سبەینێ لە سلێمانی پیلانگێڕێ ١٥ی شوبات شەرمەزار دەکرێت
سبەینێ لە سلێمانی خۆپیشاندانێک بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕێ ١٥ی شوبات بەڕێوەدەچێت و تەڤگەری ئازادیش داوای بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکە دەکات.
سبەینێ لە سلێمانی خۆپیشاندانێک بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕێ ١٥ی شوبات بەڕێوەدەچێت و تەڤگەری ئازادیش داوای بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکە دەکات.
تارا حسێن هاوسەرۆکى تەڤگەری ئازادی کوردستان بانگەوازێکى بڵاوکردەوە بۆ بەشداریکردن لە دەربرینى ناڕەزایەتى بەبۆنەى تێپەڕبوونى ٢٤ ساڵ بەسەر گەلەکۆمەی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد.
تارا حسێن لە بانگەوازێکدا بۆ هاوڵاتیان رایگەیاند، دۆستان، هاورێیان، وڵاتپارێزان، ڕێكخراوەكانی و ژنان لایەنە سیاسیە وڵاتپارێزەكان، سبەینێ كە دەكاتە ١٥ شوبات ٢٤ ساڵ تێدەپەڕێت و دەبێتە ٢٥ ساڵ بەسەر دەستگیر كردنی ڕێبەری نەتەوەیی بەرێز عەبدوڵا ئۆجالان.
وتیشی: " وەك ئەركێكی مرۆیی، ئایینی، نەتەوەیی و ویژدانی داوا دەكەین گەلەكەمان خاوەنداری بكات و سبەینێ بەشداری لە دەربڕینی ناڕەزایەتی دژ بەو هێزە پیلانگێڕانە ببێت."
بڕیارە کاتژمێر ١٤:٣٠ لە سەهۆڵەكە بۆ باخی گشتی، چالاكیەكی مۆڵەتپێدراوی مەدەنی بەڕێوە بچێت.
ف.ق