شەهید یەکبوون شۆڕش بۆ هاوڕێێانی بوو بە نیشانەی ژیانی ڕاست و سەرکەوتن
شەهید یەکبوون شۆڕش بە هەڤاڵێتی، دڵسۆزی، بوێڕ و بەرخۆدانی لەگەڵ هەڤاڵانی بۆ هەمیشە بوو بە نیشانەی تێکۆشانی سەرکەوتن و ژیانی ڕاست.
شەهید یەکبوون شۆڕش بە هەڤاڵێتی، دڵسۆزی، بوێڕ و بەرخۆدانی لەگەڵ هەڤاڵانی بۆ هەمیشە بوو بە نیشانەی تێکۆشانی سەرکەوتن و ژیانی ڕاست.
ژنێکی گەنج ئازار، زوڵم، بوێری، ڕاپەڕین، بەرخۆدان و تێکۆشانی ساڵانێکی گەلی کورد لە دڵی خۆییدا هەڵدەگرێت. ئەم ژنە گەنجە گەواهیدەری زوڵمی داگیرکەر و تێکۆشانی قارەمانێتی گەل و گەریلای دەکرد، ئەم تێکۆشانەی بە پیتی زێرین لە قوڵایی دڵی خۆییدا نەخشاند؛ لەبەر ئەمەش دڵی دا بە دۆزی گەل و پارتەکەی.
یەکبوون شۆڕش (نیسان ئای) ژنێکی تێکۆشەرە کە خیانەتی لە خەیاڵی منداڵی خۆی نەکردوە و لەگەڵ زۆر و زەحمەتییەکان خۆی گەیاندە چیا ئازادەکانی کوردستان.
نیسان ئای لە ناو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لە دایکبوو کە قوربانی سەختیان داوە. بە چیرۆکی قارەمانێتی زیندانەکانی ئامەد و بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی گەورە بوو. هێشتا منداڵ بوو، گەواهیدەری دڕندەیی داگیرکەرانی کرد. هەرگیز لە بیر نەکرد کە سەربازەکان نیوە شەو هێرشیان کردە سەر ماڵەکەیان. هەرچەندە منداڵ بوو و لە دوژمن دەترسا، بەڵام ئەم ترسە بە پێی کات بوو بە ڕق و توڕەیی. بە تایبەتی بە گەواهیدەری خاڵەکانی لەگەڵ ڕق و نەفرەت گەورە گەورە بوو. نیسان چووە ناو گەڕانەوە بۆ ئەوەی وەڵامی ئەم هێرش و داگیرکاریانە بداتەوە.
بنەماڵەی نیسان بەهۆی فشار و هێرشەکانی دووژمنەوە ناچاربوون زێدی خۆیان بە جێبهێڵێن. کاتێک گوندەکەیان تاڵانکرا و سوتێنرا، کۆچیان کرد بۆ ئیزمیر. بۆ نیسان و بنەماڵەکەی ژیانێکی نوێ و جیاواز بوو.
نیسان بۆ پشتگیری کردنی بنەماڵەکەی دەستی بە کار کرد. هەرچەندە ئەم کارە بۆ ئەو قورسیش بوو، بەڵام بەهۆی ئەم پڕۆسەیە ڕاستی سیستەمی سەرمایەداری باشتر شیکردەوە. دووژمنی زیاتر ناسی و ئەمەش بوو بە هۆکارێک بە هەنگاوێکی تر نزیک بێت لە خەیاڵانی ساڵانی ڕابردووی. دوای هەوڵی چوارەمی لە شوباتی ٢٠١٩ەدا کە وەک مانگێکی پیلانگێڕی ناسراوە، بۆ وەڵامدانەوەی پیلانگێڕەکان چووە ناو ڕیزەکانی ئازادی و هەڵوێست و توڕەیی خۆی جارێکی تر نیشاندا. بەشداربوون لە کاتێکی بەمجۆرەدا لەسەر بنەمای بەشداربوونێک بوو بە پێی بە پێویستییەکانی کات و بە زانابوون بوو.
