆخەی ڕێبەر ڕێکخرا. کۆنفرانسێکی زۆر بە ناوبانگ بوو. لە ئاستی نێونەتەوەیشدا گفتوگۆی زۆری لەسەر کرا. زۆر کەسانی بیانیی وەک نووسەران، یاساناسەکان و سیاسەتمەداران گفتوگۆیان لەسەر کرد و دەوڵەتی تورکیایان ئیدانە کرد. بەپێی هەموو پێوەر و یاسایەک دروست نییە کە هێشتا ڕێبەر ئاپۆ لە ژێر گۆشەگیری دا بێت. ئەوە هەر خۆی گەلەکەمان هەمیشە لەسەر پێیە. چەند ڕۆژ لەوە پێش دیسانەوە لە دوسلدۆرف گردبوونەوەیەکی جەماوەری رێکخرا. لە هەموو شوێنێک هەڤاڵان و هاوڕێیانمان، ڕێکخراوەکان و گەلەکەمان، وەک دروشمێک، ئێمە هەمیشە باسی دەکەین، بێ سەرۆک ژیان نابێت، ئەوە تەنها قسەیەک نییە، لە مێژووی ئێمەدا ئەوە زۆر سەلمێنراوە. دەیان و سەدان هەڤاڵ ئاگریان لە جەستەیان بەرداوە. بە شێوەیەکی فیدایی هەڵوێستی خۆیان نیشانداوە و گەلەکەمان هەموو شتێکی داوەتە پێش چاوی خۆی. ئەوە قۆناغ و پرۆسەیەکی زۆر گرنگە، بەڵام ئیدی گەیشتووەتە خاڵی کۆتایی. با دەوڵەتی تورکیا ئەوە بزانێت، وەزیری دادی تورکیاش با ئەوە بزانێت. ناتوانێت گەلی کورد فریو بدات، بزووتنەوەکەمان فریو بدات، ناتوانێت کەسانی خاوەن ویژدان، کە پابەندن بە پێوەری ڕاست و دروستی یاساییەوە، فریو بدات. ئێمە دەزانین ئەوان چی دەکەن. مەزەندەی ئەوە دەکەین، کە لە ئیمراڵی چی ڕوودەدات، چ گوشار و زۆردارییەک هەیە و ناڕەزایبوونی تێکۆشانمان، بە هەموو شێوەیەک لە ڕووە سیاسی، یاسایی و کۆمەڵایەتیەکانەوە بەردەوام دەبێت. ئێمە گەیشتووینەتە ئەو بڕوایە، کە تاوەکو ئێستا درۆیان دەکرد، ڕاستەوخۆ دەیانگوت، هیچ گۆشەگیرییەک لەسەر ڕێبەر ئاپۆ نییە، بەڵام ئەمجارە وتیان، شتێکی وەها نییە، یان ئێمە ئاگادار نین.

دۆخێکی گونجاو دەگرێتە دەست، یانی پێش ئەوە سی پی تی وەڵامی تورکیای دابوویەوە، بەڵام تورکیا لە هەمان کاتدا، کە وەڵامیش نییە بۆ سی پی تی، بە دۆخێکی گونجاوی دەزانێت.

سی پی تی ئەگەر پێوەرەکانی خۆی، ڕاستی بەو شێوەیە دیاری بکات، یاسایی نێونەتەوەیی، مافپارێز، کۆمەڵگەی بە ویژدان و دیموکراتیک و ئێمە بۆ خۆمان باش دەزانین، کە دۆخەکە ئاسایی نییە. زیاتر لە دوو ساڵە هیچ زانیارییەک لە ڕێبەر ئاپۆ نییە. لە چ دۆخێکدا دەژی، دۆخی تەندروستیی چۆنە، بە گشتی چۆن دەژی. ئێمە دەزانین، کە گۆشار هەیە. هیچ پەیوەندی و زانیارییەکمان نییە. باشە ئەوە ئاساییە.؟ بۆ هەر زیندانێک شتی وەها ئاسایی نییە. ئەوە نیشانەی چییە؟ لە کەسایەتیی ڕێبەر ئاپۆدا، لە بەرامبەر گەلەکەماندا، لە بەرامبەر مرۆڤایەتی و هێزە دیموکراتیک و سۆسیالیستەکاندا بە تایبەتی لە لەسەر ڕێبەر ئاپۆ ئەو هەڵوێستە و ئەو گوشارە بەردوامە. ئەوەش نیشانەی ئەوەیە. ئیمەش دەزانین، دەبێت گەلەکەشمان بزانێت و دەبێت دۆستەکانیشمان بیزانن. بۆ هەر یەک لە ئیمە، لە هەر ڕوویەکەوە بتوانێت دەبێت ئەرک و بەرپرسیاریی خۆی بەرامبەر بو ڕاستیی ڕێبەر ئاپۆ پێکبهێنێت، بەو شێوەیە ئیمە هەموومان لە جوڵەیەکدا دەبین. کات بۆ ئێمە گرنگە. تۆزێک لەوە پێش وتم، ٤٠ – ٥٠ ساڵە، نزیکەی ٢٠- ٢٥ ساڵە، ٢٥ ساڵ تەمەنێکە، زانیاری نییە. ئەوان چی دەڵێن، دەڵێن ئاساییە، ئەوە مانای چییە، ئێمە باش دەیزانین. دەیانەوێت یاری بە مێشکمان بکەن. بە سوکی نزیک دەبنەوە، جدی نین. پێویستە هەڵوێستی ئێمەش لەو ئاستە ڕادیکاڵتر بێت، فرە لایەن بێت و هەمیشەیی بێت. بەڕاستی بەبێ ڕێبەر ئاپۆ ژیان نابێت. ئێمە جارێکتر ئەوە دەسەلمێنین.

لە لایەکی ترەوە لە ئاستی نێونەتەوەیدا وەستانەوەیەکی گەورە هەیە و ئێمە باسمانکرد. ئەوە لە هەمان کاتدا ئەو کێشانەیە، کە هێزە جیهانییە هەژمونگەراکان تیایدا دەژین، بە بڕوای ئێوە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئەوان چارەسەری و بۆ ئەو خاوەندارییە گەورەیە هەیە؟

