شاندێکی شەنگال سەردانی ڕژاکییان کرد
شاندێک لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال لە سلێمانی سەردانی ڕژاکییان کرد. لە دیدارەکەیاندا ئاماژە بە گرنگی خەبات و کاری پێکەوەی کرا.
شاندێک لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال لە سلێمانی سەردانی ڕژاکییان کرد. لە دیدارەکەیاندا ئاماژە بە گرنگی خەبات و کاری پێکەوەی کرا.
لە شاری سلێمانی شاندێک لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال کە پێکهاتبوون لە نوێنەری پێکهاتە ئاینی، سیاسی و ئیداریییەکانی شەنگال، سەردانی رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (ڕژاک)ی کرد.
لەو سەردانەدا شاندەکەی شەنگال باسییان لە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی شەنگالیان بۆ ڕژاک کرد و جەختییان لە گرنگی کاری پێکەوەی و بەرفراوانکی پەیوەندییەکانی نێوانیان کردەوە.