سوپای داگیرکەری تورک ٣٢ جار هێرشی کرد

سوپای داگیرکەری تورکیا لەڕێگەی ئاسمانی و وشکانییەوە ٣٢ جار هێرشی کردە سەر ناوچەکانی پاراستنی مەدیا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە سەبارەت بە هێرشی داگیرکەری تورکیا، زانیارییەکان بەم شێوەیەن:

هەرێمی زاپ:

لە ٢١ ی نیسان لە کاتژمێر ١٠:٠٠ بۆ ١٤:٣٠ سوپای داگیرکەری تورکیا بە چەکی قورس گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جودی بۆردوومان کرد، یەژاستار وەڵامی هێرشەکانی دایەوە، بەمەش شەڕی قورس لە چوارچێوەی خۆپاراستنی ڕەوا هەڵگیرسا، بەهۆیەوە سیستەمی کامێرای مۆبیس تێکشکا.

هەرێمی مەتینا:

لە ٢٠ ی نیسان لە کاتژمێر ١٥:٣٠ سوپای داگیرکەری تورکیا بە چەکی قورس هێرشی کردە سەر گردی هەکاری، هێزەکانمان وەڵامی ئەم هێرشانەیان دایەوە لە چوارچێوەی خۆپاراستنی ڕەوا، بەوەش شەڕی قورسی لێ کەوتەوە.

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا:

لە ٢٠ و ٢١ و ٢٢ ی نیسان، سوپای داگیرکەری تورکیا ٦ جار لەڕێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە دەوروبەری گوندی شیلاز لە ناوچەی مەتینا و گوندی سیگەر لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی ئامەد بۆردوومان کرد.

لە ٢٠ و ٢١ ی نیسان، سوپای داگیرکەری تورکیا، ٢٦ جاربە تانک و چەکی قورس، گۆڕەپانی بەرخۆدانی لە گردی بەهار و گردی ئێف ئێم و گردی جودی بۆردوومان کرد.

ف.ق