سەلام عەبدوڵا هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی ئازاد کرا

سەلام عەبدوڵا هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی، کە لە ٢٧ی کانوونی دووەمدا دەستگیرکرابوو، ئازاد کرا.

سەلام عەبدوڵا هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، کە ڕۆژی ٢٧ی کانوونی دووەم لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ڕانیەی سەر بە پارێزگای سلێمانی دەستگیرکرابوو، ئازادکرا.

تارا حسێن هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی، ئازادکردنی سەلام عەبدوڵای پشتڕاستکردەوە.

دەستگیرکردنی سەلام عەبدوڵا هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی ڕاپەڕینەوە ناڕەزاییەکی زۆری لێکەوتەوە.

تەڤگەری ئازادی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندبوو، دەستگیرکردنی هاوسەرۆکەکەیان کێشەیەکی سیاسیە و دەیانەوێت دەستبەجێ ئازاد بکرێن.

ژ.ت