شاندی هەدەپە سەردانی خانەوادەی شەنیاشاری کرد

شاندی هەدەپە سەردانی خانەوادەی شەنیاشاری کرد کە لەبەردەم دادگای روحا بەردەوامی بە چالاکیەکەیان دەدەن.

ئەمینە شەنیاشار کە پاسەوان و خزمانی ئیبراهیم خەلیل یڵدز پەرلەمانتاری ئاکەپ هاوژین و دوو کوڕیان کوشت، لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕێ کە ئەویش بریندار کرابوو، لە بەردەم دادگای روحا دەستیان بە چالاکی ئیشکگری دادوەری کرد و چالاکیەکە ١١٩ رۆژە بەردەوامە.

عەلی کەنانئۆغلۆ پەرلەمانتاری هەدەپە، ئایشە سوروجو پەرلەمانتاری هەدەپە و شاندی رێکخستنی هەدەپە سەردانی خانەوادەی شەنیاشاریان کرد.

فەرید شەنیاشار رایگەیاند، "ئەوان متمانەیان بە دادپەروەری نەماوە. سێ ساڵە تێکۆشانی دادپەروریمان بەردەوامە. تاوانێکی دژی مرۆڤایەتی روویداوە. لە نەخۆشخانەی دەوڵەت کۆمەڵکوژی ئەنجامدراوە. ٣ کەس کوژراون بەڵام دۆسیەکە شاراوەیە. کۆمەڵکوژی کراوە و دیارە کە کێ کۆمەڵکوژیەکەی ئەنجامداوە."

ف.ق