شاندێکی شەنگال لەگەڵ تەڤگەری ئازادی کۆبویەوە

شاندێکی شەنگال لە گەڵ تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان لە شاری سلێمانی کۆبویەوە.

وەفدەکەی شەنگال کە پێکهاتوە لە هەریەک عومەر ساڵح  سەرۆکی پارتی ئازادی ئێزدیان، نەعام کروسندی ئەندامی ئەنجوومەنی تەڤگەری ژنانی ئێزدی، سەهام دەخیل ڕەشۆ ئەندامی پەیوەندیەکانی تەڤگەری ئازادی ژنان ئێزدی لە شەنگال، میرزا بەکر بیسو ئەندامی ئەنجوومەنی عەشایەری شەنگال و سلێمان شەنگالی نوێنەری پارتی ئازادی دیموکراتی ئێزدیان لە سلێمانی، ماوەی دوو ڕۆژە لە شارلی سلێمانین و بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ پارت و لاینە سیاسیەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، لەسەر باردۆخی شەنگال.

شاندەکەی شەنگال دوێنی لە لایەن هەریەک لە نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان لە سلێمانی و یەکگرتوی ئیسلامی پێشوازی لێکرا، ئەمرۆش هەمان شاند سەردانی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستانیان کرد و لە لایەن تارا حسێن هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی، حسێن کەرکوکی بەرپرسی پەیوەندیە گشتیەکان، نەریمان ئەحمەد ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکانی تەڤگەر پێشوازیان لێکرا و لە بارەگای سەرکی تەڤگەری ئازادی لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە.

لە دوای کۆبوونەوەکە هەریەک لە عومر ساڵح سەرۆکی پارتی ئازادی ئیزدی و تارا حسێن قسەیان بۆ ڕاگەیاندنەکان کرد.

عومر ساڵح وێرای ئەوەی جەژنی خدر ئیلیاسی پێرۆزکرد، ڕایەگەیاند:" پلان وهێرش لە سەرگەلی شەنگال بەرێوە دەچن دوامان لە هەموو لاینە سیاسیەکان وایە پشتگیری گەلی ئیزدی بکەن، خۆسەری ئیرادەی گەلی ئیزدیە.

لای خۆشیەوە تارا حسێن هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی جەژنی ئیزدیانی پێرۆز کرد و ڕاێگەیاند: ئێمە وەک تەڤگەری ئازادی بە هەموو شێویەک پشتگیری خۆمان بۆ گەلی ئیزدی شەنگال دووپات دەکەینەوە و داوش دەکەیەن هەموو لایەک پشتگیری گەلی ئیزدی بکەن لە دژی هەموو پلانێک بوەستنەوە کە لەسەر گەلی ئیزدی بەرێوە بچێت.

ک-ش