عەبدولرەحمان فەخری ناسراو بە شاهۆ چالاک لە ساڵی ١٣٦٦(١٩٨٨) لە شاری جوانڕۆ لە بنەماڵەیەکی نیشتمان پەروەردا چاو بە دونیا هەڵدێنێت. لە ساڵی ١٣٧٩ (١٩٩٩)دا کاتێک براکەی ئەیوب فەخری بەشداری پارتی کرێکارانی کوردستان دەبێت، پارتی دەناسن. لە دوای ئەمە عەبدولرەحمان دەکەوێتە گەڕان بەدوای ناسنامەیەک و رێگایەک بۆ ژیانێکی بەشەڕەف و ئازاد. ساڵی ١٣٨٥ (٢٠٠٧) شەهید ئەیووب فەخری ناسراو بە چالاک جوانڕۆ لە مەریوان شەهید دەبێت. شەهادەتی شەهید چالاک کاریگەرییەکی زۆر لەسەر عەبدولرەحمان دادەنێت و هەستی بەرپرسیارتی خزمەت کردن بە مرۆڤایەتی و بە گەلی کورد وادەکات کە چەکی براکەی لەسەر عەرزێ نەهێڵێت و درێژەدەری رێگاکەی بێت. بۆ ئەم مەبەستە و بۆ تێکۆشانی ئازادی کوردستان لە ساڵی ١٣٨٧ (٢٠٠٩)دا عەبدولرەحمان روو دەکاتە ریزەکانی گریلا. لە نێو ریزەکانی گریلا دا ناوی دەکاتە شاهۆ چالاک هەتاکو لەم رێگەیەدا بەقەد بەرزایی چیاکانی شاهۆ بە ورە و هێزێکی بەرزەوە درێژە بە رێگەی شەهید چالاک بدات.
"لە نێو ژیانی گریلایەتیدا مرۆڤ خۆی ئازاد هەست پێ دەکات"
شەهید شاهۆ چالاک بەمشێوەیە باس لە ژیانی گریلایەتی دەکات:" کاتێک کە بەشداری ریزەکانی گریلا بووم، هیوا و خەونەکانم پێکهاتن. گریلایەتی ژیانێکی نوێ و زۆر جیاواز بوو. لە نێو ئەم ژیانە دا مرۆڤ خۆی ئازاد هەست پێ دەکات. دەبینی هەڤاڵانێک کە لەگەڵتن بێ حیساب و بێ هیچ جۆرە چاوەڕوانییەک حازرن بۆ تۆ گیانیان فیدا بکەن. بە خۆشەویستییەکی زۆرەوە لێت نزیک دەبنەوە، بە خۆشەویتییەکی زۆرەوە ژیان دەکەن؛ ئەم بابەتانە زۆر سەرنجمیان رادەکێشا. مرۆڤ لە نێو ژیانی گریلایەتی دا مێژووی خۆی باش دەناسێت، خۆی دەناسێت و هەست بە هێزی خۆی دەکات کە لە بەرامبەر بە دوژمن چەندە بەهێزە. بەم هێزەوە خوازیارین لە بەرامبەر داگیرکەرانی خاکمان شەڕ بکەین."
"ئەوە ئەرکی هەر ئینسانێکی خاوەن شەڕەف و ویژدانە کە چی لە دەست بێت؛ بۆ رێبەر ئاپۆ بیکات"
تێکۆشانی درێژ ساڵەی شەهید شاهۆ لە نێو ریزەکانی گریلادا سەبارەت بە فەلسەفەی ژیانی گریلایەتی و کەسێک کە ئەم بزوتنەوە و ئەم فەلسەفەی ژیانەی ئاوا کردووە؛ رێبەر ئاپۆ زیاتر لێکۆڵین بکات و زیاتر خۆی ئاوێتەی ئەم ژیانە بکات. شەهید شاهۆ سەبارەت بە کەسایەتی و تێکۆشانی رێبەر ئاپۆ بەمشێوەیە دەدوێت:" مرۆڤ چەندەش هەوڵ بدات ناتوانێت بە چەند وشە باس لە هەستی خۆی بۆ رێبەر ئاپۆ بکات و ناتوانێت رێبەر ئاپۆ پێناسە بکات بەڵام، وەک دەبینین رێبەر ئاپۆ بە بیر و ڕامانی خۆی، بە ژیان و بەو شتانەی کە داویەتی بە مرۆڤایەتی؛ گەلی کوردی کە بە نەبوو لەقەڵەم دەدرا سەرلەنوێ ژیاندەوە و رۆحی بە بەرداکرد. سەرۆکایەتی بە سیستەمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکەوە بۆ هەموو مرۆڤایەتی بوهایەکی مەزنە. ئەوە ئەرکی هەر ئینسانێکی خاوەن شەڕەف و ویژدانە کە چی لە دەست بێت؛ بۆ رێبەر ئاپۆ بیکات."
"ئامانجم ئەوەیە خۆم ئاوێتەی فەلسەفە و رامانی رێبەر ئاپۆ بکەم"
شەهید شاهۆ لە کۆتایی وتەکانیدا باس لە ئامانج و بانگەشەی ژیانی دەکات و دەڵێت:" ئامانجی سەرەتای من ئەوەیە کە بتوانم لە فەلسەفە و رامانی سەرۆکایەتیدا خۆم زیاتر قووڵ بکەمەوە و خۆم ئاوێتەی فەلسەفە و رامانی رێبەر ئاپۆ بکەم و گۆڕانکاری و پێشکەوتنی وەها لە خۆمدا ئاوا بکەم کە بۆ ئەم قۆناخەی کە تێیداین ببمە وەڵامدەرەوە. بۆ گەلی کورد، بۆ شەهیدان، بۆ مرۆڤایەتی بەگشتی ببمە وەڵامدەرەوە. لەو بڕوایەشدام کە لەوە بۆ دواوە بتوانم بە تەواوی هەست، فیکر و رۆحم چەندە کەمیش بێت ببمە وەڵامدەرەوە."
ف.ق