سەرێکانی؛ لە هەڵکوتانە سەرماڵاندا دوو کەس دەستگیرکران

لە ناوچەی سەرێکانی رحا لەسەرلەبەیانیدا لە ئەنجامی هەڵکوتانەسەر ماڵاندا ٢ کەس کە یەکێکیان منداڵە دەستگیرکران.

لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی داواکاری گشتیی کۆماریی لە رحا لە ناوچەی سەرێکانی هەڵکوترایە سەرماڵان. لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا منداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی ئۆ. ج و هاوڵاتیەک بە ناوی عەبدوڵا رۆبیندوز دەستبەسەرکران. دەستبەسەرکراوان گواسترانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رحا.

راگەیەندرا کە ئەو دوو کەسە بە تۆمەتی "پرۆپاگەندە بۆ رێکخستن" دەستبەسەرکراون و دەستیس بە سەر مۆبایلەکانیاندا گیراوە.