شاندێکی شەنگال لە سلێمانیە
شاندێکی باڵای شەنگال بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ پارت و لایەنە سیاسیەکان سەردانی سلێمانی کرد و بڕیارە زنجیرە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ پارتە سیاسیەکان ئەنجام بدات.
شاندێکی باڵای شەنگال بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ پارت و لایەنە سیاسیەکان سەردانی سلێمانی کرد و بڕیارە زنجیرە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ پارتە سیاسیەکان ئەنجام بدات.
وەفدەکەی شەنگال پێکهاتوە لە هەریەک عمر ساڵح سەرۆکی پارتی ئازادی ئێزدیان، نعام کرو سندی ئەندامی ئەنجومەنی تەڤگەری ژنانی ئێزدی، سەهام دەخیل رەشۆ ئەندامی پەیوەندیەکانی تەڤگەری ئازادی ژنان ئێزدی لە شەنگال، میرزا بەکر بیسو ئەندامی ئەنجوومەنی عەشایەری شەنگال و سلێمان شەنگالی نوێنەری پارتی ئازادی دیموکراتی ئێزدیان لە سلێمانی.
شاندەکە سەرلەبەیانی ئەمرۆ سەردانی نوێنەرایەتی نەتەوەی یەکگرتوەکان(یۆنامی) کرد لە سلێمانی و باسی باردۆخی شەنگالیان کرد و گفتگۆ لەسەر ڕەوشی ئاوارەکانی ئێزدی لە کەمپەکاندا کرد.
شاندەکەی شەنگال دوای نێوەرۆ لەگەڵ یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان کۆبووەوە، شاندەکە لەلایەن ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی ئەو حزبە پێشوازی لێکرا.
لەبارەی ئامانجی سەردانی شاندەکە، سلێمان شەنگالی نوێنەری پادێ لە سلێمانی وتی: "ئامانجی هاتنی شاندەکەی شەنگال، پاراستنی گەلی ئێزدیە لە شەنگال کە ئیستا مەترسی داگیرکاری تورکیای لەسەرە.
ف.ق