پاردایمی رێبەر ئاپۆ، ئێمە وادەڵێین؛ ڕێبەر ئاپۆ مرۆڤێکی ئاسایی نییە، کە کرایە ئامانجی پیلانگێڕییەکی نیونەتەوەیی. ئەو لە ئێمە باشتر دەزانێت، کە پارادایمی سیاسەت و پێوەری دیموکراتیکبوونی کۆمەڵایەتیی سەدە، ڕێبەر ئاپۆ وەک ئەڵتەرناتیڤ دروستیکردووە. شتی وەها لە مێژوودا زۆر کەمە. لە چەند سەد ساڵ جارێک پێغەمبەرێک و سیاسەتمەدارێکی ناودار دەردەکەون. یەکێک لەوانەش ڕێبەر ئاپۆیە. لە بەرامبەر مۆدێڕنیتەی کاپیتالیست، پارادایمێکی نوێ، مۆدێڕنیتەی دیموکراتیکی دروستکرد. لە پێش هەموو شتێک ژنان، کۆمەڵگە بندەستەکان، کۆمەڵگە ئازادیخوازەکان و ڕۆشنبیرانی جیهان، سیاسەتمەدار، کۆمەڵگە بۆ خۆی، مرۆڤایەتی و هەڵبەت بەوە کاریگەر دەبن. واتە مۆدێڕنیتەی کاپیتالیست ناتوانێت پیسی، خراپی، درۆ و دووڕووی خۆی بشارێتەوە. رۆژانە بە هەموو شێوەیەک مرۆڤایەتی شایەتی ئەوە دەبێت، کە لە مۆدێڕنیتەی کاپیتالیست دا چی دەگوزەرێت. لە بەرامبەر ئەوەدا، کاتێک ڕێبەر ئاپۆ، مۆدێڕنیتەی دیموکراتکی نوێی دروستکرد کە هەموو کەس بەرژەوەندیی خۆی، ئازادیی خۆی، دیموکراتیکبوونی خۆی تیادا دەبینێت. هەڵبەت تاوەکو دەڕوات کاریگەریی لەسەر مرۆڤایەتی و لەسەر جیهان زیاتر دەبێت. من لەو بڕوایەدام، ئەگەر پێش هەموو شتێک وەک بزووتنەوە، ئێمەی حیزب بۆ خۆی و هەرەها ئەوانەی، کە دەتوانن ئەو کارە بەڕێوەببەن، ئێمە باشتر پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ، بە تەنها پارێزنامەکانی ڕێبەر ئاپۆ، ئێمە باشتر بمانتوانیایە بە ڕێکخستنمان بکرادایە و نیشانی مرۆڤایەتیمان بدایە، تێمانبگەیاندنایە، هەڵوێست و نزیکایەتیی ئەوان لە ئاستێکی بەرزتردا دەبوو. کەموکوڕیی ئێمە، لە هەمان کاتدا وەک ڕەخنەگرتن لە خۆمان باس دەکەین. بەڵام گرنگە، کە دەبێت لەو بابەتەدا زیاتر و زۆرتر و باشتر ڕاوەستەمان لەسەر بکردایە.

ساڵێک بەسەر هێرشە داگیرکەرییەکان بۆ سەر زاپ، ئاڤاشین و مەتینا تێپەڕی. داگیرکەری فاشیست حسابی ئەوەی دەکرد، کە لە دوو بۆ سێ هەفتەدا بە ئامانجی خۆ بگات، بەڵام حسابی گیرفان و بازاڕی یەکی نەگرتەوە، داگیرکەری فاشیست، حسابی چیی دەکرد، بەرامبەر ئەو چی ڕوویدا؟ هەروەها بەرخودانی گەریلا چیی سەلماند؟

ئێمە باسی دەکەین. تێکۆشانمان لە بەرامبەر زوڵم و چەوساندنەوە و داگیرکەریی دەوڵەتی تورک، وەک بەشی سەربازی لە ١٥ی ئاب (تەباخ) و لەو کاتەوە ٣٠ ساڵی تێپەڕاندووە و لەو ئاستەدا بە دەیان ساڵ بەردەوامیی دەبێت. لە ڕۆژی یەکەمی هەڵمەتی ١٥ی تەباخەوە  و بۆ ئەوەی ئێوەش بیرتان بکەوێتەوە، دەیانوت، 'کۆتایی بە پەکەکە' هات، تەمەنیان ٢٤ کاتژمێرە، ٤٨ کاتژمێرە' یانی بە کاتژمێر تەمەنی ئێمەیان دیاری دەکرد تاوەکو ئێمە نەتوانین لەسەر ئەم خاکەدا بمێنینەوە و ئێمە لە ناو ببەن. دەیان ساڵ تێپەڕی، بەڵام دووبارە هەمان ئەو شتانە دەڵێنەوە. هەموو ڕۆژێک دەڵێن، ئێمە ئەوەندە کەسمان شەهید کرد، ئەو کەسانە لە ناوچوون، ئەمساڵ لە ناو دەچن، دەیانەوێت بەوە لایەنی دەرونی دروست بکەن. خۆیان بڕوا بە درۆکانی خۆیان دەکەن، دەیانەوێت هەموو کەسیش باوەڕ بکات. بێگومان کۆڵەکەیەکی سەرەکیی شەڕی تایبەت لایەنی دەرونی و پڕوپاگەندەیە. دەوڵەتی تورک لەو بابەتەدا هەندێک شارەزایە، لەسەر درۆ دامەزراوە. لەبەر ئەوەش دەتوانێت زۆر شت پێچەوانە بکاتەوە و پێشکەشی کۆمەڵگەی بکات. درۆیەک لە بەرامبەر شەڕی بەرخودانی زاپ، ئاڤاشین، مەتینا و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا. لە ساڵی ٢٠٠٨دا وەهایان وتبوو. دیسانەوە لەسەر زاپ گورزێکی زۆر قورس و گرانیان خوارد، لە ماوەیەکی کورتدا ناچار بوون بگەڕێنەوە، بێگومان ئەمجارە ئامادەکاریی زۆر ستراتیژیک لە بەرامبەر ئێمە، لە بەرامبەر گەریلاکانی کوردستان هەپەگە و یەژاستار ، کە ٨ سالە بەبێ ڕاوەستان و بە هەموو شێوەیەک، بە هەمو چەک و شێوازێک، کە هەموو یاسا نێونەتەوەییەکان و ئەخلاقی شەڕ پێشێل دەکات، بەو شێوەیە دێتە سەر گەریلا. ڕاستە ئێمە لە دەستدانمان هەیە، بەڵام گەریلا ٨ ساڵ لەسەر پێ مایەوە. ئەوە تەنها بۆ خۆی سەرکەوتنێکە. بێگومان ئێمە بەوە خۆمان ناخەینە دۆخی ئاسودەبوونەوە، بەڵام با هەموو کەس بزانێت، کە لە مێژووی دەوڵەتی تورکی چەوسێنەر و داگیرکەردا شتی وەها نییە، کە بەرخودان بە ساڵان بەردەوام بێت، بە ٨ ساڵ وەک ئەوەی باسمانکرد، وەک لە بەرامبەر ناتۆ بەرخودانی کرد، سەریش بکەوێت و هێشتا درێژە بە تێکۆشانەکەی خۆی بدات. ئەوە سەرکەوتنێکە و دەبێت گەلەکەمان ئەوە بزانێت. یان لە هەر هەلومەرجێکدا لە بەرامبەر هەموو تەکنیک و تەکنەلۆژیا، هەموو هێز و هەموو هێزە نێونەتەوەییەکان گەریلا بەرخودان دەکات و هێشتا لە بەرخوداندایە. دەوڵەتی تورک تا ئێستا چیی دەوت، درۆکانی دەرکەوتن، ئەنجامی بە دەست نەهێنا. بێگومان شەڕیش بەردەوامە. زاپیش وەهایە. زاپ هەر بۆ خۆی مێژووی زاپی هەیە. کاتێک مرۆڤ دەڵێت زاپ، هەڤاڵ فازیل دێتەوە یادی مرۆڤ. ئەو سەنگەرانەی شەڕ، ئەو کاتە ئامادەکران بۆ ئەمڕۆش بەکار دەهێنرێن و بە کەڵک دێن، بە ڕاستی ڕەنج و عەقڵی سەرەکیی دروستکردنی ئەو سەنگەرانە هی هەڤاڵ فازیل بوو. بەم بۆنەیەوە بە پێزانینەوە یادی فەرماندەی گەورە و نەمر هەڤاڵ فازیل دەکەمەوە. بەبێ دوودڵی و گومان ئیمەش و هەموو گەریلاکانی کوردستانش لەسەر ڕێگاکەی هەزاران هەڤاڵ فازیل بە ڕۆح و ئیرادەی فیدایی، بە شێوازێکی ئافرێنەرانە بەرەنگاری و بەرخودان دەکەین. نەک هەر زاپ، بەڵکو هەموو شوێنێک بۆ ئەوان و لە نێوان ئێمە و چەوسێنەر – داگیرکەر دا بست بە بست گۆڕەپانی شەرە. یانی هەناسە بە هەناسە و بست بە بست ئێمە لە ناو شەڕداین. هەڤاڵ بەو شێوەیە شەڕ دەکەن. لە بنەڕەتدا سیاسەتمەدارانی کوردی شۆڕشگێڕیش، ئەوانەی لە دژی ناهەقی و زوڵم، لە دژی فاشیزم، هەموو کەسێک لە پێش هەمووشیانەوە کۆمەڵگەکەمان و گەلەکەمان لە بیری نەچێت و ڕۆژانە بەبیری خۆی بهێنێتەوە. ئەو هەموو هێزە، داگیرکەر بەرەو کوێ دەڕوات، کە هیچ کەسێک ناڵێت تۆ هەنگاوت بە هەڵە دانا، جارێکیتریش من وتم، ئەسپەکانیان، شمشێرەکانیان بەبێ ترس لە هەموو شوێنێک ڕادەوەشێنن و هەنگاو دەنێن.

