شوێنەوارێکی مێژوویی کۆنتر لە چەرموو و بێستانسوور لە سلێمانی دۆزرایەوە
بەڕێوەبەری شوێنەواری سلێمانی ڕایگەیاندوە، شوێنەوارێک لە گوندێکی سەر بە قەزای دوکان دۆزراوەتەوە کە مێژووەکەی بۆ ١١ هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.
بەڕێوەبەری شوێنەواری سلێمانی ڕایگەیاندوە، شوێنەوارێک لە گوندێکی سەر بە قەزای دوکان دۆزراوەتەوە کە مێژووەکەی بۆ ١١ هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.
دوو رۆژ لەمەوبەر لە رۆژی شەممە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ حسێن حەمەغەریب، بەڕێوەبەری شوێنەواری سلێمانی ڕایگەیاندبوو: "لە ناوچەی چەمی رێزان لە سنوری قەزای دوکان تیمێکمان توانیویویانە شوێنەوارێک بدۆزنەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ١١ هەزار ساڵ لەمەوبەر".
حسێن حەمە غەریب باسی لەوەشکردووە "تیمەکەی شوێنەواری سلێمانی لەگەڵ تیمێکی سەر بە زانکۆی ریدینگی بەریتانیی سەرقاڵی پشکنینن".
ناوبراو ئەوەشی خستۆتەڕوو: " کە بەپێی ئەو پارچانەبێت کە لەم شوێنەدا دۆزراونەتەوە، دەردەکەوێت کە لە هەردوو شوێنەواری چەرموو و بێستانسوور کۆنترە، شوێنەواری چەرموو بەپێی بەڵگەکان مێژووەکەی بۆ نزیکەی هەشت بۆ نۆ هەزار ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە".
بەڕێوەبەری شوێنەواری سلێمانی ئاماژەی بەوەش کردووە: "شوێنەوارەکانی گوندی زەرزی بریتین لە ئەو پارچە وردانەی کە لە بەرد داتاشراون".