شوانی: پەدەکە رێگرە لە هەڵبژاردنی پارێزگاری کورد بۆ کەرکوک
وەزیری دادی عێراق رایەگیاند کە پارێزگاری کەرکوک دەتوانرێت بۆ کورد بێت، بەڵام پەدەکە رێگری بۆ ئەوە دروست دەکات.
وەزیری دادی عێراق رایەگیاند کە پارێزگاری کەرکوک دەتوانرێت بۆ کورد بێت، بەڵام پەدەکە رێگری بۆ ئەوە دروست دەکات.
وەزیری دادی عێراق خالید شوانی سەبارەت بە یەکلانەکردن و هەڵنەبژاردنی پارێزگاری کەرکوک وتی، "ئێمەی کورد لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک خاوەن زۆرینەی ئەندام و دەنگەکانی کە ئێمە بتوانین پارێزگایەکی کورد هەڵبژێرین. بەڵام پەدەکە رێگری لەوە دەکات. ئەگەر لە کەرکوک پارێزگارێکی کورد هەڵبژێردرایە بە رێژەی لەسەدا پەنجا رێگری لە بەعەرەبکردنی شارەکە دەکرا".
باسی لەوەشکرد کە گەلی کورد لە ئێستادا تەنیا خۆی دەپارێزێت و خەڵکی کەرکوک باجی هەڵە سیاسیەکان دەدات.
بریارە سبەینێ بۆ هەڵبژاردنی ئیدارەی خۆجێیی کەرکوک ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بدات.
هـ .ب