سه‌ڵاح ره‌شید له په‌رتووكه‌كه‌ی په‌كه‌كه‌ی وه‌كو خۆی نه‌بینیوه
هه‌وڵی نه‌داوه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی په‌كه‌كه وه‌ك دۆكمێنت له په‌رتووكه‌كه‌ی به‌كاربێنێت، یان هیچ كه‌سێكی په‌كه‌كه‌ی نه‌دواندوه.
هه‌وڵی نه‌داوه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی په‌كه‌كه وه‌ك دۆكمێنت له په‌رتووكه‌كه‌ی به‌كاربێنێت، یان هیچ كه‌سێكی په‌كه‌كه‌ی نه‌دواندوه.
په‌رتووكی شه‌ڕی ناوخۆی كورد، كه له‌لایه‌ن سه‌ڵاح ره‌شید نووسراوه خوێندمه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نووسه‌ر تا ئاستێك خۆی ماندوو كردووه له به‌ده‌ستخستنی به‌ڵگه‌و دۆكمێنتی هه‌ردوو حیزبی یه‌نه‌كه و په‌ده‌كه، به‌ڵام هه‌وڵی نه‌داوه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی په‌كه‌كه وه‌ك دۆكمێنت له په‌رتووكه‌كه‌ی به‌كاربێنێت، یان هیچ كه‌سێكی په‌كه‌كه‌ی نه‌دواندوه. لە هه‌مانكاتدا ئه‌و شه‌ڕانه‌ی به‌ناحه‌ق به په‌كه‌كه فرۆشراون له 1992 و 1997، پاشان به‌رده‌وامی ئه‌و شه‌ڕه له 1998 و 1999 له‌لایه‌ن په‌ده‌كه، هه‌روه‌ها شهڕپێفرۆشتنی 2000ی یه‌نه‌كه نه‌بیندراوه. ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ك هه‌ندێك تۆمه‌ت دراوه‌ته پاڵ په‌كه‌كه كه هیچ په‌یوه‌ندی به‌ڕاستییه‌وه نییه، بۆ نمونه نووسه‌ر بۆ هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی 1992 له‌لایه‌ن په‌ده‌كه و یه‌نه‌كه له لاپه‌ڕه 291 دا ده‌ڵێت" پارتی كرێكاران دانی نه ئه‌نا به په‌رله‌مانی كوردستان و داوای دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتێكی تری ده‌كرد به‌ناوی (حكومه‌تی بۆتان بادینان).
ئه‌وه‌ی نووسه‌ر باسی ده‌كات هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ك نییه، واتا له‌كوێی هێناوه نازاندرێت، له‌وانه‌یه خه‌یاڵی خۆی بێ، واتا ئاماژه به‌هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ك نه‌كراوه. ئه‌گه‌ر گووتمان په‌كه‌كه له راگه‌یاندنێك ئه‌وه‌ی گووتبێ كه مافی خۆیه‌تی وه‌ك پارتیه‌كی سیاسی هه‌ڵوێستی خۆی نیشاندابێت، به‌ڵام ده‌كرێ راگه‌یندراوێك به ئۆپه‌راسیۆنی چه‌كداری سه‌رجه‌م حیزبه‌كانی به‌ره‌ی كوردستانی ده‌ره‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به‌پشتیوانی تانك و تۆپ و فڕۆكه‌ی توركیا هێرشی بكرێته سه‌ر؟؟ یان ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی نووسه‌ر دانی به‌و هه‌ڵه سیاسیه ستراتیژیه‌دا نابوایه كه‌وا په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌م بڕیار كه ده‌ریكردووه شه‌ڕكردن بووه له‌به‌رامبه‌ر په‌كه‌كه، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان ئه‌وه‌ی نه‌كردبوایه ئه‌وا ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر رێگای نه‌ده‌دا په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم