سلێمانی.. دژی دواکەوتنی مووچە بایکۆت ڕاگەیەندرا
ئەمڕۆ بەشێک لە فەرمانبەرانى سنووری پارێزگای سلێمانی، دژی دواکەوتنی مووچە، بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ بەشێک لە فەرمانبەرانى سنووری پارێزگای سلێمانی، دژی دواکەوتنی مووچە، بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ دژى دواکەوتن و پێنەدانى مووچەى دوو مانگی ڕابردوو، فەرمانبەرانى بەڕێوەبەرایەتى کۆمپانیاکان، دادگاى سلێمانى و نەخۆشخانەى شار بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاند.
بەشێک لەو فەرمانبەرانە ڕایانگەیاندووە، لە ڕووی ئابوورییەوە لە دۆخێکى خراپدان و ناتوانن بەبێ مووچە دەوام بکەن و تا مووچەیان پێ نەدرێت، بەردەوام دەبن لە بایکۆتکردنى دەوام.
ئەوەش لەکاتێکدایە، هێشتا فەرمانبەران مووچەی مانگی تەمووز و ئاب-یان وەرنەگرتووە و حکومەتى هەرێمى باشووری کوردستانیش هیچ وادەیەکی بۆ دابەشکردنى مووچە دیاری نەکراوە.
ژ.ن