سەربازانی گەمارۆدراوی تورک لە گارێ لە یەکتر دابڕاون و لە کەندەڵانەکاندا ون بوون

سەربازانی تورکی بەشداربوو لە هێرشی داگیرکەریی دەوڵەتى تورک بۆ سەر گارێ، کاتێک خواستیان لە ژێر کۆنترۆڵی گەریلا بچنە دەرەوە، لە یەکتر دابڕان و لە دەشت و کەندەڵانەکاندا ون بوون، هاوکات فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیش ناوچەکە بۆردومان دەکەن.

بەپێی زانیاریی سەرچاوەکانی گەریلا، سەربازانی تورکی بەشداربوو لە هێرشی داگیرکەری بۆ سەر گارێ لە گەمارۆی گەریلادان. ئەو سەربازە گەمارۆدراوانە خواستیان لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی گەریلا بڕۆنە دەرەوە، بەڵام لە یەکتر دابڕوان و لە دەشت و کەندەڵانەکاندا ون بوون.

سەرچاوەکانی گەریلا رایدەگەیەنن، بۆ ئەوەى گەریلا لە سەربازانی تورک نەدات، ناوچەکە بۆردومان دەکرێت. بۆ ئەوەش ٣ جار ناوچەى سیانێ و ئەرگەنێ لە گارێ و ٦ جاریش تەپەی عەگید بۆردومان کراوە و جموجوڵی فڕۆکەى جەنگیش بە ئاسمانی ناوچەکەوە بەردەوامە.

ژ.ت