دابمه‌زرێت، ئه‌وه راستیهكهیه. دواتر حكومه‌تی بۆتان بادینانی په‌كه‌كه هیچ په‌یوه‌ندی به‌ناوخۆی باشوور نه‌بووه، به‌ڵكو له ئه‌نجامی پێشكه‌وتنه‌كانی شه‌ڕ له باكوور به‌تایبه‌ت له هه‌رێمی بۆتان واتا شاره‌كانی شڕنا‌خ و سێرت، هه‌رێمی بادینان سنووری شاری جۆله‌مێرگ و گه‌ڤه‌ر تاكو شه‌مزینان كه ئه‌و سه‌رده‌م په‌كه‌كه به سنووری بادینانی به‌ناو ده‌كرد، واتا ئه‌و بادینانه (بادینان)ی په‌ده‌كه نییه. حكومه‌تی شه‌ڕ كه په‌كه‌كه باسی ده‌كرد ئه‌وه هیچ رێگریه‌كی بۆ حكومه‌تی باشووری نه‌بوو، به‌ڵكو ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نقه‌ره‌ی ته‌نگه‌تاو ده‌كرد، ده‌سه‌ڵاتی باشوور بۆ ئه‌وه‌ی تهنگاویهكانی ئه‌نقه‌ره سووك بكه‌ن ئه‌و بڕیاره هه‌ڵه‌و نابهرپرسانهیان گرت.
بۆ ئه‌وه‌ی نووسه‌ر و خوێنه‌ران له راستی هه‌ڵوێستی په‌كه‌كه دڵنیا ببنه‌وه فه‌رموون له‌گه‌ڵ شیكاری و روونكردنه‌وه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ كه له 7ی ته‌مووزی 1992 دوو مانگ به‌رله هێرشه‌كان، ئاماژه‌ی به‌ده‌سكه‌وته‌كانی باشوور كردووه، له په‌رتووكی تێكۆشانی شۆڕشگێڕانه له‌باشووری كوردستان و كێشه‌كانی ده‌سه‌ڵات له لاپه‌ڕه‌ی 15دا ده‌ڵێت ؛ "بێگومان خه‌ڵكی باشووری كوردستان پێویستیان به په‌رله‌مان و حكومه‌ت هه‌یه، هه‌تا ئه‌گه‌ر پێویستی كرد ده‌كرێ فیدراسیۆن و ده‌وڵه‌تیشی هه‌بێ. ئه‌مه تێڕوانینی ئێمه‌یه و هه‌تا دوای پشتگیری ده‌كه‌ین. وه‌كو له رابردوو هه‌بوو، له رۆژی ئه‌مڕۆش ئێمه شان به‌شانی یه‌كتر پشتگیری ده‌كه‌ین. ئێمه به‌رده‌وام ئه‌وانمان له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو جۆره فشار و كۆڕهوێك پاراست، له‌مڕۆ بهداوهش دەیانپارێزین". له به‌رده‌وامیدا رێبه‌ر ئاپۆ له لاپه‌ڕه 16 شدا به‌مشێوه‌یه ئاماده‌كاری بۆ چه‌مكی پێكه‌وه كاركردن و شه‌ڕكردن و دۆستایه‌تی و وڵاتپارێزی بۆ هێزه‌كانی باشوور نیشان ده‌دات و ده‌ڵێت؛ "شۆڕشی كوردستان بڵند بووه‌و شه‌پۆڵ به شه‌پۆڵ له هه‌موو كوردستان بڵاوده‌بێته‌وه. كه‌موكورتی و هه‌ڵه و غه‌فله‌تی رابردوو هه‌رچی ده‌بێ كێشه نییه، هه‌تاكو گوێ به خیانه‌ته‌كه‌شیان ناده‌ین، ئه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌وان له‌و خاڵه‌دا له دڵه‌وه نزیكایه‌تی بكه‌ن، ئێمه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی دۆستانه نزیكایه‌تی بكه‌ین. نه‌خاسمه ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت له‌ناو ریزه‌كانی شۆڕش شوێن بگرن و شه‌ڕ بكه‌ن، ئه‌وا پشتگیری و هاوكاری له ئێمه‌وه ببینن. ئه‌وان بخه‌ینه سه‌ر شانمان، به‌وشێوه‌یه‌یی سنگی خۆمان ده‌كه‌ینه قه‌ڵغان، تاكو شتێك له‌وان نییه‌ت، ئه‌وان بپارێزین، به‌وشێوه‌یه له شه‌ڕ له‌گه‌ڵمان بن. ئه‌مه‌ش چه‌مكی ئێمه‌ی وڵاتپارێزیه، به‌هه‌ستیاری نزیكی ئه‌م قۆناخه ده‌بینه‌وه".