چ سوریا، چ عێراق، چ لیبیا هەروەها کەس ناڵێت کە بوەستە، یاخود ئەوە مافی تۆ نییە، تۆ چیدەکەیت؟ دەوڵەت تورکیا لەم بێدەنگیە هێز وەردەگرێت. هەروەها بە پشتگیری نێونەتەوەیی  بەم جۆرە هەڵدەکوتێتە سەر گەریلا. چ چەکی کیمیایی، بۆمبی ئەتۆمی، تەنانەت دوژمنێکی بێ پرەنسیپ و بە ئەخلاقە کە ئاگر لە تەرمەکانی خۆیشی بەردەدات. ئەگەر دوژمنێکی دڕندەی لەم جۆرە کە ئاگر لە سەربازانی خۆی بەردەدات و دەیانسوتێنێ، ئەگەر لە دەستی بەربێت چی بەسەر گەلی کورد و گەریلاکانی ئازادیدا ناهێنێت؟ مرۆڤەکان دەبێت بزانن لە بەرامبەر هێزێکی لەم چەشنە تێکۆشان دەکرێت. تێکۆشان بەردەوامە. بێگومان هەمووشتێک بەو جۆرە نابێت کە ئێمە ویستوومانە، ئێمە لەبەرامبەر هێزێکی بێ ئەخلاق و بێ پڕەنسپ کە خۆی باش ئامادەکردووە لە ناو شەڕ و تێکۆشانداین. بەڵام نەگەیشتووەتە ئەنجام، ٨ ساڵ، ئاماژەی ٨ ساڵ بەرەو ئەوەیە کە هێڵی رێبەر ئاپۆ، گەریلاکانی ئازادی، شەهیدان و فەرماندەکانی سەردەکەون. ئەم هەشت ساڵە ئەمەی بە ئێمە سەلماند. لە یەکەم رۆژەوە تا ئەمڕۆ شەڕی نێوان ئێمە و دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا، لایەنێکی شەڕ بەردەوام پرۆپاگەندەیە. لەلای ئێمەوە ئەخلاقی شەڕ هەیە. فەرماندەکانمان و رێکستنەکەمان بە گشتی بە گوێرەی ئەخلاقی نێونەتەوەیی و پێوانەکانی شەڕ دەجەنگن. بەم جۆرە مامەڵە دەکات و شەڕ دەکات، پرۆپاگەندەش دەکات. بەڵام دەوڵەتی تورکیا بەم جۆرە نییە. دەوڵەتێکی بێ پرەنسیپە، بێ ئەخلاقە و بەم جۆرە هەڵدەکوتێتە سەرمان. لەبەرامبەر دەوڵەتێکی لەم جۆرەدا ئێمە لە شەڕداین. هەموو رۆژێک دەڵێت کۆتاییمان بە گەریلا هێناوە، هەموو رۆژێک دەڵێت پشتی ئەوانمان شکاند. هەپەگە و یەژاستار بەر لەماوەیەک کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆیان سازکرد، بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە فەرماندەکان و هەڤاڵانی پەیوەندیدار، بۆ ماوەی چەند رۆژ گفتوگۆ و کارنامەیەکی زۆر دەوڵەمەند و فرەلایەن خرایەبەرباس. ئەم کۆبوونەوەیە لە هەمان کاتدا وەک وەڵامێکە بۆ ئەو شەڕەی لە بەرامبەر گەریلا و گەلەکەماندا ئەنجام دەدرێت. دۆخێکی زۆر نائاسایی و هەستیارە، بەردەوام لەناو شەڕداین، تەواوی فەرماندەییمان و هەڤاڵانی پەیوەندیدارمان کۆبوونەوەیەکی لەم جۆرەیان کە ئەنجامداوە، تەنیا ئەو کۆبوونەوەیە خۆی لە خۆیدا سەرکەوتنە، پیرۆزبایی لە هەڤاڵان دەکەین. دەزانین گفتوگۆی چڕ و قووڵ کراون. بڕیاری زۆرگرنگی مێژوویی کورتخایەن و درێژخایەن دراون. هەروەها پلانی رۆژانە، کورتخایەن و درێژخایەن داڕێژراون. وەک هێزێک، وەک هەڵسەنگاندنی پراتیکی ساڵێک نەخشەڕێیەکی نوێ دارێژرا. لەو بڕوایەداین سەرجەم فەرماندەکانمان و هەموو هەڤاڵان و گەریلاکان، لەسەر بنەمای گفتوگۆ، شیکاری و ئەنجامنامە کۆبوونەوەیان ساز کرد بە ئەزمونی چەند ساڵەوە رۆڵێکی باشتر دەگێڕن. بە دڵنیاییەوە ساڵێکی زۆر دژوار تێپەڕبوو. هەموو رۆژێک بە گیانبازی تێپەری. گەریلاکانی پەکەکە، کادرەکانی پەکەکە، هەپەگە و یەژاستار نەبوونایە، بەراستیش هیچ مێشک و ئیرادەیەک لە بەرامبەر دوژمنێکی بەم جۆرە دڕندە و پڕچەک و تەکنەلۆژیا، کە هەموو شتێکی بێ ئەخلاقی و بێ پرەنسیپی بەکاردەهێنێت، هەم خۆڕاگری بکەن و هەمیش نەهێڵن لە کۆنسێپت و ستراتیژی خۆیاندا سەربکەون. لەبەر ئەوەش کۆبوونەوەی فەرماندەیی هەپەگە وەڵامێکی مێژووییە. تۆ بینیت وتیان ناتوانن سەریان دەربهێنن، هەموو رۆژێک سولەیمان سۆیلو و کەسانی دیکە بەم جۆرە دەدوێن ' لە حەشارگەکانی خۆیان ناتوانن هەناسە بدەن' بەڵام ئەوەتا هەموو هەڤاڵان، هەڤاڵانی پەیوەندیدار و فەرماندەکان پێکەوە کۆبوونەوەیان سازکرد و بۆ ماوەی چەند رۆژ پلانسازی خۆیان ئامادەکرد و بڕیاری پێویستیان وەرگرت. ئێمە سپاسیان دەکەین و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین. لە هەمان کاتدا وەڵامێک بوو بۆ درۆکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری تورکیا.

