سەربازانی تورک لە ئامەد باوکی ٣ منداڵیان کوشت
سەربازانی تورک لە گوندی بستانی ناوچەی چەرموکی ئامەد میکائیل ئیکینجی تەمەن ٢٨ ساڵیان کوشت کە باوکی سێ منداڵە.
سەربازانی تورک لە گوندی بستانی ناوچەی چەرموکی ئامەد میکائیل ئیکینجی تەمەن ٢٨ ساڵیان کوشت کە باوکی سێ منداڵە.
لەناوچەی چەرموکی ئامەد سەربازانی تورک هەڵیانکوتایە سەر گوندی گوڵباخچەی سەر بە بستان و باوکی ٣ منداڵیان بە ناوی میکائیل ئیکینجی تەمەن ٢٨ ساڵ کوشت.
سەربازانی تورک بە بانگەشەی ئەوەی 'فەرمانی گرتن'ی هەیە هەڵیان کوتایە سەر ماڵی ئیکینجی، دەرگای ماڵەکەیان شکاند و ئەندامانی بنەماڵەکەیان ئەشکەنجە کرد و دواتر میکائیل ئیکینجییان کوشت.
دوای توێکاری تەرمی ئیکینجی هەر لە گۆڕستانی تەرمەکە بە خاکسپێردرا.
هـ . ب