سەربازێک لە دێرسیم بە شێوەی گوماناوی گیانی لە دەستدا
حوسێن ئەنەس جاندان گەنجێک بوو، کە لە دێرسیم لە سەربازیی زۆرەملێدا بوو، دەوڵەتى تورک رایگەیاند، ئەو سەربازە خۆی کوشتووە.
حوسێن ئەنەس جاندان گەنجێک بوو، کە لە دێرسیم لە سەربازیی زۆرەملێدا بوو، دەوڵەتى تورک رایگەیاند، ئەو سەربازە خۆی کوشتووە.
حوسێن ئەنەس جاندان لە بنکەى جەندرمەى ناوچەى مازگرت لە دێرسیم سەربازیی زۆرەملێی پێدەکرا، لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بانگەشەی ئەوە دەکرێت، کە ئەو سەربازە خۆی کوشتوە.
پارێزگاری دەوڵەتی تورک لە دێرسیم رایگەیاند، سەربازێک بە ناوی حوسێن ئەنەس جاندان شەوی ١ی شوباتی ٢٠٢١ لە ناو بنکەى جەندرمەدا بە چەکەکەی خۆی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
لەبارەی گیان لە دەستدانی ئەو سەربازە بە شێوەیى گوماناوی دەستکراوە بە لێکۆڵینەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١دا هەواڵی گیان لە دەستدانی سەربازێکی خەڵکی ئامەد بە ناوی ئیبراهیم مەشەی تەمەن ٢٠ ساڵ لە دیلۆک بە شێوەی گوماناوی بڵاکرایەوە.
ژمارەیەکی زۆر لە گەنجانی کورد و هەندێک لە گەنجانی تری تورکیا لە ناو سوپای تورک دا سەربازیی ناچاری و زۆرەملێ دەکەن و بە شێوەیەکی گوماناوی گیان لە دەست دەدەن، یان دەکوژرێن. پێشتر لە ناو سوپای تورک دا ئەوە سەلمێندرابوو، کە بەشێک لە گەنجان لە ناو ئەو سوپایەدا لە پشتەوە فیشەکیان لێدرابوو، بەڵام سوپای تورک رادەگەیاندبوو، "خۆیان کوشتوە".
ژ.ت