ئێستا لە تورکیا قەیرانێکی ئابووری هەیە. هەموو کەس و هەروەها دەسەڵاتیش باس لەم قەیرانە ئابوورییە دەکەن. بەڵام کەس باس لە هۆکار و سەرچاوەکانی ناکات. ئەو بودجەیەی بۆ شەڕ لە دژی گەلی کورد تەرخان کراوە هەیە.بۆجی کەس باس لەوە ناکات، بۆچی لە رێگەی هۆکاری جیاجیاوە شرۆڤە بۆ ئەو قەیرانە ئابووریە دەکرێت؟

بۆ کێ دەتوانێت بیکات؟ لەبەرامبەر دەەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە کێ دەتوانێت قسە بکات، رەخنە بگرێت؟ دەبینین رۆژانە چ گوشارێک دەکرێت، جۆن گەمە بە کەسایەتیان دەکەن، گەمە بە بەرژەوەندییەکانیان دەکەن، دەیانخەنە زیندانەوە. هەموو شتێک دەکەن. رێگە لە گفتوگۆ گیراوە. ئێستا کۆمەڵگای تورکیا، ئەوانەی مشتومڕ دەکەن باجی ئەو مشتومڕەی دەیکەن لەبەرچاو دەگرن. دۆخێکی ئاسایی نییە، دۆخی شەڕ و سیاسەتەکانی ئاکەپە تاوتوێ بکەن. سەرباری ئەوەش ئەو کەسایەتیانە هەن کە گفتوگۆ دەکەن. ئەوان کارێکی گرنگ دەکەن، دەبێت باشتر بەردەوام بن. ئابووری تورکیا نەک هەر ئەمرۆ، لە یەکەم رۆژەوە تادێت دژوارتر دەبێت. یەک لە هۆکارەکان ئەو شەڕەیە کە بەرامبەر گەلی کورد دەکرێت، لەبەرامبەر گەریلاکانی ئازادی دەکرێت. ئەمە ئاشکرایە. ئەوان بودجە و تێچوەکان کە بۆ شەڕ ئامادەی دەکەن و خەرجی دەکەن هەرگیز بۆ کۆمەڵگای تورکیای باس ناکەن. جارێکیان ئەردۆغان بە شێوەی نەخوازراو باسی شتێکی کرد. ناچار بوو یا خود لەدەمی دەرچوو کە 'ئێوە دەزانن نرخی فیشەکێک چەندەیە؟' بەڵام راست ناکات. ئەگەر راست دەکەن، ئەو برسێتی، دۆخی خراپی ئابووری، دۆخی کۆمەڵگای تورکیا و بە گشتی گەلی کوردیش دەبێت کە باس لە هەندێکی بکات، چ مافێکمان لەو شەڕەدا هەیە؟ تەنیا بۆ ئەوەی پرسیارێکی بەو جۆرە نەیاتە بەرباس، کەسێک بەم جۆرە بیرنەکاتەوە بەر بە هەموو شتێک دەگرێت. خۆی لە خۆیدا دەوڵەتێکی دیموکراتیک نییە کە هەموو شتێک بۆ کۆمەڵگا باس بکات. هەموو شتێک شاراوەیە. شەڕێکی تایبەتیشە لەخۆیدا. بەراستیش هەموو سەرچاوەکان و هەموو یەدەگی خۆی بۆ ئەم شەڕە تەرخان کردووە. هەموو شتێکیان فرۆشت، قەرزاری هەمووانە، تەنیا بۆ گولـلەیەک. ئەو تێچووە بەتەنیا بۆ زاپی تەرخان دەکەن، ئەو فڕۆکە، تانک و بۆمبانەی بەکاردەهێندرێن هێندەی دنیایەکە. ئەستەمە کاریگەری ئەمە لەسەر ئابووری تورکیا زۆر نەبێت. بەڵکو یەکجار کاریگەریەکەی قورسە. نەک هەر ئەمڕۆ وەک من باسم کرد لە سەرەتاوە بەم جۆرەیە. بەڵام ئەمرۆ دژوارتر بووە و هەموو رۆژێک پسوڵەکانی بەسەر کۆمەڵگای تورکیادا دەسەپێندرێت. ئەو هەمووە هەژاری، برسێتی و نەداری، دەبێت کۆمەڵگای تورکیا بزانێت کە هۆکارەکەی ئەم شەڕەیە. پارادۆکس یا خود ناتەبایی و بێ ئەخلاقی ئەوەیە کە بەرژەوەندی ئەم کۆمەڵگایە لەم شەڕەدا نییە. بەڵام باج و تێچووەکەی ئەوان دەیدەن. ئەمەش روونە و لەبەرچاوە. ئابووری تورکیا بۆ ماوەی چەندین ساڵە بە قەبارەی سەدان ملیار دۆلار لەبەرامبەر ئێمە بەکاردەهێندرێت. چەند جار وتبوویان: ئەگەر ئەم شەڕە نەبوایە، ئەگەر ئەم شەڕە نەبوایە ئابووری تورکیا ٥٠ هێندە زیاتر لە ئەمڕۆ باشتر دەبوو. ٥٠ هێندە زیاتر، بیربکەنەوە کە دۆخەکە چۆن دەبوو. وەک وڵاتێکی ئەوروپی چۆن دەبوو. ئەوان هەموو دەوڵەمەندی خۆیان، یەدەگی خۆیان و هەموو تواناکانیان نەک هەر ئەوەش، هەموو کەسانی نەدار، نەزان، کە نازانن بۆ چی دەچنە سەربازی بۆ تورکەکان، نازانن بۆچی ژیانی خۆیان لەدەست دەدەن و دەمرن، هەموو شتێکی سەفەربەر کردووە و بەکاریهێناوە. هەپەگە زیانە گیانیەکانی ئاشكرا کرد، ئاماژەی بەوە کرد تەنها ساڵی ڕابردوو، نزیکەی ٢٠٠٠ سەربازیان مردوون. ئەمە تەنها ڕاگەیەندراو، بۆچی کەس لە مەرگی ئەم سەربازانە ناپرسێتەوە، یاخود ناپرسێت بەرژەوەندییەکانیان لەم شەڕەدا چیین؟

