سەربازانی تورک لە گوندی تالێی جۆلەمێرگ دارستانەکان دەسووتێنن

لە دەروازەی گوندی تالێی جۆلەمێرگ سەربازانی تورک دەستیان بە سووتاندنی دارستانەکان کرد.

سەربازانی تورک لە دەروازەی گوندی تالێی جۆلەمێرگ تەقەیان لە چەمی زاپ کردووە و بەهۆی تەقەی سەربازان دارساتنەکان ئاگریان گرتووە.

لەبەرئەوەی لە گوندەکە تۆڕی تەلەفۆن نییە، گوندنشینان نەیانتوانیوە زانیاریەکان رابگەیەنن. گوندنشینان چوونە جێگەیەک کە تۆڕی تەلەفۆنی هەیە و داوایان لە تیمەکان ئاگرکوژێنەوەی جۆلەمێرگ کرد کە بەهانایانەوە بچێت. بەهۆی ئەوەی لە ناوچەکە پردی لێنیە و دەڤەرێکی سەختە، ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە.

گوندنشینان رایانگەیاند، سەربازان دارستانەکانیان سووتاندووە و وتیان، "لە گوندەکەمان تۆڕی تەلەفۆن نییە و زۆر جار داوامان لە کۆمپانیاکان کردووە بەڵام بەداخەوە کێشەکەمانیان چارەسەر نەکردووە. سەربازان لە دەروازەی گوندەکە کەمینیان داناوە و جار نا جارێک تەقە لە گوندنشینانیش دەکەن. بە ناچاری داوامان لە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە کرد. چوون بۆ گوندێکی نزیک لە خۆمان، تا تیمەکان گەیشتن ئاگرەکە زۆر بڵاوبووەوە. ئۆتۆمبێڵی ئاگرکوژێنەوەش نەیتوانی ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکات. لە هەرێمەکە گەوڕێک سووتا و ئەگەر ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکردێت هەرێمەکە دەبێتە خۆڵەمێش. داوامان کرد لە ئاسمانەوە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە بدرێت."

ف.ق