بۆ شهڕپێفرۆشتنی 15ی مایسی 1997 و شه‌هید كردنی زیاتر له هه‌شتا كادیر و ئه‌ندام و دۆستی په‌كه‌كه له ناوه‌ندی هه‌ولێر، له‌وباره‌یه‌وه نووسه‌ر هیچ خۆی لهوهنهداوه داخۆ په‌ده‌كه هۆكاری چی‌بوو ئه‌و هێرشه‌ی له دژی نه‌خۆشخانه، رۆژنامه، ناوه‌ندی هونه‌ری، رێكخستنی سیاسی و جه‌ماوه‌ری و رێكخستنه‌كانی ژنان و گه‌نجان و نوێنه‌رایه‌تی په‌كه‌كه كرد. زۆرترین به‌ڵگه له‌وباره‌یه‌وه هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ له به‌رگرینامه‌كانی ئیمرالی به‌درێژی باسی كردوون، هه‌مانكات هه‌ڤاڵ جه‌میل بایكیش له په‌رتووكی مێژووی په‌كه‌كه و مێژوێك له ئاگردا باسی كردووه. هه‌روه‌ها ئه‌وكات كه رۆژنامه‌ی وڵات ده‌رده‌چوو زۆرترین زانیاری و به‌ڵگه‌ی تێدایه، ئه‌رێ به‌ڕاست بۆچی به‌ڵگه‌كانی رۆژنامه‌ی برایه‌تی په‌ده‌كه ده‌كرێ بڵاو بكرێته‌وه بۆچی به‌ڵگه‌كانی رۆژنامه‌ی وڵات ناكرێن به دۆكمێنت كه سه‌رجه‌م رۆژنامه‌كانی وڵات له ناوه‌ندی ژین و له كتێبخانه‌ی ئه‌وقافی سلێمانی هه‌یه. هه‌مانكات ئه‌و رێكه‌وتن و گفتوگۆ و دانوستاندنه‌ی نێوان په‌كه‌كه و یه‌نه‌كه‌ش هیچ باس نه‌كراوه، په‌كه‌كه و یه‌نه‌كە له باشوور زۆرترین رێكه‌وتن و كاركردنیان پێكه‌وه كردووه، ئه‌گه‌ر هه‌ندێك جار یه‌نه‌كه هه‌ڵه‌شی كردبێ وه‌ك له 1992 و 2000، به‌ڵام په‌كه‌كه دیسان به نزیكایه‌تی یه‌كێتی و یه‌كریزی نه‌ته‌وه‌یی نزیك بۆته‌وه، ئه‌وه‌ش بۆته هۆكار كه یه‌نه‌كە له‌و په‌یوه‌ندی و دۆستایهتیهیی په‌كه‌كه به‌هێزبێت، په‌كه‌كه خاوه‌ن چه‌مك و هه‌ڵوێستی دۆستایه‌تی و پێكه‌وه كاركردنه. به‌درێژای ته‌مه‌نی خۆشی هه‌وڵیداوه رێكه‌وتن و یه‌كریزی پهرپێبدا بۆیه‌ش چه‌مكی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌ی داهێنا، كه نووسه‌ر وادیاره باوه‌ڕی پێ نییه بۆیه له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كیش دیسان به ده‌سته‌واژه‌ی كوردستانی عێراق قسه ده‌كات.