بۆچی ئاگر لە تەرمی مردووانمان بەردەدەن؟ یان تەرمی مناڵەکانیان.

ئەوان بێدەنگن، بوێری ناکەن. کاتێک بوێری دەکەن بۆ بەرگری لە گیان و ماف و ژیان و برسێتی خۆیان، هیچ کەس ناتوانێت باس لە سەرکەوتن یان شکستی ئابووریی تورکی بکات.

سەبارەت بە حکومەتی ئاکەپە و مەهەپە، هەردەم باس لە دیمۆگرافیک دەکرێت و دەڵێت «وڵات، میللەت، یەکپارچەیی، ئەوان پارچەمان دەکەن، ئێمەش هەموو شێک ساز دەدەین". 

کەچی مناڵی ئەردۆغان و دارودەستەکەی لەم شەڕەدا نەمردوون، شوێنی سوپای تورکی نەکەوتن بەرەو چیاکانی کوردستان، بەڵکو کۆمەڵگەی تورکی ئەم کارە دەکات و بەبێ هیچ پسوولەیەک بەرەو مەرگ دەینانێرن، لەلایەکی تر، هەندێک دەپرسن، ئەردۆغان پێش ئەوەی ببێتە سەرۆک وەزیرانی تورکیا، دۆخی ئابووری خۆی و بنەماڵەکەی چۆن بوو، ئەی ئێستە چۆنە؟

هەمووان هاودەنگن لەسەر ئەوەی جیاوازییەکی گەورە لەم دوو قۆناغەدایە، نەوەک هەر ئەوەندە، بەڵکو ئەوان وەک کۆمپانیا و گرێبەستێک لەنێو ئاکەپەدا لەیەک جیانابنەوە، سەرەڕای هەموو شتێک یەکتر دەپارێزن، بۆچی؟

چونکە گەندەڵییەکانی یەکتر دەزانن، ڕێگەنادەن کەس دژیان بدوێت، هەموویان بەشدارن لەو ماڵوێرانییەدا، دزییەک هەیە و هەمووان پشکیان تێدایە، ناخوازن کۆمەڵگەی تورکی یەکبگرێت، یان ئابوورییەکەی پێشبکەوێت، هەمووان ئەوە دەزانن، ئەوەشی نەزانێت پێویست بزانێت، ئێمە بەردەوام دەڵێین ئابووریی تورکی سەقامگیر نییە، هۆکارەکەشی شەڕکردنە لەگەڵ ئێمەدا، بەو هۆیەوە تورکیا کەوتۆتە قەیرانێکی قووڵەوە و ناتوانێت لێی دەربچێت.

ڕۆژی ٢٤ ی نیسان، ساڵیادی قڕکردنی ئەرمەنە، پێش ١٠٨ ساڵ، گەلی کورد و ئەرمەن و گەلانی تر لەسەر ئەم خاکە ژیاون، بەڵام گەلی ئەرمەن ڕووبەڕووی قڕکردن بوویەوە، بەهۆی زیهنیەتی فاشیستی ئیتیحاد و تەرەقی، تا ئێستا ئەم فاشیزمە بەردەوامە، ئەمڕۆ لە دوو ڕەهەندی کەلتووری و سیاسییەوە گەلی کورد قڕدەکرێت، لەم یادەدا پەیامی ئێوە چییە؟

