هەدەپە لایەنەکانی باشور بانگهیشتی نەورۆزی ئامەد دەکات

شاندی پەرلەمانتارانی هەدەپە، بە مەبەستی بانگهێشتكردنیان بۆ ئاهەنگی نەورۆز ئەمڕۆ سەردانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵی دادگەری کوردستانیان كرد.

شاندێکی پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) كە پێكهاتوون هەریەک لە ئیمام تاشچیەر و حسێن کاچماز، بە مەبەستی بانگهێشتكردنیان بۆ ئاهەنگی نەورۆز، سەردانی هەریەکە لە حزبی زەحمەتکێشان و کۆمەڵی دادگەریان کرد و بڕیارە سەەرردانی لایەنە سیاسیەکانی دیکەش بکەن.

شاندەکەی هەدەپە لەلایەن بەڵێن عەبدوڵا، سکرتێری حزبی زەحمەتکێشان  و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی حزبەکە پێشوازیان لێکرا، لەبارەی یەکبوون و یەک ڕیزی و بەهێزی پەیوەندی نێوان هەردوولایان گفتوگۆیان کرد.

حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ پەرلەمانتارانی هەدەپە، جەختیان لە بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان هەردوو لایانکردەوە، لە بارەی دۆخی ئێستای باکووری کوردستان پشتیوانی خۆیان بۆ هەدەپە ڕاگەیاند.

هەر ئەمرۆ شاندەکەی هەدەپە سەردانی کۆمەڵی دادگەری کوردستانیان کرد ولەلایەن شوانی ڕابەر،  ئەندامی ئەجوومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری و ژماریەک لە ئەندامانی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری پێشوازیان لێکرا.

ئیمام تاشچیەر وتی: وەکو شاندی هەدەپە لە باشووری کوردستان سەردانی هەموو لایەنە سیاسیەکان دەکەین بە مەبەستی بانگێشکردنیان بۆ شاری ئامەد بۆ جەژنی نەورۆز.

لە بارەی کۆبونەوەکەیانەوە شوان ڕابەر، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری وتی: پێشوازمان لە پەرلەمانتارانی هەدەپە کرد، کە هاتەبوون بۆئەوەی لە نەورۆزی ئامەدی باکووری کوردستان بەشداربین.

 ئەو ستایشی هەوڵەکانی هەدەپەی کرد بۆ سەردانکردنی لایەنە سیاسیەکان و جەختی لە بەهێزکردنی پەیوەندیەکانیان لەگەڵ ئەو حزبەکدا کردەوە.

ف.ق