شاندی تەژەئا و دەم پارتی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ شاناز ئیبراهیم ئەنجامدا
شاندی ئەژەئا، دەم پارتی و هەدەپە کە چەند ڕۆژێکە لە باشووری کوردستانن و چەندین چاوپێکەوتنیان ئەنجامداوە، چاویان کەوت بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەنەکە شاناز ئێبراهیم ئەحمەد.
شاندی ئەژەئا، دەم پارتی و هەدەپە کە چەند ڕۆژێکە لە باشووری کوردستانن و چەندین چاوپێکەوتنیان ئەنجامداوە، چاویان کەوت بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەنەکە شاناز ئێبراهیم ئەحمەد.
لە چوارچێوەی سەردانەکانیاندا شاندی ئەژەئا، دەم پارتی و هەدەپە کە پێکهاتووە لە هەریەک لە نەورۆز ئایساڵ، پەرلەمانتاری دەم پارتی- شرناخ، گوڵجان کاچماز پەرلەمانتاری دەم پارتی- وان و ئایشە ئاجار، پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە، کە لەهەمان کاتدا ئەندامی تەڤگەری ژنانی ئازادە و حەکیم خەتیب، ئەندامی نوێنەرایەتی هەدەپە لە باشووری کوردستان. ئەمڕۆش دوای سەردانیکردنی یەکێتی ژنانی کوردستان، سەردانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەنەکە، شاناز ئیبراهیم ئەحمەدیان کرد.
هیچ زانیارییەک لەبارەی کۆبوونەوەی شاندەکە لەگەڵ شاناز ئەحمەددا وەرنەگیراوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان بڕیارە سەردانیکردنی شاندەکە لە باشووری کورستان بەردەوام بێت.