سەرەتا ئەم کارەساتەی سەر گەلی ئەرمەن شەرمەزار دەکەم، ئەو ڕۆژە چۆن ڕوویدا، بۆچی ئەو کۆمەڵکوژییە دژی گەلەکەیان بەرپا کرا، ئەوانە کێ بوون، کام زیهنییەت ئەنجامیدا، ئێستە ڕەوشەکە چۆنە؛ واتە مێژووی خۆی مێژووی گەلی ئەرمەن زیندوو دەکاتەوە، ئەوکات ژیانیان چۆن بووە، ئێستە چۆنە؟ مێژووی دەوڵەتی تورکی پڕە لە کۆمەڵکوژی، کوشتن و بڕیاری کۆمەڵکوژی و قڕکردنیان سەپاندووە بەسەر هەر کەسێک لەگەڵ بەرژەوەندییەکانیان نەگونجێ و نەبێتە کۆیلە و خزمەتکاریان، جا کورد بێت یان ئەرمەن یان ڕۆم، هەر کێ بێت، تەنانەت عەلەوییەکان، دەوڵەتی تورکی لەسەر ئەم بنەمایە دامەزراوە، هەرگیز ڕەزامەندی گەلی ئەرمەن و کوردی بەدەست نەهێناوە و بەم شێوەیە کۆماری دامەزراند، کۆمارەکەی لەسەر بناغەی قڕکردنی گەلی کورد و گەلی ئەرمەن و گەلانی تر بنیاتنا، ئەمە ڕاستییە، ئەمە مێژووەکەیانە. لە سەرەتای سەدەی بیستەم بە نەفیکردن دەستیپێکرد، نزیکەی ٦٠٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستدا بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لە ناوچەکانی مەرعەش و ئەدیامان و سەمسور، ئەوەشی مایەوە کۆمەڵکوژکران، ئەوانیتریش ناچار بە هەڵاتن کران، واتە بەزۆرەملێ ئاوارە کران، زۆربەیان کۆچیان کرد بەرەو دەرەوی کوردستان و تورکیا، تورکیا دەوڵەتێکی ستەمکاری بەم جۆرەیە، لەسەر بنەمای بەها مرۆیی و دیموکراتی و کۆمەڵایەتییەکان، بەڵکو وەک گوتمان، لەسەر کۆمەڵکوژی و قڕکردن دامەزراوە، هێشتاش ئەم زیهنیەتە بەردەوامە، ئەوان دەڵێن کاری خۆمان لەگەڵ گەلی ئەرمەن تەواو کرد، ئێستە گەلی کوردیان لەپێشە، ئەردۆگان و باخچەلی بەم زیهنیەتەوە و لەڕێگەی دەستبەسەراگرتن و بەکارهێنانی سوپا و ئاسایش و دادەوەرییەوە، بەناوی دەوڵەت و کۆنتڕۆڵی دامەزراوە و دەزگاکانەوە، دەیانەوێت ئیرادەی گەلی کورد و ئیرادەی پەکەکە بشکێنن، هەمان ئەو تاوانەی دەرهەق بە گەلی ئەرمەن بەرامبەر گەلی کورد دووبارە دەکەنەوە، تا لانیکەم گەلی کورد ڕازی بکەن بە کۆیلایەتی و ملکەچبوونی دەسەڵات بەبێ کێشە، کۆمەڵێک ئامانجی نامرۆڤانەی دژی ئێمە خستۆتە پێشچاو و هێشتاش بەردەوامە، دەیانەوێت باوەڕ بەمە بهێنن، دەیانەوێت خەڵک باوەڕ بەمە بکەن، بەڵام نەخێر، ئێستە تەنها وەک پاساوێک بۆ مانەوەی دەسەڵاتەکەی بەکاری دەهێنێت، باش دەزانن لەناوبردنی گەلی کورد و پەکەکە و یەژاستار و هەپەگە مەحاڵە؛ بەپێچەوانەوە، ئێمە بە هۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ڕەوشی شەڕ و ڕەوشی خۆمان دەکەین، گەیشتووین بەو باوەڕەی کۆتاییمان هێناوە بە دەسەڵاتی ٢٠ ساڵەی ئاکەپە. ئەمە پرسێکی سەرەکییە، کاتی کۆتاییهاتنی دەسەڵاتەکەیان هاتووە. یەکێک لە هۆکارەکان، دڕندەیی ئەوانە؛ واتە، بەو کارانەیان پاساوێکیان بۆ مانەوە نییە. بۆ نموونە، وەختێک باس لە باشکردنی ئابووری دەکەن، ئەمە شتێکی درۆ و مەحاڵە، گوایە بە ڕۆژ و شەوێک دیموکراسی دەهێنن، ئەمە ناکرێت، ئەوان لەڕێی لەناوبردنی دیموکراسییەوە دەتوانن شەڕ بکەن، ئێستە یەک پاساویان ماوە، وەک بنێشت دەیجوونەوە، دەڵێن: «پەکەکە لەناودەبەین»، دەیانەوێت ڕەوشێکی سایکۆلۆژی وەها لەنێو جڤاکدا بخوڵقێنن، تا قبووڵکردنی گۆڕەپانی نێودەوڵەتی بەدەستبهێنن، هەموو هەلێکی نێودەوڵەتی دژمان بەکاربهێنن؛ بە مانایەکی تر، ئەوان پسپۆڕ و لێزانن بۆ قڕکردنی گەلان و وێرانکردنی شوناسەکان، بەڵام دڵنیایین کۆتاییان هاتووە.

لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا و باکوری کوردستان، چارەسەری پرسی کورد و پرسەکانی دیکەی تورکیا بوون بە ڕۆژەڤ و باس دەکرێن، چۆن ئەم گفتوگۆکان لەم بارەیەوە و ڕەوشی هەڵبژاردن هەڵدەسەنگێنن؟

هەمووان دەڵێن ئەم هەڵبژاردنە جیاوازە، ئێمەش دەڵێین ئەمە هەڵبژاردنی سەدەیە بۆ کۆماری تورکی، هەڵە نییە، زۆر گرنگە، ئەم گرنگییەی هەڵبژاردنەکانی ئەم جارە لەکوێوە دێت؟ گرنگییەکە ئەوەیە، فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە و حکومەت و دەسەڵاتی تاکەکەس کاریگەری لە هەمووان دەکەن، بێگومان وەهایە، ئەم فاشیزمە دژی هەمووانە لەدەرەوەی ئاکەپە و مەهەپە؛ بڕوانن، لە جەنگی جیهانیی دووەمیش ڕەوشەکە بەم جۆرە بوو، سۆسیالیزمی سۆڤییەتی و ئەمریکا و ئەوروپا، بەرەیەکی دیموکراتیک و بەرخۆدانیان پێکهێنا دژی هیتلەر و مۆسۆلینی و فرانکۆ. لەکۆتاییدا، هەریەکەیان لە بەرەیەک بوون، یەکێکیان بانگەشەی سۆسیالیزمی دەکرد، ئەویتر ڕابەری ئیمپریالیزمی ئەمریکی بوو، بەڵام یەکیان گرت. ئەمەش بۆ ڕەوشی تورکیا ڕاستە، فاشیستەکانی وەک ئەردۆگان و باخچەلی، دوژمنایەتی هەرکەس دەکەن دژی خۆیان و بەرژەوەندییەکانیان بوەستێتەوە، بۆیە ئەوانەی بەشێوەیەکی ئۆبژێکتیڤ لەیەک نزیکدەبنەوە دژی فاشیزم، زۆرجار هەمان قسەی ئیی پارتی (ÎYÎ Partî)  و پەکەکە دەکەن و دەڵێن، ئێمە دژی فاشیزم دەوەستین، هەڵبەت ئەوان وەها دەڵین، ئەمە ڕاستە، بۆچی...؟ ئەگەر فاشیزمەکە هێندە توند نەبوایە، هەمووان ئەم هەڵوێستەیان نەدەبوو، فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە گەیشتۆتە ئەم ئاستە، ئێستە ڕەوشی هەڵبژاردن چۆنە...؟ ئاخۆ لەم هەلومەرجەی تورکیا دەکرێت لەڕێگەی دیموکراسی و هەڵبژارنەوە ئەم دەسەڵاتە کۆتایی بێت؟ ئەم بانگەشەیە بەو جۆرەیە، سیاسەتێکی دیموکراتیک، یاخود سیاسەتمەدارەکان و پارتەکانی تر، ئەنجامێک لە هەڵبژاردن بەدەستدەهێنن و دەتوانن ئەم فاشیزمە بڕوخێنن و دووبارە سیستەمی پەرلەمانی بگەڕێننەوە؛ ئێمە وا دەڵێین، واتە سیستەمی پەرلەمانی مانای ئەوە نییە هەموو شتێک دیموکراتیکە، پێشتر سیستەم پەرلەمانی بوو، ناوەڕۆک گرنگە، بەڵام گرنگ لە ئێستادا بەزاندنی ئەم فاشیزمەیە لەڕێگەی هەڵبژاردنەوە، لەم پێناوەدا هاوپەیمانی کراوە، هاوپەیمانی میللەت پێکهات، هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی پێکهات؛ ئەمە شتێکی ڕوون و بەرچاوە. بەگوێرەی ئاماژە هەنوکەییەکان، هیچ چارەسەرێکی تر نییە، فاشیزمی بیست ساڵەی حکومەتی ئاکەپە و مەهەپە دەبێت بڕوخێت، دۆڕانی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە ڕەوشێکی نوێ دەبێت بۆ تورکیا و کوردستان، بۆچی؟ زۆر شت تاقی کرایەوە، بۆ نموونە، حوکم کردن لەڕێگەی هێزە، دوور لە پێوەر و ئەخلاق، بە هەموو تەکنیکە پێشکەوتووەکانەوە هێرشکرایە سەر گەلی کورد و پەکەکە، هێرشکرایە سەر کەسانی دیموکراتیک و دامەزراوە دیموکراتیکەکان و جڤاکی دیموکراتیک، هەموو شتێکیان بەکارهێنا، بەڵام ئەنجامەکەی هەر شکستی فاشیزم بوو. واتە، عەقڵ دەڵێت نابێت دەسەڵات هەمان شت دووبارە بکاتەوە، دووبارە نەکردنەوەی هەمان شت ڕەوشێکی نوێیە، شتێکی ترە، ئەوەی دەمێنێتەوە دەکەوێتە ئەستۆی توانای هێزە دیموکراتیکەکان، دەکەوێتە ئەستۆی ئێمە، پێویستە بەباشی کاربکەین و بەباشی خۆمان ڕێکبخەین، هیچ شتێک بەبێ تێکۆشان بەدەست نایەت. لەگەڵ ئەوەشدا، بنەمای بەگژاچوونەوەی فاشیزم ئەوەیە، جڤاک دیموکراتیکتر بێت، کێشەکان بە ڕێگەی دیموکراتیک چارەسەر بکرێن، ژینگە و بناغەیەک بۆ ئەمە دابمەزرێت. بۆیە ئەمە گرنگە، ئەگەر فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لەم هەڵبژاردنە بدۆڕێت، هەمووان وەک لەدایکبوون دەیبینن، پێش هەڵبژاردن و پاش هەڵبژاردن، چونکە پێش هەڵبژاردن هێزی تاکەکەس هەبوو، فاشیزم هەبوو، ڕژێمی تورکی وەها بوو؛ پاش هەڵبژاردن ڕەوشەکە جیاواز دەبێت، بۆیە گرنگە.

