فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ٧ی کانونی یەکەم رۆژی یەکشەمە، لە رۆژوی ئێزدیدا هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێڵی مەروان خەلەف هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری شەنگال. لە هێرشەکەدا مەروان بەدەل شەهید بوو و دوو منداڵەکەشی بریندار بوون و دواتر لەلایەن خەڵکی شەنگالەوە رزگار کران.
خانەوادەی شەهید مەروان بەدەل و تاژێ لە شوێنی هێرشەکە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنوسیان ئەنجامدا. لە کۆنفرانسەکەدا هلوا خەلەف خوشکی شەهید مەروان بەدەل قسەی کرد.
'لە زۆر بواردا خەباتی کرد'
هلوا خەلەف رایگەیاند، شەهید مەروان بەدەل لە منداڵیدا بە تەنها و هەتیو گەورە بوو و وتی، "لەنێو زەحمەتی و سەختیدا گەورە بوو. دایکی بۆ ئەوەی لەژیانیدا سەرکەوتوو بێت زۆر ئازاری بینی. لە رێگەی ئێزدیدا شەهید بوو. ئەویش لە هەمان رێگەدا شەهید بوو. خاوەن رۆحێکی بەهەشتی بوو و هیچ کاتێک بیری لە بەرژەوەندی تایبەتی خۆی نەدەکردەوە. ٨ ساڵ لە رووی سەربازی و سیاسیدا خەباتی کرد بێ ناوبڕ. لە پێشەوەی بەرەی جەنگدا بوو. هیچ کاتێک زیانی بە کەس نەدەگەیاند."
"تۆڵەی کاکم دەکەمەوە"
هلوا خەلەف باسی ئەوەی کرد کە تۆڵەی کاکی دەکاتەوە و وتی، " بە دەستی خۆم ئەو کەسە سزا دەدەم کە شوێنی کاکمی بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک داوە. هیچ بە تورک ناڵێم، دەوڵەتی تورک دوژمنی کۆمەڵگەی ئێزدیە. بەڵام رووی دەمم لە بێبەختەکانە. ئەوانەی خۆیان لە بەرانبەر پارە دەفرۆشن. ئەوانەی بوونە هۆکاری شەهیدبوونی کاکم و کردیان بە ئامانجی فڕۆکە بێفڕۆکەکانی دەوڵەتی تورک. پێویستە باش بزانن تۆڵەی براکەم دەکەمەوە و ئەوان بە ئاسانی رزگاریان نابێت. ئەگەر بچنە ئاسمانەکانیش دەیاندۆزمەوە و سزایان دەدەم. بێبەختەکان ئاسۆدە مەبن و وا بیر مەکەنەوە کە ئاشکرا نابن."
ف.ق