سەدان ئێزدی خۆبەخشانە دەگەڕێنەوە شەنگال
٢٩٢ ئێزدی لە کەمپەکانی دهۆکەوە خۆبەخشانە دەگەڕێنەوە شەنگال. وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، کاردەکەن بۆ گەڕانەوەی ئێزدییەکان.
٢٩٢ ئێزدی لە کەمپەکانی دهۆکەوە خۆبەخشانە دەگەڕێنەوە شەنگال. وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، کاردەکەن بۆ گەڕانەوەی ئێزدییەکان.
وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، ئیڤان فایەق، ڕایگەیاند، ٢٩٢ کۆچبەری تری ئێزدی خۆبەخشانە لە کەمپەکانی کۆچبەرانی دهۆکەوە گەڕاونەتەوە بۆ شوێن و زێدی خۆیان لە شەنگال.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی وەزیری کۆچ و کۆچبەران، ٢٩٢ ئێزدی خۆبەخشانە گەڕاونەتەوە بۆ شەنگال. هەروەها وەزیر فەرمانی کردووە بە لایەنە پەیوەندیدارەکان، هەموو ئاسانکاری و پێداویستییەکانی ژیان بۆ کۆچبەرە گەڕاوەکانی شەنگال دابین بکەن.
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزیردا هاتووە، گەڕانەوەی کۆچبەرە ئێزدییەکان لە چوارچێوەی پلانی وەزارەتەکەیانە بۆ کۆتایهێنان بە دۆسیەی کۆچبەران لە عێراق لەگەڵ بەرنامەی حکومەت و بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان و حکومەتە خۆجێیەکان، دەڵێت: "وەک وەزارەت بەردەوام دەبین لە تۆمارکردنی ئەو کۆچبەرانی دەخوازن بگەڕێنەوە سەر شوێن و زێدی خۆیان".