چۆن خەباتی هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی هەڵدەسەنگێنن؟

هەڵبژاردن کەمی ماوە، هەموو کاتژمێرێک گرنگە، نابێت کەس پشوو بدات، دەوڵەت دەرفەتی زۆری لەبەردەستە، دەوڵەت لە ئاکەپە و مەهەپە پێکهاتووە، دەوڵەت گەمەی زۆرە، ئەوان مێشک و زاکیرەیان لەبەردەستە، دەتوانن گەمە بە زۆر شت بکەن، هەندێک قەناعەت و باوەڕ دەکەن. وەک هاوپەیمانیی ئاکەپە و مەهەپە دەتوانن بە هەندێک گەمە ڕەوشەکە بگۆڕن و براوە بن، نابێت ئەمە بە کەم وەربگرین، ئەمە زۆر جدییە. بەڵام لەوە جدیتر، پێویستە بەباشی کاربکەن، زۆر زیاتر، تا بەدیهاتنی ئەنجامێکی باش، بۆ نموونە، لە تەلەفزیۆن دەبینین جۆشوخرۆشێکی مەزن هەیە بۆ هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی، دەبێت ئەمە هەبێت. هەشت ساڵە ئەم گەلە ڕووبەڕووی گوشار دەبێتەوە، کەس ناتوانێت هەناسە بدات، پێویستە لە چوارچێوەی هەڵبژاردن، سەردانی ماڵ بە ماڵ و گوند بە گوند و گەڕەک بە گەڕەک بکرێت، بڵاوببنەوە، نووسینگەی هەڵبژاردن بکەنەوە و ڕیزی هەڵپەڕکێ ببەستن و درووشمەکان بڵێنەوە، ئەگەر بڵێن کارمان کردووە و لەم سنوورەدا بمێننەوە، ئەوە ترسناکە و زۆریش ترسناکە؛ بەپێچەوانەوە، دەبێت ٢٤ کاتژمێر کاربکرێت، هەر کەس بەگوێرەی دۆخی خۆی؛ بۆ نموونە، ژن هەموو ڕۆژێک لە خۆی بپرسێت، ئەمڕۆ چەن ماڵ و گوند و گەڕەک گەڕاین، بەم جۆرە دێنە نێو جڤاکەوە؛ بۆ نموونە، دەبێت گەنج بجووڵێت و ٢٤ کاتژمێر بە گوند و شارۆچکە و شارەکان بگەڕێن، مەسەلەکە تەنها کردنەوەی نووسینگە نییە، بێگومان هەڵبژاردن پێویستی بە باوەڕ و متمانە بەخۆبوون و هاندانە، ئەمە هەیە، زۆرباشە و ئاماژەیەکی دڵخۆشکەرە، بەڵام ئەگەر لەمەدا کورت بێتەوە، بەس نییە، بۆیە دەبێت پرۆپاگەندە و هاندان هەبێت، پێویستە مرۆڤ ڕاستییەکەیان دەربخات، دەرفەت و پرۆپاگەندە هەیە، دەبێت هاندانێکی ڕۆژانە و بەهێز هەبێت؛ وەک گوتم، بڕۆنە نێو گەل و پەیوەندی بە هەمووانەوە بکەن، لەگەڵ هەموو توێژەکان، عەشایەر و ئایین و خێزان و تاکەکان. نابێت کەسێک بمێنێتەوە سەردان و قسەی لەگەڵدا نەکرێت. بێگومانم لایەنگری ئاکەپە و مەهەپە چەندێک تێکدەر بێت، ئەگەر مرۆڤ بێت و ڕاستییەکەی بۆ ڕوون بکرێتەوە و هەڵەکەی پیشان بدرێت، دووڕووییەکەی بۆ ئاشکرا بکرێت، دڵنیام کاریگەری لەسەر دەکرێت و تێدەگات، ئەمە لە ڕاستینەی مرۆڤدایە، مانای پێ دەبەخشێت و پێی کاریگەر دەبێت. بەڵام گرنگ ئەوەیە، وەک گوتمان، هەموو لە خۆیان بپرسن، ئەمڕۆ چیمان کردووە، تەنها گۆڤەند و سەما بەس نییە، دەبێت بپرسن، چەند ماڵ و کەسمان بردۆتەوە، سەردانی چەند گوند و گەڕەکمان کرد...؟ بەم جۆرە و بەدرێژایی ٢٤ کاتژمێر کاربکەن. ئەمە بۆچوونی ئێمەیە. بێگومان سیاسەتی دیموکراتیک و هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی لە هەموو بارێکدا ئەم باسوخواسە دەکەن. بەڵام ئەگەر باس لە هەڵبژاردن بکەین، دەتوانین ئەم شتە بڵێین؛ بڕوانن، لەم هەڵبژاردنە هیچ جۆشوخرۆشێک بۆ ئاکەپە نابینرێت، ئەردۆگان وەک پێشوو هەرا ناکات، هاوکات ساردییەک هەیە، ئەمە باشە، دەبێت بیقۆزینەوە، هاوپەیمانیی میللەت لە ناوچەکە کاری خۆی دەکات، بەڵام وەک گوتم، پێویستە هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی بەشێوەیەکی بەردەوام و  چالاکانە و لەسەر هەموو ئاستەکان کارەکانی خۆی بکات.

