سومەیە بۆز: دەبێت کورد خاوەنی پێگە و ستاتۆ بێت

سومەییە بۆز پاڵێوراوی پارتی چەپی سەوز لە مووش بۆ پەرلەمان باسی لە گرنگیی هاوپەیمانی دیموکراسی و ئازادیی کورد کرد و وتی: "پەروەردە بە زمانی دایک، مسۆگەرکردنی دۆخ و پێگەی کورد بۆ ئێمە دەبێتە ئەرک و کاری سەرەکی".

سومەییە بۆز پاڵێوراوی پارتی چەپی سەوز لە مووش بۆ پەرلەمان ڕایگەیاند، ڕژێمی کۆشک دەڕووخێنن، کە هەوڵدەدات کۆمەڵگا بە دەستگیرکردن، ئەشکەنجەدان و زیندان بێدەنگ بکات.

ژمارەی دانیشتوانی مووش ٤١٠ هەزار کەسە و زیاتر لە ٢٢٠ هەزار دەنگدەری هەیە. لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایاردا ٣ پەرلەمانتار هەڵدەبژێرن و ڕەوانەی پەرلەمانی دەکەن. پارتی چەپی سەوز دەیەوێت هەر ٣ کورسیەکەی مووش بە دەست بهێێت. پاڵێوراوەکانی پارتی چەپی سەوز بریتین لە سەزای تەمەلی، سومەیە بۆز و سەرحەد دورسون.

سومەیە بۆز بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی ڕاگەیاند، کار دەکەن بۆ کۆتایی هێنان بە ڕژێمی تاک کەسی، کاریش دەکەن بۆ وەڵامدانەوەی داواکارییەکانی ژنان، کرێکاران و چەوساوەکان. بۆز ڕاشیگەیاند، ئەو بە تایبەتی لە پێناو خوێندکاران و گەنجان دا دەچێتە بۆ پەرلەمان و وتی، "ئەم دەسەڵاتە فاشیستییە هەموو جۆرە ئامرازێکی بێدەنگکردن و سەرکوتکردن بۆ لەناوبردنی خەباتی ژنان بەکاردەهێنێت. بۆ ئەوەی دەستکەوتەکانمان لەم دەسەڵاتە فاشیستە وەربگرینەوە، ئێمە دەڕۆین و دەبین بە هێزی سەرەکیی سیاسەت. بە تایبەتی بۆ ئێمەی ژنان؛ ئێمە دەچینە پەرلەمان بۆ بەکارهێنانی بەهێزی ٦٢٨٤ی ڕێککەوتننامەی ئیستەنبول، بۆ پاراستنی ژیانی ژنان و ژیانمان، بۆ ئەوەی یەک کەس لە ئێمە کەم نەبێتەوە ئێمە دەچینە پەرلەمان".

ئێمە ناچارین بە هەڵوەشاندنەوە و ڕووخانی ئەم ڕژێمه

بۆز ڕایگەیاند، بە ڕووخاندنی ڕژێمی کۆشک، کە هەوڵدەدات بە دەستگیرکردن و ئەشکەنجە و زیندان کۆمەڵگە بێدەنگ بکات، ئێمە کار بۆ ئازادیی زیندانییە سیاسییەکان و دیلکراوەکان دەکەن و وتی، "ئێمە بەڕێدەکەوین بۆ گەلێک، کە دەست بەسەر ئیرادەکەیدا گیراوە، بۆ تێکشکاندنی تاریکیی سیاسەتی داسەپاندنی قەیوم. هێزی ئێمە لە هەموو لایەکەوە گەشە دەکات، ئیمە بە هاوپەیمانێتیەکان گرنگی یەکگرتوویی و یەکێتی لەم سەدەیەدا نیشان دەدەین. بە هاوپەیمانیی دیموکراسی و ئازادیی کورد لە دژی سیاسەتی نکۆڵیکردن و سڕینەوە دەبین و دەبینە هەبونی گەلی کورد و مسۆگەرکردنی ناسنامەی کورد لە دەستووردا، بۆ بەدیهێنانی خوێندن و پەروەردە بە زمانی دایک، بۆ ئەوەی کورد ببێتە خاوەنی پێگە و ستاتۆ، بۆ ژیانێکی یەکسان و ئازاد و شکۆمەندانە بۆ گەلی کورد لەگەڵ گەلانی دیکە، بۆ نووسینەوەی دەستوورێکی بنەڕەتیی نا ناوەندی کار دەکەین".

یەکەم هەنگاو بەکارهێنانی دەنگ و دەنگدانە

بۆز ڕایگەیاند، پێویستە پێش هەموو شتێک لەم دەسەڵاتە ڕزگار ببین و وتی، "دەبێت ئێمە خۆمان بگەیینە ئاست و پێوەرەکانی ژیانێکی شکۆمەندانە، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە دیموکراسی خۆجێی پێکبهێنین. تا دیموکراسیی خۆجێی بەهێز نەکرێت، دیموکراسیی ڕاستەقینە بەدی نایەت. هەنگاوی یەکەمیش بۆ بەدیهێنانی دیموکراسی بەکارهێنانی دەنگ و دەنگدانە".

سومەیە بۆز کێیە؟

بۆز لە ساڵی ۱۹۸٥ لە مووش لە دایکبووە. دوای ئەوەی بەشی مرۆڤناسیی لە زانکۆی جمهوریەت تەواو کرد، بۆ درێژەدان بە خوێندنی باڵا بە تێزی بە تێزی پەیمانگای زانستە کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی جمهوریەت بە پلەی یەکەم وەرگیرا.

بۆز ساڵی ۲۰۱٥ وەک ڕێکخەری پەرروەردەی سیاسەتەکانی ژنان لە شارەوانیی ڕێگای ئارموشی هەدەپە دەستی بە کار کرد. دوای ئەوەی شارەوانیی رێگای ئارموش لە رێگەی قەیومەوە دەستی بەسەردا گیرا، لە کارەکەی دوورخرایەوە.

لە ساڵی ۲۰۱۹دا لە شارەوانیی رێگای ئارموشی هەدەپە دەستی بەکاری ڕاوێژکاری بەڕێوەبەریی خۆجێیی هاوسەرۆک  شارەوانیەکانی ڕێگای ئارموشی کرد و لە بەڕێوەبەرایەتیی وەرزش و لاوانیشدا دەستی بە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی کرد.

بۆز لە ساڵی ٢٠١٩ جارێکی دیکە و لە دوای ئەوەی دەوڵەتی تورک قەیومی بەسەر شارەوانیی ڕێگای ئارموشی هەدەپەدا داسەپاندەوە لە کارەکەی دوورخرایەوە.

ژ.ت