سەربازانی تورک گوندی شکەفتانی شەمزینان چۆڵ دەکەن
گوندی شکەفتانی ناوچەی شەمزینانی جۆلەمێرگ ٤٠ رۆکە لەلایەن سەربازانی تورکەوە گەمارۆدراوە و دەیانەوێت بە زۆرەملێ چۆڵی بکەن.
گوندی شکەفتانی ناوچەی شەمزینانی جۆلەمێرگ ٤٠ رۆکە لەلایەن سەربازانی تورکەوە گەمارۆدراوە و دەیانەوێت بە زۆرەملێ چۆڵی بکەن.
گوندی شکەفتانی ناوچەی شەمزینانی جۆلەمێرگ لە ٢١ی ئازارەوە لەلایەن سەربازانی تورکەوە گەمارۆدراوە کە ئەو کاتە لە گەڤەڕ لە ئۆتۆمبێڵێکدا زیاتر لە ٥٢ تەن تەقەمەنی دەستیبەسەرداگیرابوو. سولەیمان سوۆیلو وەزیری ناوخۆی تورک وتبووی کە تەقەمەنی لە عێراقەوە بە ئۆتۆمبێڵێک هێنراوەتە ناوچەکە و ئامانجەکەش ئەستەنبوڵ بووە. لە چوارچێوەی لێپرسینەوەیەکدا کە لەدوای قسەکانی سۆیلو دەستیپێکرد، گوندی شکەفتان لەلایەن سەربازانەوە گەمارۆدررا. سەربازان بانگەشەی ئەوەیان کرد کە ئەو شوێنەی تریاکی لێباردەکرێت، گەمارۆدراوە.
سەربازانی تورک گوندەکە بە زۆرەملێ چۆڵ دەکەن. لە کۆی ٥٠ ماڵ، ٣٥ ماڵ لە گوندەکە چوونەتە دەرەوە. ئیستا ١٥ ماڵی تێدایە. بەپێی زانیاریەکان، ١٤ ماڵبات مەڕوماڵاتیان فرۆشتووە و سەربازانی تورک فشار لەسەر ماڵباتەکانی دیکە دروست دەکەن کە مەڕوماڵاتیان بفرۆشن.
دوای هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک فشار لەسەر گوندنشینان زیاتر بووە. ٢٠ رۆکە ئاوی خواردنەوەی گوندەکە پچڕاوە. هاتوچۆ ئاستەنگ دەکرێت. هەر کەسێک لە گوند بچێتە دەرەوە، پشکنین و کۆنتڕۆڵی ناسنامەی بۆ دەکرێت.
ف.ق