شاندی ئیمراڵی لە ئیستەنبوڵ کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی دەبەستێت
شوێنی ئەو کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەی کە شاندی دەم پارتی ئیمراڵی پاش دیداریان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دەیبەستن، گۆڕا. کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکە لە ئیستەنبوڵ دەبێت.
شوێنی ئەو کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەی کە شاندی دەم پارتی ئیمراڵی پاش دیداریان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دەیبەستن، گۆڕا. کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکە لە ئیستەنبوڵ دەبێت.
شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) سبەی لە زیندانی ئیمراڵی سێیەمین دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدات. لە دیدارەکەی سبەی ٧ کەس بەشداردەبن. لەگەڵ سری سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری و تونجەر باقرخان، ئەحمەد تورک، پەرلەمانتاری دەم پارتی ئیستەنبوڵ جەنگیز چیچەک و پارێزەری نووسینگەی یاسایی سەدە فایەق ئۆزگور ئەرۆل لە شاندەکەدا بەشداردەبن.
پاش دیدارەکە، شاندەکە ٢٨ ی شوبات لە ئیستەنبوڵ کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی دەبەستێت. شوێن و کاتی کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکە دواتر ئاشکرا دەکرێت.
شوێنی کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکە ئاشکرا دەکرێت
دەم پارتی لەم بارەیەوە گوتی: "شاندەکە سبەی (٢٧ ی شوبات) پاش کۆبوونەوەکەی لە کاتژمێر ١٧:٠٠ لە ئیستەنبوڵ کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی دەبەستێت. دواتر شوێنی کۆنگرەکە ئاشکرا دەکرێت. خەباتکارانی ڕاگەیاندن دەتوانن ڕووماڵی کۆنگرەکە بکەن. ئەو ڕۆژنامەنووسانەی دەیانەوێت ڕووماڵ بکەن، دەبێت تاوەکو سبەی کاتژمێر ١٤:٠٠ لەم لینکەی خوارەوە ناوی خۆیان ڕابگەیەنن".