بێگومان هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كانی شه‌ڕی ناخۆ زۆر خۆش نییه، به‌ڵام كاتێك باسكرا ده‌بێ تاوانبار و بێ‌تاوانیش دیاربێ، ئه‌وه راستیه‌كه په‌ده‌كه له‌دوای ساڵی 1975وه ته‌نها شه‌ڕی لایه‌نه شۆڕشگێڕیه كوردستانیه‌كانی كردووه، كه‌م و زۆر نووسه‌ریش ئاماژه‌ی پێداوه، په‌كه‌كه زۆرترین ناحه‌قی له‌به‌رامبه‌ر كراوه، ته‌نها و ته‌نها به‌قسه و پڕووپاگهندهكانی ده‌وڵه‌تی تورك و زلهیزه جیهانیه‌كان تاوانبار ده‌كرێت و هێرشی ده‌كرێته سه‌ری تاكو ئه‌ركه‌كانی له پێشه‌نگایه‌تی شۆڕشی كوردستان جێبه‌جێ نه‌كات.
ئه‌مڕۆ له‌هه‌ر رۆژێك زیاتر شه‌ڕی ناوخۆ له‌به‌رده‌م گه‌لی كورده، چونكه په‌ده‌كه به‌ته‌واوی بۆته به‌كرێگیراوی توركیا و هه‌مووشتێك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی سه‌رجه‌م ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد له‌ناوببات، وه‌ك كه‌ری دێزه‌ی لێهاتووه بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی زه‌ره‌ر بكات خۆی له شاخ فڕی ده‌دات. ده‌بێ به‌ڕاستی بگووترێ رێكه‌وتنی شه‌نگالی له 9ی 10ی 2020 ئایا شه‌ڕ پێفرۆشتن و له‌ناوبردنی ده‌سكه‌وته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی شه‌نگال نییه بۆ ده‌وڵه‌تی تورك؟ ئایا رێكه‌وتنه‌كانی ئه‌نه‌كه‌سه له‌گه‌ڵ توركیا و به‌ناو ئۆپۆزسیۆنی سوری له بۆ داگیركردنی عه‌فرین و سه‌رێكانی و گرێ سپی ناوی چیان لێ ده‌ندرێت، جیاوازی له‌گه‌ڵ 31 ئابی 1996 چیه؟ ئه‌و جاسوسی و سیخوڕی و دۆرپێچ كردنی هێزه‌كانی گه‌ریلا له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌ده‌كه‌وه له ئێستادا به‌چ به‌ناو ده‌كرێ؟
چارهسهریهكهشی چیه، بۆچی په‌ده‌كه گوێ له توركیا ده‌گرێ بۆ گوێ له گه‌لی كورد ناگرێ، بۆچی سه‌رۆكی په‌ده‌كه م.بارزانی شۆڕشگێڕانی كوردستان به داگیركه‌ر به‌ناو دهكاو داگیركه‌رانیش به دۆست و هاوبه‌ش و ئازادیخواز به‌ناو ده‌كات. ئه‌وانه ئه‌و پرسانهنن كه پێویسته نووسه‌ر وه‌ڵامی دابانه‌وه، چونكه به‌بێ به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌بوونی میساقێكی نه‌ته‌وه‌یی له‌نێو لایه‌نه سیاسیه كوردستانیه‌كان به‌رده‌وام مه‌ترسی شه‌ڕی ناوخۆ هه‌یه، بۆیه به‌بێ خۆدزینه‌وه‌و گوێگرتن له داگیركه‌ران و توانه‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندیه حیزبی و بنهماڵیهكان، ده‌بێ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی و نیشتمانی به‌بنه‌ما بگیردرێن و له كۆنگره‌یه‌ك واتا لهپلاتفۆڕمێكی نه‌ته‌وه‌ی له‌یه‌كتری كۆ بكرێنه‌وه، ئه‌گه‌رنا دوور نییه كورد ببنه ( كاركهرێ ره‌نج بهخسار).
ژ.ت