سەرەک جاشێک لە میدیاتی مێردین گەنجێکی کوشت

شیرین ئاکچای سەرەک جاش و ئەنجوومەنی گوندی مەسکەن لە ناوچەى میدیاتی مێردین گەنجێکی بەناوی مەزڵوم چەلیک کوشت.

شیرین ئاکچای سەرەک جاش و ئەنجوومەنی گوندی مەسکەن لە ناوچەی میدیاتی مێردین گەنجێکی بەناوی مەزڵوم چەلیک بە چەک کوشت.

لە نێوان سەرەک جاشەکە و مەزڵوم دا گفتوگۆیەکی ڕوویدا، کە هۆکارەکەی دیار نەبوو، لە کاتی گفتوگۆکەدا ئاکچا چەکی لە مەزڵوم راکێشا و تەقەى لێکرد و چەلیک بە سەختی بریندار بوو و هەر لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەستدا.

تەرمی چەلیک گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی حکومیی میدیات و دواتر بۆ توێکاری گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی حکومیی مێردین.

دوای ڕووداوەکە گوندەکە لەلایەن جەندرمەوە گەمارۆدراوە، بەڵام تا ئێستا نازانرێت، کە ئاکچای دەستگیر کراوە یان نا.

کەسوکاری چەلیک ڕایانگەیاندووە، ڕووداوەکە دوێنێ ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە کاتژمێر ١٦:٠٠ دا ڕوویدا و هێشتا نازانن بۆچی گفتوگۆ و مشتومڕ لەنێوان سەرەک جاشەکە و چەلیک دا روویداوە.

 خزمەکانی چەلیک ڕاشیانگەیاند: "هەر چییەک بوو بێت راستییەک هەیە، کە ئەویش ئەوەیە شیرین ئاکچای بەو چەکە، کە دەوڵەت پێ داوە مەزلومی کوشتووە. ئێستا توێکاریی بۆ ئەنجام دەدرێت. پاشان تەرمەکەی دەبەین و لە گونددا بە خاکی دەسپێرین."

ژ.ت