شاندی شەنگال لەگەڵ کەنەکە کۆبوویەوە
شاندێکی شەنگال، کە لە نوێنەری ڕێکخستنی سیاسی و نوێنەری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی پێکهاتوە، لە سلێمانی لەگەڵ کەنەکە کۆبوونەوە.
شاندێکی شەنگال، کە لە نوێنەری ڕێکخستنی سیاسی و نوێنەری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی پێکهاتوە، لە سلێمانی لەگەڵ کەنەکە کۆبوونەوە.
شاندەکەی شەنگال پێکهاتووە لە هەریەک عومەر ساڵح سەرۆکی پارتی ئازادیی ئێزدیان، نعام کرو سندی ئەندامی ئەنجومەنی تەڤگەری ژنانی ئێزدی، سەهام دەخیل رەشۆ ئەندامی پەیوەندییەکانی تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزدی لە شەنگال، میرزا بەکر بیسو ئەندامی ئەنجوومەنی عەشایەری شەنگال و سلێمان شەنگالی نوێنەری پارتی ئازادی دیموکراتی ئێزدیان لە سلێمانی، ماوەی سێ ڕۆژە لە شاری سلێمانین و بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ پارت و لایەنە سیاسیەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، لەسەر باردۆخی شەنگال کۆبوونە دەبنەوە.
ئەو شاندەی لە دوای ئەوەی لەگەڵ یەکگرتوی ئیسلامی و تەڤگەری ئازادی کۆبوویەوە، ئەمڕۆش لەگەڵ کۆمیتەی باشوری کوردستانی کەنەکە کۆبویەوە. شاندەکە لەلایەن وەفدێکی باڵای کەنەکە پێشوازییان لێکرا، کە پێکهاتوبوو لە ئەندامی کۆمێتەی باشور زەینەب موستەفا، پەروین ئەتیت، شۆڕش خدر و فواد جەماڵ ئەندامی دەستەی ڕێوبەری گشتی کەنەکە.
دوای کۆبوونەوەکە هەریەک لە فواد جەماڵ، سهام دەخیل بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیان کرد و فواد جەماڵ وێڕای ئەوەی خۆشحاڵیی خۆی لە پێشوازیکردنیان لە شاندی شەنگال باسکرد وتی: ئێمە وەک کەنەکە بە هەموو شێوەیەک پێشوازی لە گەلی خۆمان دەکەین لە شەنگال، بڕیار و ئیرادەی گەلی ئێزدی چێ بێت ئێمە بە هەموو شێوازێک پشتگیرییان دەکەین بە تایبەتی لە بابەتی خۆبەڕێوبەریی شەنگال و حەقی ڕەوای گەلەکەمان دا، دەبێت هەموو پارت و لایەنە سیاسییەکانیش پشتگیریان بکەن.
هەروەها سوهام خەلیل وتی: دواکاریی گەلی ئیزدی ڕوون و ڕەوایە، کە خۆ بەرێوەبەرییە بۆ گەلی شەنگال و گەڕانەوەی ئاوارە ئێزدییەکانە لە کەمپەکان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، بۆیە داوامان لە هەموو لایەک وایە پشتگیریی داخوازی گەلی شەنگال بکەن.
ژ.ت