شانۆی شاری ئامەد: ناتوانن دەنگی هونەرەکەمان کپ بکەن

شانۆی شاری ئامەد لەڕێگەی پەیامێکەوە ئەو ئۆپەراسیۆنەی قڕکردنی سیاسی ڕەتکردەوە کە ئامەد و دەیان شاری تری گرتەوە، دەڵێن: «ناتوانن دەنگی هونەرەکەمان کپ بکەن».

شانۆی شاری ئامەد لەسەر هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە هەردوو زمانی کوردی و تورکی پەیامێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە دەستگیرکردنی دەیان کەس لەنێویشیاندا چەندین هونەرمەند، لە پەیامەکەدا هاتووە:

«ئەم بەیانییە لەڕێگەی هەڵکوتانە سەر ماڵەکان هونەرمەندەکانمان دەستگیرکران، شانۆی شاری ئامەد شکۆی ئێمەیە! ناتوانن دەنگی هونەرەکەمان کپ بکەن!».

ف.ق