خەون و خەیاڵی منداڵی بە دی هێنا
نیسان دوای زۆر زەحمەتی و سەختی لە ساڵی ٢٠١٩ گەیشتە خەونەکانی منداڵیی خۆی؛ ئامانجەکەی بە تەواوی جێبەجێ کرد. خەونەکانی ئیدی بوو بە ڕاستی، نیسان بە ناوی یەکبوون شۆڕش هەنگاوی نا بۆ نێو ژیانی شۆڕشگێڕی. بە جۆشێکی مەزنەوە بەشداری پەروەردەی کرد و لەگەڵ فکری ڕێبەر ئاپۆدا بوو بە یەک. خواستی ژیانی شەهیدان بە تەواوی تێبگات و ببێتە شوێنکەوتەیان. گەریلا یەکبوون بە شێوەیەکی بە بڕیار و بە بەهێزی بەشداری نێو تێکۆشان بوو، بە فیداکارییەوە بەرپرسیارێتی گرتە ئەستۆ. لە پڕۆسەی پەروەردەدا، ئەوەی بۆ خۆی کردی ئەوە بوو کە لە بنەمای تێکۆشان، ڕاستیی ژن و هاوڕێیەتیی پەکەکەدا خۆی بناسێت. ئارەزووی بەشداربوون و ژیانی گەریلای وایکرد هەنگاوێکی بەهێز بنێت. گەریلا یەکبوون پەروەردەکەی بە سەرکەوتوویی و جۆشێکی مەزنەوە تەواو کرد و لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەشداری کرد لە کارە پراکتیکەکان.
گەریلا یەکبوون ئەزموونی سەرەتایی لە یەکینەکانی خۆبەڕێوەبەری وەرگرت. ئەمەش بوو بە پشتگیرییەکی بەهێز. لە هەمانکاتدا بە پەرۆشییەکی زۆر خۆی خستە ناو کارەوە، بۆ ئەوەی بتوانێت هەمووهەنگاوێک بە سەرکەوتووی بنێت. بە تێپەڕبوونی کات زیاتر گرێدراوی گەریلایەتی ژنبوو. لە هەموو قۆناغەکانی ژیانیدا بۆ گەریلا یەکبوون فیداکاری و ڕەنجدان لە پێش بوو. بە هەڵوێست و بەشداربوونی بۆ هەڤاڵانی بوو بە سەرچاوەیی مۆرال، بۆیە لە ماوەیەکی کورتدا چووە ناو دڵی هاوڕێکانی. بە تایبەتی لەگەڵ زەحمەت و سەختییەکانیش، هیوا و بەرخۆدانەکان لەسەر ڕووی هەرگیز کەم نەبوون. شەهید یەکبوون بۆ ئەوەی بتوانێت تاکتیکەکان جێبەجێ بکات و تۆڵەی داگیرکەرەکان بکاتەوە، بەشداری لە پڕۆسەی پەروەردەی سەربازی کرد. ئامانجی بنەڕەتی گەریلا یەکبوون ئەوە بوو کە باوەڕ و چالاکییەکەی بکات بە یەک و بیخاتە میراتەوە. بەم ئامانجەش بە بەرپرسیارێتییەوە ڕاپەڕی.
بەو بەڵێنەی کە بە هاوڕێ شەهیدەکانی دابووی، بە بەهێزی جێبەجێ کرد. لە پڕۆسەی پەروەردەدا تێگەیشت کە هەرچەندە ئەنجامێکی بەهێز بەدەستبهێنێت، دەتوانێت گورزێکی سەختر لە دووژمن بدات. بەم هەوڵە پەروەردەکەی بە سەرکەوتوویی تەواو کرد. پاش پەروەردەکە، بە خواستێکی گەورە ڕووی لە گۆڕەپانی مەتینا کرد. یەکبوون هەموو ئەو شتانەی کە لە پەروەردەدا فێری بووی بۆ بەشدارییەکی کاریگەر و واتادار گۆڕی. لە ڕیزەکانی پێشەوە جێی گرت؛ بە چالاکییەکانی، بەشدارییەکانی لە ژیان، فیداکاری و هاوڕێیەتییەکەی، هێز و مۆرالی بە هەڤاڵانی دا. بە کەسایەتییەکەی کە ئاستەنگی نە دەناسی، بە فیداکاری لە هەموو گۆڕەپانەکانی ژیاندا بەهێزی بەشدار بوو. ژیان و تێکۆشانی هەرگیز جیاواز لەیەک نەدەبینی، و ئەمەش وایکرد لە ڕێپێوانی خۆیدا سەرکەوتنێکی گەورە بەدەستبهێنێت.
لە ١٩ی گوڵانی ٢٠٢٤، لە هەرێمی مەتینا دووژمنی داگیرکەر دەستی کرد بە هێرش کردن. شەڕێکی قورس لە نێوان گەریلا و سەربازانی تورکیادا شەڕێکی سەخت ڕوویدا. لە ئەنجامدا، گەریلا یەکبوون شۆڕش شەهید بوو و بەشداری کاروانی نەمرانی کوردستان بوو. بە هاوڕێیەتی، دڵسۆزییەکەی بۆ ژیان، و بوێری و بەرخۆدانەکەی، بۆ هاوڕێکانی نیشانەی تێکۆشانێکی سەرکەوتوو و ژیانێکی ڕاستەقینە بوو.