ڕۆژی ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ٢ گەنجی بەناوەکانی ئەکرەم خەلیل زکری و زێدان نەبی مستەفا رفاند. ئەو ٢ گەنجە خەڵکی گوندی دایلەی سەر بە شارۆچکەى سیدەکانی ناوچەی برادۆستن لە پارێزگای هەولێر.
بەپێی زانیارییەکان، سوپای تورک هەر ٢ گەنجەکەی باشوری کوردستانی لە دوای رفاندنیان لە ناوچەکەى خۆیان، فڕاندووە بۆ تورکیا. هەر بەپێی زانیارییەکان ئێستا ئەو ٢ گەنجە لە بارەگایەکی سەربازیی دەوڵەتی تورک دا لە شارۆچکەی شەمزینانانی باکوری کوردستان راگیراوان.
سەرەڕای ئەوەی ٤ ڕۆژە ئەو ٢ گەنجە لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی تورکەوە لە ناو خاکی باشوری کوردستان دا ڕفێندراون، بەڵام تا ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە هیچ هەڵوێستێک و لێدوان و راگەیاندراوێکی نەبووە.
دەوڵەتی تورکیش تا ئێستا هیچ لێدوانێکی لەبارەی رفاندن و دەستگیرکردنی ئەو ٢ گەنجانەوە بڵاونەکردووەتەوە.
ژ.ت