هەفتەی ئایندە یادی ١ ی ئایارە ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، ئەم ڕۆژە چ گرنگییەکی هەیە بۆ تورکیا و باکوری کوردستان؟ پەیامی ئێوە چییە بۆ ئەم ڕۆژە؟

مانگی ئایار بۆ جیهان مانگێکی گرنگە، بەتایبەت ١ ی ئایار، بەڵام مانگی ئایار بۆ تەڤگەر و پارتەکەمان پێگەیەکی تایبەتی هەیە، مانگی شەهیدانە، لە کەسێتی هەڤاڵ حەقی قەرار و خەلیل چاڤگون و شەهیدانی ١٨ ی ئایار، مانگی ئایار بەگشتی مانگی شەهیدانە. ئێمە وەها وەسف و مانای پێ دەدەین و هەڵیدەسەنگێنین. ڕۆژی ١ ی ئایار، ڕۆژی جیهانیی کرێکارانە، بە کار و تێکۆشان و قوربانی مەزن بەدەستهاتووە، ڕۆژی شەرەف و شکۆیە، ئەم ڕۆژە پیرۆزدەکەم و بەڕێزەوە یادی شەهیدانی ئەم ڕۆژە دەکەمەوە، هەروەها بەڕێزەوە یادی شەهیدانی ١ ی ئایاری ١٩٧٨ دەکەمەوە کە لە ساتی ئاهەنگگێڕان بۆ ئەم یادە لە ئەستەنبوڵ شەهیدکران، هەروەها داگیرکەری و سەرکوتی دەوڵەتی تورکی شەرمەزاردەکەم. وەک گوتم، مانگی ئایار مانگی شەهیدانە، بەنیسبەت پارتەکەمانەوە، بەڵام ١ ی ئایار، پاشان ٦ ی ئایار، دەنیز گێزمش و یوسف ئەسڵان و حوسەین ئینان لەسێدارەدران؛ لە ٦ ی ئایاری ١٩٩٦ هەوڵی پیلانگێڕی درا دژی ڕێبەر ئاپۆ لە دیمەشق، بەڵام شکستی هێنا. ئاشکرایە بەرامبەر پیلانگێڕییەکە، هەڤاڵ زیلان بۆ یەکەمجار لە مێژووی بزووتنەوەکەمان چالاکییە فیداکارییەکەی ئەنجامدا، لە هەرکوێوە بڕوانینە مانگی ئایار، دەبینین مانگێکی گرنگە. بەڵام ١ ی ئایار ڕۆژێکی جیهانییە، ڕۆژی بەرخۆدانە. بە بەرخۆدان و قوربانی ئەم ڕۆژە قبووڵکرا، بە ئیرادە و بڕیاری ئەنتەرناسیۆنالی دووەم؛ لەوکاتەوە یادی ئەم ڕۆژە دەکرێتەوە. کرێکارانی جیهان بە هۆشیاری خۆیان، ئیرادە و هەڵویستیان یەکدەخەن، چارەنووسیان دەستنیشان دەکەن، دژی ستەم و سەرکوت و مافخواردن ڕادەپەڕن، دەنگیان هەڵدەبڕن. دووبارە ئەم ڕۆژە پیرۆزدەکەین. وەک هەر شتێکی تر، ١ ی ئایاری ئەمساڵ مانایەکی جیاوازی هەیە بۆ تورکیا و کوردستان، جیاوازییەکەی پەیوەستە بەم قۆناغەوە، پاش ماوەیەکی کەم هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت. باسمان لە بایەخی ئەم هەڵبژاردنە کرد لە مێژووی کۆماری تورکی و کوردستان. بێگومان ١ ی ئایار لەم ئاستەدا گرنگە، ١ ی ئایار کاریگەرییەکی گەورەی هەیە لەسەر سیاسەتی تورکی و بێگومان کاریگەری دەبێت لەسەر هەڵبژاردنەکان. هەموو کرێکاران و ڕەنجدەران و ژنان و گەنجان، هەموو هێزە ئازادیخواز و تێکۆشەرەکان و جڤاک، هەمووان وەک ڕۆژی بەرخۆدان و هەڵوێست لەم ڕۆژە دەڕوانن، لە هەموو جێگەیەک بە بەربڵاویی و لە بەرزترین ئاستدا یادی دەکەنەوە، دەبێتە هەڵوێستێک دژی فاشیزمی هاوپەیمانیی ئاکەپە_مەهەپە. بەبڕوای من، ئەمە ڕاست و واقیعییە، ئەوە کرێکارە تووشی گەورەترین زیان دەبێت بەهۆی فاشیزمەوە، ڕەنج و ماندووبوونی کرێکار دەدزرێت. با هەموو کرێکار و ڕەنجدەران و جڤاکێک بە متمانە و بەختەوەری و مۆڕاڵی بەرزەوە، بڕواننە ڕۆڵی ئەم ڕۆژە و کاریگەرییەکەی لەسەر ٢٤ ی ئایار. بەم باوەڕەوە، پێویستە یادی ١ ی ئایار بکەنەوە، بە گیانی دەنیز گێزمش و یوسف ئەسڵان و حوسەین ئینان ئەم یادە بکەنەوە. با هەمووان بزانن ڕۆڵیان دەبێت لە شکستهێنانی ئاکەپە و مەهەپە. دووبارە پیرۆزبایی ئەم ڕۆژە لە هەمووان دەکەم.

ژ. ت/ هـ. ب