شاندێکی حکومەتی عێراق سەردانی کەمپی پەنابەرانی مەخموری کرد

شاندیکی حکومەتی عێراق سەردانی کەمپی پەنابەرانی مەخموری کرد کە دەوڵەتی تورک هێرشی کردووە سەری و لە کەمپەکە لێکۆلینەوەی کرد.

راگەەنرا کە شاندەکە لە بەرپرسانی ئەمنی و وەزارەتی پەنابەر و کۆچبەرانی عێراق پێک هاتووە.

شاندەکەی بەغدا لە ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ بەرپرسانی کەمپەکە کۆبووەو  گوێی لە کێشە و داواکاری پەنابەران گرت.

ئەندامانی شاندەکە رایانگەیاند، بۆ لێکۆلینەوە لە هێرشەکە، کێشەکانی نێو کەمپەکە و دۆزینەوە رێکەچارە سەردانی کەمپەکەیان کردووە.

شاندەکە بەڵێنیدا کە داواکاری خەڵکی کەمپەکە بە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەگەیەنێت و وتی، "بۆ چارەسەری کێشەکان، بۆ رێگریکردن لە هێرشەکان، بۆ ئاسایشی کەمپەکە کار دەکەن و لە رووی مرۆییەوە هاوکاری خۆیان پێشکەش دەکەن."

شاندەکە لە کەمپی مەخمور سەردانی ژمارەیەک خانەوادەی کرد و گوێ لە گۆمانەکانیان گرت و لێکۆلینەوەی لە شوێنی هێرشەکەی ٥ی حوزەیران کرد.

شاندەکە رایگەیاند کە بەرلەوەی بگەڕێتەوە بۆ بەغدا، درێژە بە سەردانەکانیان دەدەن و دواتر هاوکاری پێویستە بە کەمپەکە دەدەن.

ف.ق