لە شەڕی ڕۆژی ١١ی ئەیلولی ٢٠٢٢، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ڕووداوێکی وەھا ڕوویدا، کە ھاوشێوەکەی لە مێژوودا زۆر کەم بینراوە. هێزەکانی گەریلا سەربازانی تورکی داگیرکەریان گەمارۆ دا، کە هەوڵیان دەدا بچنە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدان و گورزی قورسیان لێدان. لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر لە داگیرکەران کوژران و تەرمەکانیان لە ژێر دەستی گەریلادا بوون. گەریلا تەرمی ئەو سەربازانە و چەکەکانیانی خستە ژێر دەستی. لەو کاتەدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید شاهین، تەرمی سەرباز نوری مەلیح بۆزکورت، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، تەرمی ھەر دوو سەرباز ناجی کایگسز و نورەدین تۆکیئورەک هەروەها لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم، تەرمی سەرباز مستەفا بازنا کەوتبوونە ژێر دەستی گەریلاوە.
بەپێی بەڵگەکانی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە، دەرکەوتبوو، کە دەوڵەتی تورک و میدیاکانی شەڕی تایبەتی نکۆڵی لە ڕاستیەکان دەکەن، هەرگیز کوژرانی بەشێک لە سەربازەکانی ئاشکرا ناکات و بە ھەواڵی درۆ و بێ بنەما ڕایگشتی تورکیا چەواشە دەکات و ھەڵدەخەڵەتێنێت، بیرۆکراسی دەوڵەتی تورک، وەزیرەکانی ئاکەپە-مەهەپە، پەرلەمانتاران و لە هەمووی گرنگتر وەزارەتی بەرگریی نیشتمانیی تورک وتی: 'سەربازەکانمان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام گیانیان ڕزگار نەکراوە و شەهید بوون'. لە کاتێکدا لە ڕاستیدا هیچ یەک لەو سەربازانە نەگوازرابوونەوە بۆ نەخۆشخانە و لە بەڵگەکاندا دەرکەوت، کە تەرمەکانیان لە ژێر دەستی گەریلادایە. بەو جۆرەی لێھات، کە چیتر درۆکانی شەڕی تایبەت و شکستی سوپای تورک لە زاپ ناتوانرێت پەردەپۆش بکرێت.
دەوڵەتی تورک ئیتر پشوودرێژی نەما، کاتێک وێنە و دیمەنی سەربازەکان لەلایەن هەپەگەوە بۆ ڕای گشتی بڵاوکرانەوە. لە قۆناغێکی بەوجۆرەدا، ڕۆژی ١١ی ئەیلولی ٢٠٢٢، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، سوپای تورک تەرمی سەربازەکانی بە شێوەیەکی نائەخلاقی سووتاند، کە نەیتوانیبوو لە گۆڕەپانەکە بیانگوازێتەوە. دەیویست بیانسوتێنێت و هیچ لە دوای خۆی بەجێنەهێڵێت. بەڵام شتێک هەبوو کە لێکدانەوەی بۆ نەکردبوو: ئەویش گەریلا بوو کە سات بە سات دیمەنی ڕووداوەکەی تۆمار دەکرد. ئەو دیمەنانەی کە دواتر بۆ ڕای گشتی بڵاوکرانەوە، وەک فیلمێکی ترسناک و دڕندەی سوپای تورک وابوو، بەڵام بەداخەوە فیلم نەبوو، ڕاستی بوو.
بێگومان میدیاکانی شەڕی تایبەتی تورک وەک هەمیشە چاوپۆشییان لە ڕووداوەکە کرد و دەوڵەتی 'پیرۆز'یان نکۆڵی لەو دڕندەیی سووتاندنی تەرمی سەربازەکان کرد. بە بڕوای ئەوان قبوڵکردنی دڕندەیی دەوڵەتی قڕکەر و سوپای داگیرکەر کە بە 'پاک'یان دەزانی، بە واتای پاراستنی شەرەف و شکۆی دەوڵەتە. بۆیە چاو، گوێ و ویژدانیان داخست و چاوپۆشییان لەو ڕاستیە کرد.
هەرچەندە ساڵێک بەسەر ئەو ڕووداوە تێپەڕیوە، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، دەچینە شوێنی ڕووداوەکە. ئاسەواری دڕندەیی هێشتا لەو شوێنە ماون. سەرەتا جلوبەرگی سەربازی سووتاو و هەندێک کەرەستەی سەربازی دەبینرێت.
تەلەفۆن، ئامێری پەیوەندی سەربازەکان سووتاون و پاشماوەکانیان دەبینرێت. پلێتی دژە فیشەک لەسەر ھێلک و دووربینی سەر چەکی سەربازەکان دەبینرێت.
ئەگەری ھەیە سەربازەکان بە دڵەڕاوکێ و شڵەژانەوە سوتێنرابن، بۆیە هەموو شتێکی سەر تەرمەکان بە تەواوی نەسووتاون. بۆیە دوای ماوەیەک تەقەمەنی لەسەر تەرمەکان دەتەقێنەوە و بەجۆرە پارچەکانیان بە دەورووبەرا بڵاودەبنەوە. نیوەی جەستەیان سووتاوە، هەندێکیان بەهۆی تەقینەوە ھەڵوەشاون. لە تەنیشتیشەوە مەخزەنکی پلاستیکی دەبینرێت.
لە تەنیشتی مەخزەنەکە کە نیوەی سووتاوە، نیشانە سەربازییەکان دەبینرێن، کە نیوەی سووتاوە و دەیسەلمێنێت کە سەر بە چ فرقە و لیوایەکن.
کاتێک جلوبەرگە سەربازییە سووتاوەکانمان لابرد، فیشەکەکان لەسەر مەخزەنەکان بڵاوبوونەوە. هەندێکیان تەقاون، هەندێکیان نەتەقاون.
دوا شت کە دەبینرێت کەپسولی بۆمبی دووکەڵە. بۆ ئەوەی گەریلاکان نەتوانن بیان بینن، سەربازەکان بۆمبی دوکەڵیان لە دەورووبەرەکە فڕێداوە.
هەرچەندە ساڵێک بەسەر ئەم دڕندەییەدا تێپەڕی، بەڵام لەنابردن، نکۆڵیکردن و بێدەنگی بەردەوامە. لەو شوێنەی کە ڕووداوەکەی تێدا ڕوویدا، تا ئێستاش ئاسەواری ئەو دڕندەییە وەک ڕۆژی یەکەم ماون و دەبینرێن.
ژ.ن