مەڕاسیمی یادکردنەوەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ ڕۆحی هەموو شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد.
دایکان کە بەشداری مەڕاسیمەکە بوون، مۆمیان داگیرساند و دروشمی "شەهید نامرن"یان بەرزکردەوە.
بە ناوی فەرمانداری یەبەشەوە خەمگین شەنگالی قسەی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە ئەمڕۆ لە تشرین بە هەزاران فەداکاری کوردستان بەرخۆدان دەکەن و بە هەزاران شەنگالیش بە ڕێگەی ئەواندا دەرۆن.
خەمگین شەنگالی باسی کەسێتی و تێکۆشەری شەهید فەدکاری کرد و گوتی: "هەڤاڵ فەدکار لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز هاتە دونیاوە. هەڤاڵ فەداکار لە ساڵی ٢٠١٦دا بەشداری ڕیزەکانی یەبەشە بوو. دوای شەهیدبوونی مام زەکی ئیدی تورەی و ڕق لە دڵیدا زیاتر بوو، لەبەر ئەوەش چووە ڕیزەکانی هەپەگەوە".
خەمگین شەنگالی لە کۆتایی قسەکانییدا سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی کرد و گوتی: "بە ناوی فەرمانداری یەبەشەوە جارێکی دیکە سەرەخۆشی لە تەواوی بنەماڵەی شەهیدان دەکەین. هەوڵدەدەین شایەنی شەهیدان بین. با سەری گەل و ڕێبەر ئاپۆ ساغ بێت".
لە مەڕاسیمەکەدا برای شەهید فەداکار تەحسین شەرەف گوتی: "بە شەهید بوونی براکەم شانازی دەکەم. لە تەواوی بنەماڵەی شەهیدان پیرۆزی دەکەم و دەڵێم سەری گەلەکەمان، گەریلا و ڕێبەر ئاپۆ ساغبێت".
پاشان ناسنامەی شەهید خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.
بە ناوی بریاردەری ناوەندی هەپەگە نامە نێردرا بۆ بنەماڵەی شەهید و لە نامەکەدا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید کرا و بەڵێنی شوێنکەوتنی فەداکار شەنگالی درا.
لە کۆتایی مەڕاسیمەکەدا لەسەر ژیان و تێکۆشانی شەهید سینەفزیۆنێک پیشاندرا. مەڕاسیمەکە بە دروشمی "شەهید نامرێت" کۆتایی هات.