سەلاح عەباسی: بنەماڵەی بارزانی ئابوری باشوری كوردستانیان بۆ لەناوبردنی كوردەكان رادەستی تورك کردەوە

سەلاح عەباسی چاودێری سیاسی رایدەگەیەنێت، چەمكی ئابوری سەربەخۆ لەلای بارزانیەوە تەنیا دەستەواژەیەكە بۆ هەڵخەڵەتاندنی كۆمەڵگەی كورد و ئامانجی سەرەكی لەوەش؛ فینانسی بودجەی شەڕی ماڵوێرانكەری دەوڵەتی توركە لەدژی گەلی كورد.

سەلاح عەباسی، چالاكوان و چاودێری سیاسی لەوتووێژێكدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی ئارین تیڤی، هەڵسەنگاندن بۆ سیاسەتەكانی بنەماڵەی بارزانی لەهەڵخەڵەتاندنی كۆمەڵگەی باشوری كوردستان لەماوەی هەشت ساڵی دوایی لەپاڵ چەمكی درۆئینی"ئابوری سەربەخۆ" دەكات.

عەباسی لەئاخاوتنەكانیدا رایدەگەیەنێت:"بابەتی ئابوری سەربەخۆ لەكوردستاندا كردنە رۆژەڤ، بەڵام ئەم ئابوریە سەربەخۆوە نە بۆ بەرژەوەندی كوردان، بەڵكۆ لەپەیوەندی لەگەڵ بەرژەوەندی دەوڵەتی تورك بڕیاری لەسەردراوە، لەوەی كە باشوری كوردستان نەوتەكەی بەشێوەیەكی جیاواز لەعێراقدا بفرۆشێت.

ئەم پرۆژەیە بەگوێرەی فینانسی خەرجیەكانی شەڕی رۆژئاوایەكان لەبەرامبەر بەقەندیل"بزوتنەوەی ئازادیخوازی كوردستان"، جێبەجێ كرا. هاوكات وەكو سەرچاوەیەك لەلایەن دەوڵەتی توركەوە بەكار بهێندرێت. واتا لەلایەكەوە دەوڵەتی تورك بەنرخێكی هەرزان دەستی بەم سەرچاوەیە بگات و لەلایەكی ترەوە بنەماڵەی بارزانی پێ دەوڵەمەند ببن.

سەلاح عەباسی لەبەردەوامی ئاخاوتنەكانی خۆیدا رایدەگەیەنێت:"ئابوری سەربەخۆ لەلایەن بنەماڵەی بارزانی بۆ سێ ئامانجی سەرەكی بەكارهات. یەكەم؛ خۆ دەوڵەمەند كردن بنەماڵەی بارزانی. دووهەمین ئامانج؛ بەردەوامی شەڕ لەدژی كوردەكان بەتایبەتی داسەپاندنی كەش و هەوای رەشبگیری و كۆشتن و دەستگیركردن و زیندانی كوردەكان لەباكوری كوردستان و بەردەوامی هێرشە بەرفراوانەكان بۆ سەر هەرێمەكانی پاراستنی مێدیا و ئامانجی سێیەمین؛ سەركۆتی رۆژنامەنووسان و چالاكانی بادینان لەرێگەی پارەی نەوتەوە هەڕاج كراوەكەی هەرێمی كوردستانەوە. ئەجیندای ئابوری سەربەخۆی كورد ئەمە بوو و پرۆژەكەش لەلایەن دەوڵەتی توركەوە بەرێوە دەبردرێت. ئەم رەوشە سەرەڕای قەیرانی ئابوری لەباشوری كوردستان تاكۆ ئێستاكەش بەردەوامە.

عەباسی راشیگەیاندوە؛ لەروانگەی منەوە، دەوڵەتی تورك سەركەوتوو بوو لەوەی كە رێگری بكات لەیەكگرتنی رۆژئاوا و باشوری كوردستان وەكو دوو بەشی كوردستان كە خاوەن خاڵی هاوبەشن و تەنانەت لەوەش زیاتر رۆژئاوای كوردستانی گەماڕو داوە و باشوری كوردستانی كردۆوەتە گۆڕەپانێك بۆ دژایەتی رۆژئاوای كوردستان و بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلی كوردستان. لەراستیدا ئەمەش داواكاریەكانی دەوڵەتی تورك بوون كە بەداخەوە لەم رووەوە گەیشتووەتە ئامانجەكانی خۆ و بارودۆخەكە بەو شێوەیە بەردەوامە".

ئەم چاودێرە سیاسییە لەسەر هەڵوێستی گروپەكانی گرێدراو بەبنەماڵەی بارزانی لەرۆژئاوای كوردستانیش رایگەیاند:"هەروا كە لەرۆژئاوای كوردستان هەڵوێستی گروپگەلێك وەكو لەشكەری رۆژ و ئەنەكەسەمان بینی، ئامانج بەردەوامكردنی گۆشارەكان بۆ سەر ئیدارەی خۆبەرێوەبەری باكور و باكوری سوریا، هەر لەهەڵكەندنی خەندەقەوە بگرە تا گەمارۆدانی ئابوری سەر رۆژئاوا و درۆستكردنی تۆڕی سیخۆری بۆ میت و هاوكاری سەربازی لەگەڵ دەوڵەتی توركدا. لەباشوری كوردستانیش دەوڵەتی تورك بەهاوكاری پەدەكە زیاتر لە سەد بارەگا و ناوەندی سەربازی، ئیستخباراتی و سیاسی بۆنیاد ناوە. هەموو ئەمانە نیشان دەدەن كە باشوری كوردستان گەورەترین پشتیوانی دەوڵەتی توركە لەهێرش بۆ سەر كوردەكان".

ف.ق