سوپا ناوچەی باسای گەمارۆداوە
نزیکەی دوو مانگە سوپای تورک گوندی بانای لە ناوچەی باسای گەمارۆداوە.
نزیکەی دوو مانگە سوپای تورک گوندی بانای لە ناوچەی باسای گەمارۆداوە.
پاش پێکدادانێک لە مانگی تەمموز لە گوندی بانای ناوچەی باسای شەرناخ، گوندەکە گەمارۆدراوە و قەدەغەی هاوتوچۆ بەردەوامە. نزیکەی دوو مانگە ڕەفتاری نائاسایی لە گوندەکەدا ئەنجام دەدرێت، رێگە نادرێت گوندنشینان باخەکانیان ئاو بدەن.
سوپا دەوری گوندەکەی گرتووە. ناسنامەی ئەو گوندنشینانە دەپشکنن کە دەیانەوێت باخەکانیان ئاوبدەن. تەنها ڕێگە دەدەن شەش کاتژمێر لە باخەکانیان بمێننەوە. پاشان فشاریان لێ دەکەن تا بگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانیان.