سلێمان شەنگالی: هیچ کۆبوونەوەیک نوێنەراتی گەلی ئیزدی ناکات کە ئیزدی تیدا ئامادە نەبن

سلێمان شەنگالی، ئەندامی دەستەی دیبلۆماسی پارتی ئازادی و دیموکراتی ئیزدی، دەربارەی کۆبوونەوەی بلاسخارت لەگەڵ حکومەتی هەرێم و عێراق دەڵێت: هیچ کۆبوونەوەیک نوێنەراتی گەلی ئیزدی ناکات کە ئیرادەی ئیزدیەکان تێدا بەشدار نەبن.

دوێنی نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان جینین ھێنیس پلاسخارت و ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان و ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، قاسم ئەعرەجی کۆبوونەوەیکیان ئەنجامدا بە  گوێرەی بڵاوکراوەی کۆبوونەوەکە گوایە لەسەر پرسی شەنگال گفتووگۆیان کردوە.

لەوە بارەیەوە سلێمان شەنگالی ئەندامی دەستەی دیبلۆماسی پارتی ئازادی و دیموکراتی ئیزدی، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی ڕاگەیاند: "ئێمە هیچ کۆبوونەوەیکی بەم شێوە قەبووڵ ناکەین کە تێدا ئێرادەی ڕاستەقینەی گەلی ئیزدی تێدا بەشدار نەبێت، بە تایبەتی ژنانی شەنگال کە قووربانی یەکەمن".

ڕاشیگەیاند، هەموو کۆبوونەوەیک لەو چوارچێوەدا دەبێتە تەواوکەری ئەو ڕێکەوتنەی کە لە دەرەوەی ئیرداەی گەلی ئیزدی ٩-ی تشیرینی ٢٠٢٠ لە نێوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان کراو ئێمە وەک ئیزدی قەبووڵی ناکەین.

سلێمان شەنگالی دەربارەی نوێنەری سکرتیری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، وتی:" کاتی گۆڕینی پلاسخارت هاتووە، لەبەر ئەوە پێش ئەوەی بچێت دەیەوێت لە دژی گەلی ئیزدی کرادرێکی خراپ بکات".

ژ. ن