سەربازگەکەی سوپای تورک لە باشیک مووشەکباران کرا

بە مووشەکی جۆری کاتیوشا، سەربازگەکەی سوپای تورکی داگیرکەر لە باشیک-ی نزیک موسڵ مووشەکباران کرا و زیانە گیانی و ماددی مووشەکبارانەکە نەزانراون.

نیوەشەوی یەکشەممە لە سەر دووشەممە، بە مووشەکی جۆری کاتیوشا، سەربازگەکەی سوپای تورکی داگیرکەر لە نزیک شارۆچکەی زێلکان-ی سەر بە ناوچەی باشیک-ی نزیک موسڵ-ی سەر بە پارێزگای نەینەوا، بە چەندین مووشەکی جۆری کاتیوشا مووشەکباران کرا.
بە گوێرەی زانیاری کە میدیاکانی باشوری کوردستان و ئێراق بڵاویان کردوەتەوە، مووشەکەکان لە چوارڕیانی عەزاوی ناوچەی باشیک-بەوە ئاڕاستەی سەربازگە کراون. بەڵام تا ئێستا زیانە گیانی و مادییەکانی مووشەکبارانەکەی سەر سەربازگەکەی سوپای تورکی داگیرکەر نەزانراون و هیچ گرووپ و لایەنێکیش بەرپرسیاری هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

هێزە ئەمنییەکانی ئێراق دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە کردووە و لە دووری ١٥ کیلۆمەتر لە سەربازگەکەی تورکەوە دەستیان بەسەر ماشینێکی سەربازی کاتیوشاهاوێژدا گرتووە.

جێگای ئاماژەیە، ئەمە چەندەمین جارە ئەو سەربازگەیە ڕووبەڕووی هێرشی لەو جۆرە دەبێتەوە و هێزە داگیرکەرەکانی تورکیش بەرامبەریان دەستەوەستان و بێچارەن.

هـ.هـ