سەرۆک هۆزەکانی شەنگال: پێویستە بە زوترین کات ڕێبەر ئاپۆ ببینرێت

دەستەی سەرۆک هۆزەکانی شەنگال داوای کرد بە زوترین کات چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ئەنجام بدرێت و رایگەیاند، بە ملیۆنان کەس چاوەڕێی زانیاریەکن کە لە عەبدوڵلا ئۆجالان ڕیبەری گەلی کوردەوە بەدەست بهێنرن.

دەستەی سەرۆک هۆزەکانی شەنگال لەبارەی هەندێک بانگەشە لەبارەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕیبەری گەلی کورد، لە ناحیەی سنونێ کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسی ئەنجامدا و راگەیەنراوەکە لەلایەن حسێن حەجیەوە خوێندرایەوە، داوا لە رای گشتی کرا کە تاوەکو هەواڵێکی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد نەزانرێت، دەست لە چالاکیەکانیان هەڵنەگرن.

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"ئێمە وەک سەرۆک هۆز و کەسایەتیەکانی شەنگال خۆمان بە قەرزاری رێبەر ئاپۆ دەبینین. لەم ماوەیەدا زانیاری جیاواز لەسەر ژیانی رێبەر ئاپۆ بڵاودەکرێنەوە. کۆمەڵگای ئێزدیمان بە فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ لە کاتی فەرماندا خۆی رێکخست. گەلەکەمان گەڕایەوە سەر خاکەکەی شەنگال، کۆمەڵگای ئیزدی بە فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ خۆی رێکخست و خاوەنداری لە خۆی کرد.

ئێمە داوا دەکەین، لە زوترین کاتدا دەرفەت بە پارێزەران بدرێت و رێبەر ئاپۆ ببینن. بە ملیۆنان کەس چاوەڕیێ زانیاریەکن لە ڕێبەر ئاپۆ، هەڵوێستی بەرانبەر رێبەر ئاپۆ لە هیچ یاسایەکی جیهاندا بوونی نییە و کارێکی مرۆڤانە نییە.

ئێمە وەک کۆمەڵگای ئیزدی و گەلانی شەنگال، تاوەکۆ رێبەر ئاپۆ ئازاد نەبێت، لەناو چالاکیدا دەبین."

ف.ق