ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كه ٢٣ی نیسان له هه‌رێمه‌كانی زاپ، مه‌تینا و ئاڤاشین ده‌ستی به ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی داگیركاری كرد، له‌و هێرشانه‌یدا پاره‌كه چه‌كی كیمیایی به‌كارهێنا و ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایه‌تی لێكه‌وته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی (OPCW) له ناوچكه لێكۆلِینه‌وه بكات له زۆر وڵات چالاكی سازكران.
شاندی به‌ریتانیش له هه‌رێمی كوردستانی فیدراڵ له نێوان ٢٨ی شوبات-٨ی ئادار له باره‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاییه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی كرد.
ئه‌و كه‌سانه‌ی له شانده‌كه‌دا به‌شداربوون ئه‌مانه‌ن: "سه‌رنوسه‌ری نێونه‌ته‌وه‌یی مۆڕنینگ ستار، له ده‌ستپێشخه‌ری به‌ریتانی بۆ به‌رگریی له كوردستان (Defend Kürdistan Initiative UK) و وته‌بێژی هاوپه‌یمانی له دژی چه‌كی كیمیایی له كوردستان ستیڤ سوینی، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری سه‌ندیكا و یه‌كێتی كارمه‌ندانی ئازاد له ژێر چاودێری نه‌ته‌وه‌یی ئاندی كۆكسۆندی، رۆژنامه‌وان و نوسه‌ر جۆن هانت، ئه‌ندامی پێشووی پارتی كرێكاران له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا و له دامه‌زرێنه‌رانی ده‌ستپێشخه‌ری ئاشتی بۆ كوردستان جولی وارد، سكرتێری گشتیی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری فیدراسیۆنی گشتیی سه‌ندیكاكانی كرێكارانی كۆمه‌ڵایه‌تی جۆن مه‌كگۆوان، راوێژكاری سه‌ندیكا و كرێكارانی نێونه‌ته‌وه‌یی جی ئێم بی پێشوو بێرت شواوێنبورگ و رۆژنامه‌وان میلێن ساولی".
شانده‌كه دوای لێكۆڵینه راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و داوای كرد، كه سه‌رۆككۆماری تورك ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌هۆی تاوانه‌كانی شه‌ڕ و تۆمه‌تی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی ده‌ستبه‌جێ لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت. له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا وتراوه، "له ٣٤ هه‌مین ساڵیادی هێرشی كیمیایی بۆ سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌دا كه ٥ هه‌زار كورد له‌لایه‌ن سه‌ددام حسێنه‌وه كوژران، ئێمه داوا له كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌كه‌ین كه وانه له مێژووه‌وه فێر ببن و كۆتایی به داگیركاری ١١ مانگی توركیا بهێنن".
'ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ شاندێك ره‌وانه‌ی كوردستان بكات'
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا به‌بیرهێنراوه‌ته‌وه كه توركیا له كه‌مپی مه‌خمور كه له ژێر چاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندایه و له شه‌نگال هێرشی كردوه‌ته سه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌ك، له‌و هێرشه‌دا چوار كه‌س ژیانیان له‌ده‌ستداوه و راگه‌یه‌نراوه، "دوای هه‌موو ئه‌وانه، به هۆی هێرشه‌كانی توركیاوه ٢ هه‌زار كه‌س له‌جێ و زێدی خۆیان هه‌ڵته‌كێنراون و ئاواره‌بوون. ئه‌وه‌ی زیاتر مرۆڤ نیگه‌ران ده‌كات ئه‌وه‌یه كه باس له‌وه‌ده‌كرێت له‌سه‌ر خاكی عێراق چه‌كی كیمیایی به‌كارهێناوه. به‌ناوی شانده‌كه‌وه ئێمه به بیریده‌هێنینه‌وه كه ئه‌وانه هه‌مووی تاوانی شه‌ڕه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه پێویسته به پێی تاوانی شه‌ڕ سزا بدرێت. بێده‌نگی رێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان مایه‌ی قه‌بوڵكردن نییه. OPCW بۆ لێكۆڵینه‌وه له بانگه‌شه‌كان له‌باره‌ی هێرشی كیمیایی ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ شاندێك ره‌وانه‌ی كوردستان بكات".
له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه كه وێڕای به‌ڵگه‌ی به‌رچاویش به‌ریتانیا و هێزه رۆژئاواییه‌كان خۆیان بێده‌نگ كردووه، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه له‌سه‌ر هاوكاری و به‌شداری ئه‌وان له تاوانه‌كه و راگه‌یه‌نراوه، "به‌ر له زیاتر له ٣٠ ساڵ، كۆمپانیاكانی به‌ریتانیا، ئه‌مریكا و رۆژئاوا، چه‌كیان به رژێمی به‌عس فرۆشتووه و ئه‌و چه‌كه كیمیایانه‌ی له دژی كوردان به‌كارده‌هێنرێن دابینیان كردووه. ته‌یب ئه‌ردۆغان ڤێرژنی ئێستای سه‌ددام حسێنه و هه‌وڵ ده‌دات كوردان له‌ناو ببات. به پڕچه‌ككردنی ته‌یب ئه‌ردۆغان هه‌مان دیمه‌ن دوباره ده‌كه‌نه‌وه. ساڵی ١٩٨٨ جیهان هه‌موو ئه‌و هۆشداریانه‌ی له‌به‌رچاونه‌گرت كه دران و له ئه‌نجامدا له هه‌ڵه‌بجه زیاتر له ٥ هه‌زار ژن، پیاو و منداڵی كورد كوژران. ئێمه ناتوانین رێگه بده‌ین كه ئه‌وه دوباره ببێته‌وه".
له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه كه ده‌بێت به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا، ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ستبه‌جێ فرۆشتنی چه‌ك به توركیا رابگرن و ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، "پێویسته ئه‌ردۆغان له لاهای وه‌ك تاوانبارێكی شه‌ڕ دادگایی بكرێت. ئه‌وه‌ش بۆ گه‌لی كورد ده‌بێته هه‌نگاوێك به‌ره‌و دادپه‌روه‌ری".
هـ . ب