شاندێکی یەنەکە سەردانی خێوەتی سەرەخۆشی فەرماندە دیار نۆرشین دەکەن
شاندێکی یەنەکە چوونە سەردانی خێوەتی سەرەخۆشی فەرماندەی هەپەگە، دیار نۆرشین، لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور.
شاندێکی یەنەکە چوونە سەردانی خێوەتی سەرەخۆشی فەرماندەی هەپەگە، دیار نۆرشین، لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور.
بەناوی شاندی یەنەکەوە، غازی فازیڵ سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید کرد.
فەیسەڵ ئاماژەی بەوە کرد، ئەم شەهیدە تەنها شەهیدی پەکەکە نییە، شەهیدی هەموو گەلی کوردستانە و گوتی: "دوژمنمان یەکێکە. بۆیە دەبێت هەموومان یەکگرتوو بین و بەرخۆدان بکەین، تا بتوانین چوار پارچەی کوردستان ڕزگار بکەین.
فەیسەڵ لە درێژەدا گوتی: "هیوای ئێمە وەک یەکێتی و پەکەکە و هەموو گەلی کوردستان ئەوەیە، بگەیەنینە ئاماانجەکانمان. ئێمە وەک یەنەکە لەسەر هزری مام جەلال و ڕێبەر ئاپۆ دەڕۆین. ئێمە دژی هیچ نەتەوەیەک نین. دژی داگیرکەرانین. هەروەها وەک یەنەکە و پەکەکە خاکەکەمان دەپارێزین".
هەروەها مۆمۆستا حاجی کاچان سەبارەت بە یەکێتی گەلی کورد و کوردستان ڕایگەیاند، هێشتا مەترسییەکانی سەر گەلی کورد بەردەوامە و گوتی: "ئەگەر ئێمە پارچە و بڵاوبین یەکێتی و هێزمان نابێت، ئەگەر یەکڕیز بین، ئەوکات بەهێز دەبین و دەتوانین پیلانەکانی دوژمن لەسەر گەلی کورد پووچەڵ بکەیەنەوە و ئەو دەسکەوتەکانە بپارێزین کە بە خوێنی شەهیدان بەدی هاتووە".