'شایستەی کار و خەباتی ڕیبەر ئاپۆ دەبین'

گەریلاکان ئاماژەیان بەوەدا لە سایەیی هەوڵەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گەیشتوون بەم پێگەیی ئێستا و وتییان: "وەک هێزەکانی ئازادی ژنانی کوردستان، شایستەی خەباتی ڕیبەر ئاپۆ دەبین."

گەریلا

بە بۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی ڕەنجدەرەوە، گەریلاکانی یەژا ستار و هەپەگە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیانکرد.

گەریلای یەژا ستار ڕۆژدە زاگرۆس ڕاگەیاند؛ وەک گەریلاکانی یەژا ستار بە ئیرادە و مۆراڵێکی بەرزەوە لە چیا ئازادەکانی کوردستان ٨ی ئاداریان پیرۆزکرد و وتی: "٨ی ئادار ڕۆژێکی بە مانا و پڕ بایەخە بۆ ئێمە، هەروەک ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت 'نەک بە تەنها ٨ی ئادار، بەڵکو هەموو ڕۆژێک ڕۆژی ژنانە'. ڕێبەر ئاپۆ خەبات و هەوڵی زۆری بۆداین، ڕێگای بڕوا و ئیرادەی پیشان داین. لە ئێستادا لە چیا ئازادەکانی کوردستاندا بە ئیرادەی بەرزی خۆمانەوە بەرخۆدان دەکەین."

'هەمووی لە سایەیی ڕێبەر ئاپۆوەیە'

ڕۆژدا زاگرۆس ئەوەی دەستنیشانکرد پیرۆزکردنی ٨ی ئادار لە چیا ئازادەکانی کوردستاندا هەڵگری مانایەکی تایبەتە، باوەڕداری جەسارەت لە مرۆڤدا دەخوڵقێنی و وتی: "هەموو ئەمانە لە سایەیی ڕێبەر ئاپۆوە بەرهەم هاتوون. خاوەنداریکردن لە فکری ڕێبەر ئاپۆ، هەستی ژیان لە مرۆڤدا بەرەوە پێشەوە دەبات. عەشقێکی گەورەمان تێدا دروست دەکات. بۆیە پیرۆزبای ٨ی ئادار بەتایبەت دەکەین بە دیاری بۆ ڕێبەر ئاپۆ و هەڤاڵانی شەهیدمان."

'ئەو بەهایانەی خوڵقێنراون، بۆ دوژمنی جێناهێڵین'

گەریلای یەژا ستار پەلین ئەحمەد وتی: "وەک گەریلانی ژن، گەشتنە بەم رۆژەمان لە سایەی ڕێبەر ئاپۆوەیە. ڕێبەر ئاپۆ کارێکی مەزنی بۆ کردوین. وەک هێزەکانی ئازادی ژنی کوردستان دەبین بە شایستەی خەباتی ڕێبەر ئاپۆ. ئەم قۆناغەش هەر ئەوەمان لێ دەخوازیت. دوژمن بە هەموو دژواری خۆیەوە لە دژی ڕێبەر ئاپۆ سیاسەتی شەڕی تایبەت بەڕێوەدەبات. هەرچی دەبێت با ببێ، ئەو بەهایانە کە ڕێبەر ئاپۆ بۆی خوڵقاندوین، بۆ دوژمنی جێنا‌هێڵین. وەک هەڤاڵانی هەڤاڵ سار و هەڤاڵ زیلان تێکۆشانی ژنمان لە چیادا گەیاندە ئاستێکی بەرز. بە هەزاران هاوڕێی ژنمان بە فیداییەوە شەڕدەکەن و لە گۆرەپانەکانی بەرخۆداندان. وەک هاوڕێیانی ئەوان هەموو کارێک دەکەین."

'چیا بۆ ئێمەی ژنان دەرگای ئازادییە'

گەریلا جانفەدا تۆلهەلدان باسی لەوەکرد وەک هێزەکانی گەریلا هەست بە ئەرکی خۆمان دەکەین، باوەڕمان وایە هەموو جێبەجێدەکەین و وتی: "ڕێبەر ئاپۆ لە کۆمەڵگادا ژنی کرد بە پێشەنگ، کە پێشتر نەدەناسێنرا. ژنانی دڵسۆزی ڕێبەر ئاپۆ لە چیاکاندا بەرخۆدان دەکەن. دەبینە شوێنەکەوتەی هەڤاڵ دۆغا و هاوڕێیانی ژن، کە لە تونێلەکاندا بەرخۆدانی فیدایی ئازادییان ئەنجامدا. نابێت ژن کۆیلایەتی قبوڵبکات، ڕووبکەنە چیا. چیا بۆ ژنان دەرگایی ئازادییە."

'پێگەی ئازادی ژن نمونەییە'

گەریلای هەپەگە دڵسۆز ئاڤزەم ئاماژەی بەوەدا؛ ئەو کۆیلایەتییەی کە سیستەمی سەرمایەداری لەسەر ژنی دەسەپێنێت قبوڵ ناکەن و لەدژی تێدەکۆشن و وتی: "لە کەسێتی هەڤاڵ بێریتان، سارا و زیلاندا پێگەی ئازادی ژن دەبینین. گەر نمونەیەک وەربگیرێت، ئەوە ئەوانن. هەموو ئەمانەش لە سایەی خەباتی ڕێبەر ئاپۆوەیە. لە ئێستادا هاوڕێیانی ژنمان لە تونێلەکانی شەڕدا ڕابەرایەتی بەرخۆدان دەکەن، پیوانەی ئازادین بۆ ئێمە. لە کەسێتی ئاڤزەم، باگەر، مزگین، ڕۆژدا، کارکەر، بەرچەم و ڕۆستەم خۆیان نیشانداوە. وەک هاوڕێیانی ئەوان، بەڵێن دەدەین هەتا کۆتایی لەسەر ڕێگەی ئازادی هەنگاو بنێین."