شەبنەم کورور فینجانجی لە ئامەدەوە: زۆری نەماوە، دوای ١٦ رۆژ ئێمە دەیگۆرین
سەرۆکی دەستەی ناوەندی تەتەبە شەبنەم کۆرور فینجانجی بەمەبەستی دەربڕینی پاڵپشتی خۆی سەردانی ئامەدی کرد و وتی، "زۆری نەماوە، دوای ١٦ رۆژ هەموو ئەوانە دەگۆڕدرێن، ئێمە دەیگۆرین".
سەرۆکی دەستەی ناوەندی تەتەبە شەبنەم کۆرور فینجانجی بەمەبەستی دەربڕینی پاڵپشتی خۆی سەردانی ئامەدی کرد و وتی، "زۆری نەماوە، دوای ١٦ رۆژ هەموو ئەوانە دەگۆڕدرێن، ئێمە دەیگۆرین".
سەرۆکی دەستەی ناوەندی یەکێتی پزیشکانی تورک (تەتەبە) پ.د.شەبنەم کۆرور فینجانجی بەمەبەستی دەربڕینی پاڵپشتی بۆ کەسوکاری ئەوانەی لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیدا لە ئامەد دەستگیر و زیندانی کراون سەردانی ئەو شارەی کرد. سکرتێری گشتی تەتەبە پ. د. وەدات بوڵوت و سەرۆکی ژووری پزیشکانی ئامەد ئەلیف تورانیش یاوەری ناوبراویان دەکرد.
فینجانجی لە بەردەم بینای دادگا لەگەڵ بنەماڵەکان دوا و لێدوانیدا. فینجانجی باسی لەوەکرد کە دەبێت ئەو ئۆپراسیۆنانەی لەلایەن حکومەتەوە دەکرێن وەک مانۆڕی هەڵبژاردن دابندرێن. فینجانجی بە بیری هێنایەوە کە حکومەت لە هەموو هەڵمەتەکانی هەڵبژاردندا دەبێتە هێرشبەر و وتی، "بەتایبەتی دوای هەڵبژاردنی ٢٠١٥ زۆر کەس گیانیان لەدەستدا. لە رێگەی ئەم هەڵبژاردنەوە هەموو تورکیا بیر لەوەدەکەنەوە کە کۆتایی بەوان هاتووە. هیچ شوێنێکیان نەماوە تا بەرەو ئەوێ هەڵبێن".
'ئیرادە لەلای ئێمەیە'
فینجانجی باسی لەوەکرد کە بە بێ ئەوەی لێپرسینەوەیەکی کاریگەر بکرێت، دۆسیەکانی ئەوان بە وتەوەگرتنی ئەوەی گوایە دانیان پێداناوە ئامادەکراون و وتی، "ئێمە دەزانین ئەو دۆسیانە هیچیان تێدا نییە. لەبەر ئەوەی دۆسیەکان بۆشن و هیچیان تێدا نییە، ناتوانن پڕیان بکەنەوە، هەربۆیە بڕیاری نهێنی لەبارەیانەوە دەدەن".
فینجانجی بە ئاماژەدان بە بەکارهێنانی دادگاکان لە لایەن ئاکەپەوە وتی، "چەندین ساڵە ئەو دۆخە هەیە، بەڵام بە درێژایی ئەو ساڵانە تێکۆشانیش لە ئارادابووە، ئەوانە دەستگیریش بکرێن لە زیندان تێدەکۆسن و ئەوانەشی لە دەرەوەن لە دەرەوە تێدەکۆشن. زۆری نەماوە، دوای ١٦ رۆژ هەموو ئەمانە دەگۆڕدرێن، ئێمە دەیگۆرین. ئیرادە لەلای ئێمەیە. دەبێت ئیرادەی خۆمان بۆ هەڵبژاردن و کۆنترۆڵکردن بە شێوەیەکی کاریگەر بەکاربهێنین".
دوای لێدانەکەی فینجانجی لەبەردەم دادگا بۆ ماوەیەک گفتوگۆی لەگەڵ سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی ئامەد نیهاد ئەرەن ئەنجامدا.
هـ . ب