شیلان کوردستانی چالاکوانی مافی مرۆڤ سزای زیندانیی بەسەردا سەپێنرا

شیلان کوردستانی نووسەر و چالاکوانی مافەکانی ژنان بە تۆمەتی پشتیوانیکردن لە ڕاپەڕینەکانی "ژن، ژیان، ئازادی" سزای ٤٠ مانگ زیندانیی بەسەردا سەپێنرا.

شیلان کوردستانی وەرگێڕ – نووسەر، چالاکوانی مافەکانی ژنان و ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی ژیوانۆ لە ڕاپەڕینەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دوای کوشتنی ژینا (مەهسا) ئەمینی دەستگیرکرابوو، لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنەوە سزای زیندانیی بەسەردا سەپێنرا.

شیلان کوردستان بە تۆمەتی ئەندامێتی لە ڕێکخراوی ژنانی "ژیوانۆ" و بە تۆمەتی ئەوەی گوایە "پڕوپاگەندەی دژی دەوڵەت" کردووە سزای ٤٠ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.

شیلان کوردستانی لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە کاتی ڕاپەڕینە سەرتاسەریەکان لە ئێران و ڕۆژهەڵات لەلایەن هێزەکانی سەر بە حکومەتەوە دەستگیرکرا. ئەو چالاکوانەکە دوای دوو هەفتە دەستگیرکردن لەلایەن بەشی ئیتڵاعاتەوە، بە دانانی کەفالەت ئازادکرابوو.

ژ.ت